KU
ڕۆژووگرتن
دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزان
4 حديث
وجوب الصيام وحكم تاركه
1
فەزڵی ڕۆژووگرتن
5
سونەتەکانی ڕۆژووگرتن
7
بینینی نیو هەیڤ (هیلال)
2
ڕۆژووگرتنی ڕۆژی گومان
2
ڕۆژووگرتنی ئەو کەسانەی کە عوزر وبیانوویان هەیە
1
پوچەڵکەرەوەکانی ڕۆژووگرتن
2
ئەو شتانەی کە واجبە لەسەر کەسی ڕۆژووگر ئەنجامی بدات
1
ئەو شتانەی کە جائیزە (دروستە) کە کەسی ڕۆژووگر ئەنجامی بدات
1
ڕۆژووگرتنی سونەت (خۆبەش)
12
ئیعتیکاف کردن (مانەوە لە مزگەوت بۆ ئەنجامدانی پەرستن)
1
دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزان
4
ڕەمەزان
2
4 حديث
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری -صلى الله علیه وسلم- هەوڵ وکۆششی زۆرەی دەکرد (لە پەرستن) لە دەی كۆتایی (ڕەمەزاندا) لە مانگەکانی تردا بەو شێوەیە نەبوو».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی نوێژی تەراویح ئەنجامبدات لە شەوی قەدردا بە باوەڕ وئیمانەوە وچاوەڕێی پاداشت بێت لەسەری لە لایەن خوداوە؛ ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بە دوای شەوی قەدردا بگەڕێن لە شەوە تاکەکان؛ لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزاندا».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دە شەوی کۆتایی بهاتایە؛ شەوەکانى زیندوو دەکردەوە، وخێزانەکانى هەڵدەستاند، وهەوڵ وکۆششی زۆری دەکرد، وئیزارەكەی^ توند دەكرد (دوور دەكەوتەوە لە -جووتبوون وپێشەكیەكانی-)». ^(ئیزار: جلی نیوەی خوارەوەی لاشەیە)
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری