KU
كل الأحاديث
مجموعة البطاقات كاملة، رتّبها بحسب الباب
قورئانی پیرۆز وزانستەكانی
26
فەرموودە وزانستەكانی
3
بیروباوەڕ (عەقیدە)
135
فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی
288
چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان
288
بانگەوازخواز وئەمر بە چاکەکاری ونەهی کردن لە خراپەکاری
15
ژیاننامە (سیرەت) ومێژوو
38
655 حديث
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە ئاسوودەترە بە تەوبە کردنی یەکێک لە ئێوە؛ زیاتر لە ئاسوودەیی یەکێکتان کە وشترەکەی بدۆزێتەوە پاش ئەوەى لە زەویەکی فراواندا ونی کردبوو». ولە ریوایەتێکدا: لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە ئاسوودەترە بە تەوبە کردنی بەندەکەی کاتێک تەوبە دەکات بۆ لای ئەو، زیاتر لە ئاسوودەیی یەکێک لە ئێوە کە لە سەر پشتی وشترەکەی بوو لە زەوییەکی فراواندا، ولە ناکاو وشترەکەی لێ ونبوو کە خواردن وخواردنەوە وشتومەکەکانی لە سەر پشتی بوو، بۆیە لێی بێ هیوا بوو، وهات بۆ لای دارێک بە بێ هیوا بوون لە وشترەکە وبارەکەی سەری، هەر بەو شێوەیە بوو؛ سەیر دەکات وشترەکە لای وەستاوە، وڕەشمەکەی گرت، وپاشان لە خۆشیدا ووتی: خودایە تۆ بەندەی منیت ومنیش پەروەردگاری تۆم! لە خۆشیدا هەڵەی کرد».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە -عز وجل- دەستی ڕادەخات بە شەو بۆئەوەی گوناهکارانی ڕۆژ تەوبە بکەن، ودەستی ڕا دەخات بە ڕۆژ بۆئەوەی گوناهکارانی شەو تەوبە بکەن؛ هەتاوەکو خۆر لە ڕۆژئاواوە هەڵدێت».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «هەركەسێك ڕۆژێک لە پێناو خوای گەورە بە ڕۆژوو بێت؛ ئەوا خوای گەورە ڕووی دوور دەخاتەوە لە دۆزەخ بە ئەندازەی حەفتا ساڵ».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە سەھلی کوڕی سەعدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبــەری خـودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەردەوام خەڵکی لەسەر خێرن؛ ئەگەر پەلە بکەن لە ڕۆژوو شکاندن».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە زەیدی کوڕی سابتەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پارشێومان کرد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان هەستا بۆ نوێژ کردن. ئەنەس دەڵێت: ووتم بەزەید: ماوەی نێوان بانگدان وپارشێو چەندێک بوو؟ ووتی: بە گوێرەی خوێندنی پەنجا ئایەت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عائیشەوە دایكی ئیمانداران وخێزانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم ڕەزای خوای لێبێت دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان ئیعتیکافی دەکرد، هەتاوەكو وەفاتی كرد، پاشان خێزانەکانی لە پاش ئەو ئیعتیکافیان دەکرد».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پارشێو بکەن؛ چونکە پارشێوکردن بەرەکەت وپیرۆزی تێدایە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە جابری كوڕی عبد اللە وە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە سەفەردا بوو، قەرەباڵەغیەکی بینی وخەڵکانێک سێبەریان دروست کردبوو بۆ پیاوێک، ئەویش فەرمووی: «ئەمە چییە؟»، ووتیان: ڕۆژووی گرتووە، فەرمووی: «لە چاکەکاری نییە ڕۆژووگرتن لە سەفەردا»، و لە گێڕانەوەى (مسلم)دا فەرمووی: «سوود لە ئەو ڕوخسەتانەى خودا وەربگرن کە پێتانى بەخشیووە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێش ڕەمەزان بە ڕۆژێک یان دووڕۆژ بە ڕۆژوو مەبن، مەگەر کەسێک نەبێت کە ڕۆژوویەکی دیاریکراوی گرتبێت وئە ڕۆژووە بکەوێتە پێش ڕەمەزان بە ڕۆژێک یان دووڕۆژ؛ ئەوا با بە ڕۆژوو بێت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زەکاتی سەرفیترەی فەرز کرد، صاعێک (چوار مشت) لە خورما، یان صاعێک لە جۆ، لەسەر ئازاد وبەندە، ونێر ومێ، وبچووك وگەورە لە مسوڵمانان، وفەرمانیكرد پێش دەرچوونی خەڵكی بۆ نوێژی جەژن دەبێت؛ (زەکاتى سەرفیترە) دەربکرێت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حەڵاڵ نییە بۆ ئافرەتی مسوڵمان سەفەرێك بكات كە دووریەكەی شەوێك بێت مەگەر پیاوێكی مەحرەمی لەگەڵدا بێت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عائیشە ودایکی سەلەمەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێن: «ئاسۆی بەرەبەیان (بانگی بەیانی) دەهاتە سەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەو لەشی گران بوو بەهۆی چوونە لای خێزانەکانی، پاشان خۆی دەشۆرد (غوسڵی دەکرد) وڕۆژووی دەگرت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بەڕۆژوو بێت وبە هۆی لە بیرچوونەوە بخوات یان بخواتەوە؛ ئەوا با ڕۆژووەکەی تەواو بکات (نەیشکێنێت)، ئەوە خوای گەورە خواردن وخواردنەوەی پێ بەخشیووە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «خەلیلەکەم -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری سێ شتی پێکردم: ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێک، ودوو ڕکات نوێژی چێشتەنگاو، ونوێژی ویتر بکەم پێش خەوتن». [خەلیل: ئەوپەڕی بەرزی پلەی خۆشەویستیە]
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بە دوای شەوی قەدردا بگەڕێن لە شەوە تاکەکان؛ لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزاندا».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر شەو لەم ئاراستەیەوە هات، وڕۆژ لەم ئاراستەیەوە ئاوا بوو؛ ئەوا ڕۆژووگر ڕۆژووەکەی دەشکێنێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە دەیفەرموو: «ئەگەر بینیتان (مانگی ڕەمەزان) ئەوا ڕۆژوو بگرن، وئەگەر بینیتان (مانگی شەوال) ئەوا ڕۆژوو بشکێنن، ئەگەر نادیار بوو لێتان ئەوا خەمڵاندنی بۆ بکەن».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە سەیری شێوە و سەروەت وسامانتان ناکات، بەڵکو سەیری دڵ وکردەوەکانتان دەکات».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ھەموو کار وکردەوەیەک بە پێی نیەت ومەبەستە، وھەموو کەسێکیش بە پێی نیەتەکەی پاداشت دەدرێتەوە، بۆیە ئەو کەسەی کۆچکردنی بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەی بێت؛ ئەوا کۆچکردنی بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەیەتی، وئەوەی کۆچکردنی بۆ شتومەکی دونیا بێت بە دەستی بهێنێت یان ئافرەتێک بێت کە مارەیی بکات؛ ئەوا کۆچکردنی بۆ ﻻی ئەو شتانەیە». ولە گێڕانەوەى [البخاري]دا : «کردەوەکان بەپێی نیەتەکان ومەبەستەکانە، وهەرکەسێک بەپێی نیەتەکەى پاداشت دەدرێتەوە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی حەورائی سەعدیەوە دەڵێت: ووتم بە حەسەنی كوڕی عەلی -ڕەزای خوایان لێبێت-: چی شتێكت لەبەركردووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- ؟ ووتی: لەبەرم کردووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم-؛ کە دەفەرموێت: «واز لەو شتە بھێنە کە گومانت لێی ھەیە، بۆ شتێک کە گومانت لێی نییە، ڕاستگۆیی دڵنیاییە، ودرۆ گومان ودوودڵیە».
رواه الترمذي والنسائي وأحمد
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نوێژکردنی پیاوێک لەگەڵ کۆمەڵ (بە جەماعەت) پاداشتەکەی زیاترە لە نوێژکردنی لە ماڵەكەی ولە دوکانەکەی بە بیست وچەند پلەیەک، ئەگەر کەسێک بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، پاشان بێت بۆ مزگەوت ومەبەستی تەنها نوێژ کردن بێت، ئەوەی هانی دەدات بۆ چوونە مزگەوت تەنها نوێژ کردن بێت؛ ئەوا هەر هەنگاوێک کە دەینێت پلەیەک بەرز دەبێتەوە وتاوانێکی لێ دەوەرێت هەتا دەچێتە ناو مزگەوتەوە، ئەگەر بچێتە ناو مزگەوتەوە ئەوا لە نوێژ کردندایە ئەگەر نوێژ کردن وای لێبکات کە دەرنەچێت لە مزگەوت، وفریشتەکان نزا بۆ هەریەکێک لە ئێوە دەکەن هەتا دانیشتبێت لەو شوێنەی -مزگەوتەی- کە نوێژی تێدا کردووە، (فریشتەکان) دەڵێن: خودایە ڕەحمی پێبکە، خودایە لێی خۆش ببە، خودایە تەوبەی لێ قبوڵ بکە، ئەگەر ئەو کەسە ئازاری کەس نەدات، وئەگەر هێشتا دەستنوێژی نەشکا بێت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- شانەکانمی گرت وفەرمووی: «لە دونیادا وەکو کەسێکی نامۆ یان ڕێبوار بە». وئیبن عومەر دەیووت: «ئەگەر ئێوارەت بەسەردا هات ئەوا چاوەڕێی بەیانی مەکە، وئەگەر بەیانیت بەسەردا هات ئەوا چاوەڕێی ئێوارە مەکە، وئەوەندە کردەوەی چاک بکە لە کاتی لەش ساغیتدا بۆ ئەوەی سوودی بۆت هەبێت بۆ کاتی نەخۆش بوونت، وئەوەندە کردەوەی چاک بکە لە کاتی ژیانتدا بۆ ئەوەی سوودی بۆت هەبێت بۆ کاتی مردنت».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حەسودی مەبەن، ونەجش^ لەیەکتری مەکەن، وڕقتان لەیەک نەبێتەوە، ولەیەک دامەبڕێن، وبا هیچ یەکێک لە ئێوە مامەڵە نەکات بەسەر مامەڵەی كەسێكی ترتانەوە، وهەموو ببنە بەندەی خوا وبرای یەکتر موسوڵمان برای موسوڵمانە، وستەمی لێناکات، ودەستی لێبەرنادات، وبەکەم سەیری ناکات وتەقواداری لێرەدایە»، وسێ جار ئاماژەی کرد بۆ سینگی، وفەرمووی: «بەسە بۆ مرۆڤ هێندە لە شەڕ وخراپە کە برای موسوڵمانی خۆی بە کەم بزانێت، هەموو شتێكی موسوڵمان لەسەر موسوڵمان حەرامە، خوێنی، ماڵی، نەفس وناموسی -كەسایەتی-». ^(نەجش واتا: زیاد کردنی نرخی شتومەک لەبەر ڕەواج پێدانی لەکاتێکدا نایەوێت بیکڕێت)
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ی ووت: وەسیەت وئامۆژگاریم بکە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «توڕە مەبە»، پیاوەکە چەند جار هەر ئەو قسەی دووبارە کردەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یش هەر دەیفەرموو: «توڕە مەبە».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
الصفحة السابقة
صفحة 9 من 28
الصفحة التالية