حديث للعالم
ئادابە شەرعییەکان

ئادابەکانی سەردانیکردن ومۆڵەت وەرگرتن

3 حديث

3 حديث

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر سێ کەس بوون؛ با دووانتان بە نهێنی قسە نەکەن دوور لە ئەوی تر، هەتاوەکو تێکەڵ بە خەڵکی زیاتر دەبن؛ چونکە ئەمە (ئەم بە نهێنی قسەکردنە) دەبێتە هۆی ئەوەى (کەسی سێیەم) دڵتەنگ بێت».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک ڕەیحانی پێشکەشکرا؛ با ڕەتی نەکاتەوە، چونکە هەڵگرتنی ئاسانە وبۆنیشی خۆشە».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ لای سەعدی کوڕی عوبادە -ڕەزاى خواى لێبێت- ئەویش نان وڕۆنی -زەیتی- هێنا، و(پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) خواردی وپاشان فەرمووی: «ڕۆژووگران لە لای ئێوە ڕۆژوو بشکێنن؛ وچاکەکاران لە خواردنتان بخۆن، وفریشتەکان سەڵاوات بدەن* لەسەرتان». *(سەڵاواتدانى فریشتە لەسەر مرۆڤ: واتای داوا دەکەن خواى گەورە لێی خۆش بێت وڕەحمی پێبکات)ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە