حديث للعالم
ڕۆژووگرتن

فەزڵی ڕۆژووگرتن

5 حديث

5 حديث

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: خوای گەورەی بەرز وشکۆدار دەفەرموێت: «هەموو کردەوەکانی نەوەی ئادەم بۆ خۆیەتی؛ جگە ڕۆژووگرتن نەبێت، بە دڵنیاییەوە بۆ منە ومن پاداشتی لە سەر دەدەمەوە»، پاشان پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ڕۆژووگرتن قەڵغانە (پارێزەرە)، بۆیە ئەگەر کەسێکتان بە ڕۆژوو بێت ئەوا با قسەی ناشیرین وناڕەوا نەکات ودەنگی بەرز نەکاتەوە وهاوار نەکان، وئەگەر کەسێک جوێنی پێدا یان دەیویست شەڕی لە گەڵ بکات، ئەوا با بڵێت: من بە ڕۆژووم، سوێند بە ئەوەی کە نەفسی موحەمەدی بە دەستە؛ بۆنی گۆڕاوی دەمی ڕۆژووگر لای خوای گەورە لە بۆنی میسک خۆشترە، وڕۆژووگر دوو خۆشی وئاسوودەیی بۆ هەیە کە پێیان دڵخۆش دەبێت: ئەگەر ڕۆژوو بشکێنێت ئەوا دڵخۆش دەبێت (بە ڕۆژوو شکاندنی)، وئەگەر بگاتە لای پەروەردگاری ئەوا دڵخۆشە بە پاداشتی ڕۆژووگرتنی»(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە سەهلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە بەهەشتدا دەرگایەک هەیە، پێی دەووترێت: ڕەیان، ڕۆژووگرەکان لەوێوە دەچنە ژوورەوە (بۆ نێو بەهەشت) لە ڕۆژی قیامەتدا، جگە لە ئەوان کەسی تر لەو دەرگایەوە ناچێتە ژوورەوە، دەووترێت: لە کوێن ڕۆژووگرەکان؟ ئەوانیش هەڵدەستن وجگە لە ئەوان کەسی تر لەو دەرگایەوە ناچێتە ژوورەوە، ئەگەر هەموویان چوونە ژوورەوە؛ دەرگاکە دادەخرێت وکەسی تر (لەو دەرگایەوە) ناچێتە ژوورەوە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی مانگی ڕەمەزان بە ڕۆژوو بێت بە باوەڕ وئیمانەوە وچاوەڕێی پاداشت بێت لەسەری لە لایەن خوداوە؛ ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر ڕەمەزان هات؛ دەرگاکانى بەهەشت دەکرێنەوە ودەرگاکانى دۆزەخ دادەخرێن، وشەیتانەکان کۆت وزنجیر دەکرێن».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
عن أم المؤمنين عائشة رضي الله عنها قالت: دخل علي النبي صلى الله عليه وسلم ذات يوم فقال: «هل عندكم شيء؟» فقلنا: لا. قال: «فإني إذن صائم» ثم أتانا يومًا آخر فقلنا: يا رسول الله، أهدي لنا حيس. فقال: «أَرِينيه، فلقد أصبحت صائمًا» فأكل.رواه مسلم