حديث للعالم
ئادابە شەرعییەکان

ئادابەکانی وحوکمەکانی سەفەر کردن

4 حديث

4 حديث

لە موغيرەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەر بووم -صلى اللە علیە وسلم- لەسەفەرێکدا، چووم بۆ ئەوەی خوفەکەی دابنێم، فەرمووی: «وازیان لێبێنە؛ چونکە من بە دەستنوێژەوە لە پێم کردوون»، ومەسحی لەسەریان کرد.(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئیبن عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- بەو پیاوەى دەووت کە دەیویست سەفەر بکات: لێم نزیک بەرەوە بۆ ئەوەى ماڵئاواییت لێبکەم هەر بەو شێوەیەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ماڵئاوایی لە ئێمە دەکرد، ودەیفەرموو: «أَسْتَوْدِعُ الله دِينَكَ، وَأَمَانَتَكَ، وَخَوَاتِيمَ عَمَلِكَ» واتە: «من ئاین وئەمانەت وکۆتا کردەوەکانت بە خودا دەسپێرم». ولە عبداللەی کوڕی یەزیدی خەتمیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بیویستایە ماڵئاوایی لە سوپا بکات، دەیفەرموو: «أَسْتَودِعُ الله دِينَكُم، وَأَمَانَتَكُم، وخَوَاتِيمَ أَعْمَالِكُم» واتە: «من ئاین وئەمانت وکۆتا کردەوەکانتان بە خودا دەسپێرم».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حەڵاڵ نییە بۆ ئافرەتی مسوڵمان سەفەرێك بكات كە دووریەكەی شەوێك بێت مەگەر پیاوێكی مەحرەمی لەگەڵدا بێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر سەربکەوتینایە؛ تەکبیراتمان دەکرد*، وئەگەر دابەزینایە؛ تەسیبحاتمان دەکرد**». لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وسوپاکانى سەربکەوتنایە بەسەر گردێکدا تەکبیراتیان دەکرد*، وئەگەر دابەزینایە تەسبیحاتیان دەکرد**». *(تەکبیرات کردن: واتە ووتنی -الله أکبر-)، **(تەسبیحات کردن: واتە ووتنی -سبحان الله-)بوخاری گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە