حديث للعالم
چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

ئادابە شەرعییەکان

67 حديث

67 حديث

لە عبدالرحمانی كوڕی ئەبی لەیلاوە دەڵێت: ئەوان لەلای حوزەیفە بوون، حوزەیفە داوای ئاوی كرد ومەجوسیەك ئاوی بۆ هێنا، كاتێك (حوزەیفە) پەرداخەكەی گرت ودەستبەجێ فڕەی دا ووتی: ئەگەر جارێك یان دووجاری تر نەهیم لە ئەمە نەکردایە !! -دەیویست بڵێت: ئەمەم ئەنجام نەدەدا-، وگوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «ئاوریشم ودیباج مەپۆشن، ولە پەرداخ ودەوری زێڕ وزیودا مەخۆن ومەخۆنەوە، ئەوانە بۆ ئەوانە لە دونیادا، ولە دواڕۆژیشدا بۆ ئێمەیە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی ئاوریشم (حەریر) بپۆشێت لە دونیادا ئەوا لە قیامەتدا نایپۆشێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی واقید حاریس کوڕی عەوفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە مزگەوتدا دانیشتبوو، وخەڵکی لەگەڵیدا بوون، لەو کاتەدا سێ کەس هاتن، دووانیان هاتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ویەکێکیان ڕۆیشت، دووانیان لە نزیک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەستان، یەکێکیان شوێنێکی بەتاڵی دۆزییەوە لە ئەڵقەی دانیشتنەکەدا بۆیە لەوێ دانیشت، وئەوی تریان لە پشتی ئەوانەوە (لە پشتی ئەڵقەکەوە) دانیشت، بەڵام کەسی سێیەم ڕۆیشت وپشتی هەڵکرد، وکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە وتەکانى تەواو بوو، فەرمووی: «ئایا هەواڵتان پێبدەم سەبارەت بە ئەو سێ کەسە: یەکێکیان پەنای بە خودا گرت؛ بۆیە خودا پەنای دا، ویەکێکی تریان شەرمی کرد؛ بۆیە خودا شەرمی لێیکرد، وئەوی تریان پشتی هەڵکرد (توڕە بوو وڕازی نەبوو ئامادە بێت)؛ بۆیە خودایش لێی ڕازی نەبوو».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە موغيرەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەر بووم -صلى اللە علیە وسلم- لەسەفەرێکدا، چووم بۆ ئەوەی خوفەکەی دابنێم، فەرمووی: «وازیان لێبێنە؛ چونکە من بە دەستنوێژەوە لە پێم کردوون»، ومەسحی لەسەریان کرد.(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە میقدام کوڕی مەعدی کریبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر پیاوێک براکەی خۆشویست؛ ئەوا با پێی بڵێت کە خۆشی دەوێت».(أبو داود والترمذي والنسائي -له الكبرى- وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە ئیبن عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- بەو پیاوەى دەووت کە دەیویست سەفەر بکات: لێم نزیک بەرەوە بۆ ئەوەى ماڵئاواییت لێبکەم هەر بەو شێوەیەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ماڵئاوایی لە ئێمە دەکرد، ودەیفەرموو: «أَسْتَوْدِعُ الله دِينَكَ، وَأَمَانَتَكَ، وَخَوَاتِيمَ عَمَلِكَ» واتە: «من ئاین وئەمانەت وکۆتا کردەوەکانت بە خودا دەسپێرم». ولە عبداللەی کوڕی یەزیدی خەتمیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بیویستایە ماڵئاوایی لە سوپا بکات، دەیفەرموو: «أَسْتَودِعُ الله دِينَكُم، وَأَمَانَتَكُم، وخَوَاتِيمَ أَعْمَالِكُم» واتە: «من ئاین وئەمانت وکۆتا کردەوەکانتان بە خودا دەسپێرم».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پرسیاری لە پێغەمبەری خودا کرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە تاعون، ئەویش هەواڵی پێیدا وفەرمووی: «ئەوە سزایەکە خواى گەورە دەینێرێت بۆ سەر هەرکەسێک کە خۆی بیەوێت، خواى گەورە کردوویەتی بە ڕەحمەت بۆ ئیمانداران، بۆیە هەربەندەیەک تووشی تاعون ببێت ئارامگرانە وبە هیوای پاداشتی خودا لە شوێنی نیشتەجێبوونی بمێنێتەوە وباوەڕی وا بێت هیچ شتێک تووشی نابێت مەگەر ئەوە نەبێت کە خودا نووسیویەتی (خودا لە قەدەردا بڕیاری لەسەر داوە)؛ ئەوا پاداشتی وەکو پاداشتی شەهیدە».بوخاری گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر جلتان پۆشی، وئەگەر دەستنوێژتان گرت، ئەوا بە لای ڕاست دەست پێبکەن».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە جوندوبی کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: « پیاوێک ووتی: والله خوای گەورە لە فڵان خۆش نابێت، خودا فەرمووی: «کێیە کە سوێند لە سەر من دەخوات کە لە فڵان کەس خۆش نابم؟ من لە ئەو خۆش بووم، وکردەوەکانی تۆم پووچەڵ کردەوە». لە فەرموودەکەی ئەبو هورەیرەدا هاتووە: ئەوەی ئەم قسەیەی کردووە پیاوێکی خودا پەرستە (عابیدە)، ئەبو هورەیرە دەڵێت: وشەیەکی ووت کە بووە هۆی دۆڕان وتیاچوونی لە دونیا وقیامەتدا.موسلیم گێڕاویەتیەوە
عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «إذا عَطَسَ أَحَدُكُم فَلْيَقُل: الحَمْدُ للهِ، وَلْيَقُلْ لَهُ أَخُوهُ أو صاحبُهُ: يَرْحَمُكَ الله، فإذا قال له: يرحمك الله، فَلْيَقُلْ: يَهْدِيكُم الله ويُصْلِحُ بَالَكُم».رواه البخاري
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک سەردانى نەخۆشێک یان برایەکی بکات لە پێناوى خودا، ئەوا یەکێک بانگ دەکات: ئاسوودە بیت، وهەنگاوەکانت پیرۆز بن (پاداشتت زۆر بێت)، وشوێنی نیشتەجێبوونت لە خانوویەکی بەهەشتدا بێت».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قسەیەکی بکردایە سێ جار دووبارەی دەکردەوە هەتاوەکو خەڵکی لێی تێبگەن، وئەگەر بهاتایە بۆ لای کۆمەڵێک ئەوا سێ جار سەلامی لێیان دەکرد».بوخاری گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت کە گوێی لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بووە کە فەرموویەتی: «بەندە قسەیەک دەکات کە بیری لێ ناکاتەوە دەبێتە هۆی چوونە دۆزەخی بە پێی نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر کەسێک لە ئێوە گەیشت بە براکەی ئەوا با سەلامی لێبکات، وئەگەر دارێک یان دیوارێک یان بەردێک هاتە نێوانیانەوە، پاشان دیسانەوە پێی گەیشت؛ ئەوا با جارێکی تر سەلامی لێبکات».(أبو داود) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی قەتادەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «خەو بینینی چاک لە لایەن خوای گەورەوەیە، وخەو بینینی ناخۆش لە لایەن شەیتانەوەیە، ئەگەر یەكێكتان خەوێکی بینی کە لێی دەترسا ئەوا باسی سێ جار تف بکات بە لای چەپیدا، وپەنا بگرێ بە خوای گەورە لە شەڕ وخراپەی، ئەگەر (وا ڕەفتار بكات) ئەوا خەونەکە زیانی پێ ناگەیەنێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەندە قسەیەک دەکات دەبێتە هۆی ڕەزامەندی خواى گەورە بە بێ ئەوەى (ئەو بەندەیە) هیچ گرنگیەک بۆ ئەو قسەیە دابنێت؛ و بەهۆیەوە خواى گەورە چەند پلەیەک ئەو بەندەیە بەرز دەکاتەوە، وبەندە قسەیەک دەکات دەبێتە هۆی توڕەبوونی خواى گەورە بە بێ ئەوەى (ئەو بەندەیە) هیچ گرنگیەک بۆ ئەو قسەیە دابنێت؛ و بەهۆیەوە دەکەوێتە نێو دۆزەخەوە». ولە ئەبی عبدالرحمان بیلال کوڕی حاریسی موزەنیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەندە قسەیەک دەکات دەبێتە هۆی ڕەزامەندی خواى گەورە (و ئەو بەندەیە) بیری لەوە نەدەکردەوە (بەهۆی ئەو قسەیەوە) بگات بە ئەو پلەیە؛ و (بەهۆی ئەو قسەوە) خواى گەورە ڕەزامەندی خۆی لەسەری دەنووسێت هەتاوەکو دەگاتە لای خواى گەورە، وبەندە قسەیەک دەکات دەبێتە هۆی توڕەبوونی خواى گەورە (و ئەو بەندەیە) بیری لەوە نەدەکردەوە (بەهۆی ئەو قسەوە) بگات بە ئەو پلەیە؛ و (بەهۆی ئەو قسەوە) خواى گەورە توڕەبوونی خۆی لەسەری دەنووسێت هەتاوەکو دەگاتە لای خواى گەورە».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - بوخاری گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - مالیك گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە: پیاوێکی ئەعرابی^ هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، ووتی: ڕێنیشاندەرم بە بۆ کردەوەیەک کە ئەگەر ئەنجامی بدەم، ئەوا دەچمە بەهەشتەوە، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «خوای گەورە دەپەرستیت وهیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار نادەیت، ونوێژەکانت ئەنجام دەدەیت، وفەریزەی زەکات دەدەیت، وڕۆژوی ڕەمەزان دەگریت»، پیاوەکە ووتی: سوێند بە ئەوەی کە نەفسی منی بە دەستە، هیچ شتێک زیاتر لە ئەمانە ناکەم، کاتێک دوور کەوتەوە؛ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «هەرکەسێک پێی خۆشە پیاوێک لە ئەهلی بەهەشت ببینێت ؛ با سەیری ئەو پیاوە بکات». ^[دەشتەكی: مەبەست ئەو کەسانەیە کە لە دەرەوەى شارەکان دەژین، واتە لە دەشت وبیابانەکان دەژین، وپێیان دەووترێت: دەشتەکی].(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «مافی مسوڵمان لە سەر مسوڵمان پێنجە: وەڵامدانەوەی سەلامکردن، وشوێنکەوتنی جەنازە، و وەڵامدانەوەی بانگهێشت کردنی بۆ خوان (دەعوەتکردن)، و وەڵامدانەوەی ئەو کەسەی کە دەپژمێت و(دەڵێت: الحمد لله، پێی بڵێیت: یرحمک الله)».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی من ببینێت لە خەودا ئەوا لە ڕاستیدا من دەبینێت -یان وەکو ئەوە وایە کە لە ڕاستیدا منی بینی بێت- ؛ چونکە شەیتان ناتوانێت خۆی بکاتە هاوشێوەی من».موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە وەحشی کوڕی حەربەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (هەندێك لە هاوەڵان) ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئێمە خواردن دەخۆین بەڵام تێر نابین؟ ئەویش فەرمووی: «لەوەیە ئێوە بە جیا خواردن بخۆن؟» ووتیان: بەڵێ، فەرمووی: «پێکەوە کۆ ببنەوە لەسەر خواردنەکەتان، وناوى خوداى لەسەر بهێنن؛ بۆئەوەى بەرەکەت بە ئێوە ببەخشرێت تێیدا».(أبو داود وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەو کەسەی بە سواری دەڕوات سەلام لە پیادە دەکات، وئەوەی پیادەیە سەلام لە دانیشتوو دەكات، وکەم سەلام لە زۆر دەکات». ولە گێڕانەوەی (البُخَارِي)دا هاتووە: «بچووک سەلام لە گەورە دەکات (لە ڕوانگەى تەمەنەوە)، وپیادە سەلام لە دانیشتوو دەكات، وكەم سەلام لە زۆر دەكات».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حەڵاڵ نییە بۆ ئافرەتی مسوڵمان سەفەرێك بكات كە دووریەكەی شەوێك بێت مەگەر پیاوێكی مەحرەمی لەگەڵدا بێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز ڕەخنەی لە خواردن نەدەگرت، ئەگەر حەزی لێبوایە دەیخوارد، وئەگەر حەزی لێنەبوایە وازی لێدەهێنا».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان باوێشکی هات ئەوا با دەستی لەسەر دەمی دابنێت، چونكە شەیتان دەچێتە دەمیەوە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە