حديث للعالم

كل الأحاديث

مجموعة البطاقات كاملة، رتّبها بحسب الباب

655 حديث

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «شەوێکیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شەونوێژی کرد بە (خوێندنی) یەک ئایەت لە قورئان».تورموذی گێڕاویەتیەوە
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە تەمەنی چل ساڵیدا نێردرا (بوو بە پێغەمبەر)، وسیانزە ساڵ لە مەککەدا مایەوە و وکەحی (سروشی) بۆ دادەبەزی، وپاشان فەرمانى پێکرا بە کۆچکردن (بۆ مەدینە لەوێدا) دە ساڵ ژیا، ولە تەمەنی شەست وسێ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جوێن بە هاوەڵانم مەدەن، ئەگەر یەکێکتان هێندەى ئوحود ئاڵتون ببەخشێت؛ ئەوا ناگات بە هێندەی بەخشینی چنگێک یان نیو چنگی ئەوان».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە مسیوەر کوڕی مەخرەمەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «فاتیمە بەشێکە لە من، هەرکەسێک ئەو توڕە بکات؛ منی توڕە کردووە».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى حەسەن وحوسەینی خۆش بوێت؛ ئەوا منی خۆش ویستووە، وئەوەى ڕقی لێیان بێتەوە؛ ئەوا ڕقی لە منە».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
عن أبي هريرة رضي الله عنه ، قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «خيرُكم خيركم لأهلي مِن بعدي». قال: فباع عبد الرحمن بن عوف حديقةً بأربع مائة ألف، فقسَّمها في أزواج النبي صلى الله عليه وسلم .رواه ابن أبي عاصم والحاكم
عن عائشة رضي الله عنها قالت: ما غِرْتُ على نساء النبي صلى الله عليه وسلم إلا على خديجة، وإني لم أُدركها، قالت: وكان رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا ذبح الشاة، فيقول: «أرسلوا بها إلى أصدقاء خديجة»، قالت: فأغضبتُه يوما، فقلتُ: خديجة، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «إني قد رُزِقْتُ حُبَّها».رواه مسلم
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوسەرگیری نەکرد بەسەر خەدیجە هەتاوەکو کۆچی دواییکرد».موسلیم گێڕاویەتیەوە
عن عائشة رضي الله عنها ، أنَّ جبريل جاء بصورتها في خِرْقَة حَرير خضراء إلى النبي صلى الله عليه وسلم ، فقال: «هذه زوجتُك في الدنيا والآخرة».رواه الترمذي
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «زۆر لە پیاوان پێگەیشتوون وکامڵبوون، بەڵام هیچ لە ئافرەتان پێنەگەیشتن وکامڵ نەبوون جگە لە: ئاسیەى هاوسەری فیرعەون، ومەریەمی کچی عیمران، وفەزڵ وپلەپایەی عائیشە بەسەر ئافرەتانەوە وەکو فەزڵی نانەوڵاوە بەسەر خواردنەکانى ترەوە».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە عبد الرحمان کوڕی ئەبی عومەیرەوە کە لە هاوەڵانی پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە موعاویەی فەرموو: «خودایە؛ ڕێنیشاندەر بێت بۆ هیدایەت وهیدایەتدراو بێت، وخەڵکی بەهۆی ئەوەوە هیدایەت بدە».تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
عن أبي عزة الهذلي رضي الله عنه قال قال رسول الله صلى الله وسلم: «إذا أراد اللهُ قَبْضَ عبد بأرض جعلَ له بها حاجة».رواه الترمذي وأحمد وأبو داود الطيالسي
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان بمرێت شوێنەکەى پێنیشاندەدرێت لە بەیانیان وئێواراندا، ئەگەر خەڵكی بەهەشت بوو؛ ئەوا شوێنەکەى لە بەهەشتدا پێنیشاندەدرێت، ئەگەر خەڵكی دۆزەخ بوو؛ ئەوا شوێنەکەى لە دۆزەخدا پێنیشاندەدرێت، ودەووترێت: ئەمە شوێنی تۆیە (لە ڕۆژی دواییدا کە پێی ناگەیت) هەتا خواى گەورە زیندووت دەکاتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئوسامەی کوڕی زەیدەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەستا لەسەر قەڵایەک لە قەڵاکانى مەدینە، وفەرمووی: «ئایا ئەوەى من دەیبینم ئێوە دەیبینن؟»، ووتیان: نەخێر، فەرمووی: «من فیتنە وتاقیکردنەوەکان دەبینم لە نێو ماڵەکانتدا ڕوودەدات ودادەبەزێتە نێو ماڵەکانتان وەکو زۆری بارینی دڵۆپەکانى باران».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان گومانى لە نوێژەکەى هەبوو، نەزانێت چەند ڕکاتی ئەنجامداوە سێ یان چوار؟ با گومانەکەى دووربخاتەوە ونوێژەکەى لەسەر ئەوە دابمەزرێنێت کە لێی دڵنیایە، پاشان با دوو سوجدە ببات پێش ئەوەى سەلام بداتەوە، ئەگەر پێنج ڕکاتی ئەنجام دابێت؛ ئەوا نوێژەکەى بەو ڕکاتە جووت دەبێت، وئەگەر هەر چوار ڕکاتەکەی ئەنجام دابێت؛ ئەوا ئەمە سەرشۆڕکردنی شەیتانە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی ڕافیعەوە دەڵێت: «ئەبو هورەیرە {إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنشَقَّتْ} -سورەتی الإنشقاق-ی بۆیان خوێندەوە، وسوجدەى برد، پاش سوجدە بردنەکە پێیانی ووت کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سوجدەى برد (پاش خوێندنی ئەم سورەتە)».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی بەکرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باس وهەواڵێکی خۆشی پێ بگەیشتایە یان سەبارەتیان موژدەى پێبدرایە؛ سوجدەى دەبرد بۆئەوەى سوپاسی خواى گەورە بکات».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە حەفسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو ڕکاتی کورت وپوختی نوێژی ئەنجامدەدا پاش دەرکەوتنی ئاسۆی بەیان (پاش بانگدان بۆ ئەنجامدانى نوێژی بەیانی)». ولە گێڕانەوەیەکدا: «پێش ئەوەى نوێژی بەیانی ئەنجامبدرێت (پێش ئەوەى قامەت بکرێت بۆ ئەنجامدانى نوێژی بەیانی)».بوخاری گێڕاویەتیەوە
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز وازی نەدەهێنا لە ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سوننەت لە پێش نوێژی نیوەڕۆ ودوو ڕکاتی سوننەت لە پێش نوێژی بەیانی».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە ئوم حەبیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- (خێزانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «هەرکەسێک بەردەوام بێت لە ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سوننەت لە پێش نوێژی نیوەڕۆ وچوار ڕکاتی سوننەت لە دوای نوێژی نیوەڕۆ؛ ئەوا خواى گەورە حەرامی دەکات لەسەر دۆزەخ».رواه أبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمد
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ڕەحمەتی خودا لە کەسێک چوار ڕکاتی سونەت ئەنجامبدات پێش نوێژی عەسر».تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە عبد الله کوڕی موغەفەلی ئەلموزەنیەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێش (نوێژی) مەغریب دوو ڕکات ئەنجامبدەن»، پاشان فەرمووی: «پێش (نوێژی) مەغریب دوو ڕکات ئەنجامبدەن بۆ هەرکەسێک بیەوێت»، لە ترسی ئەوەى نەوەک خەڵکی پێیان وابێت سونەتە*. *(واتە: نەوەک پێیان وابێت لە نوێژە سونەتە ڕاتیبە جێگیرەکانە -سنة راتبة مؤکدة-ەیە)بوخاری گێڕاویەتیەوە
عن عائشة رضي الله عنها قالت: «كان رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا سَكَتَ المؤذن بالأولى من صلاة الفجر قام، فركع ركعتين خفيفتين قبل صلاة الفجر، بعد أن يَسْتَبينَ الفجر، ثم اضطجع على شِقِّهِ الأيمن، حتى يأتيه المؤذن للإقامة».متفق عليه
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینبەر بوو؛ پیاوێك پرسیاری لێكرد: چی دەڵێیت سەبارەت بە شەونوێژکردن؟ فەرمووی: «دوو (ڕکات) دوو (ڕکات) ئەنجامدەدرێت، ئەگەر ترسا لەوەى بەیان بێت (بانگی بەیانی بدات)؛ یەک ڕکات ئەنجامدەدات، ئەمە (ئەم یەک ڕکاتە نوێژی) ویترە بۆ هەموو نوێژەکەى»، ئیبن عومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەیووت: «کۆتا نوێژتان لە شەودا با نوێژی ویتر بێت؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بە ئەمە کردووە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری