حديث للعالم

كل الأحاديث

مجموعة البطاقات كاملة، رتّبها بحسب الباب

655 حديث

لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کێ لە ئێوە سامانى میراتگرەکەى خۆشەویستترە لە لای زیاتر لە سامانی خۆی؟»، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، هەموومان سامانی خۆمان زیاتر خۆشدەوێت، -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: «سامانی ڕاستەقینەی ئەوەیە کە پێشووتر خەرجی کرد (بۆ ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان)، وئەوەى ماوەتەوە سامانى میراتگرانە».بوخاری گێڕاویەتیەوە
لە عبدالله کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە منەوە بیگەنن ئەگەر ئایەتێکیش بێت، ولە بەنی ئیسرائیلەوە ریوایەت بکەن وهیچی تێدا نیە، وئەوەی درۆ بکات بە ناوی منەوە ئەوا با جێگایەک بۆ خۆی دابنێت لە ناو دۆزەخدا».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە: پیاوێکی ئەعرابی^ هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، ووتی: ڕێنیشاندەرم بە بۆ کردەوەیەک کە ئەگەر ئەنجامی بدەم، ئەوا دەچمە بەهەشتەوە، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «خوای گەورە دەپەرستیت وهیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار نادەیت، ونوێژەکانت ئەنجام دەدەیت، وفەریزەی زەکات دەدەیت، وڕۆژوی ڕەمەزان دەگریت»، پیاوەکە ووتی: سوێند بە ئەوەی کە نەفسی منی بە دەستە، هیچ شتێک زیاتر لە ئەمانە ناکەم، کاتێک دوور کەوتەوە؛ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «هەرکەسێک پێی خۆشە پیاوێک لە ئەهلی بەهەشت ببینێت ؛ با سەیری ئەو پیاوە بکات». ^[دەشتەكی: مەبەست ئەو کەسانەیە کە لە دەرەوەى شارەکان دەژین، واتە لە دەشت وبیابانەکان دەژین، وپێیان دەووترێت: دەشتەکی].(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە سەهلی کوڕی سەعدی ساعدیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر دونیا لای خوای گەورە بە قەد باڵە مێشوولەیەک نرخی هەبوایە، ئەوا نەیدەهێشت هیچ کافرێک تێیدا تەنانەت قومێک ئاویش بخوات».تورموذی گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی سەعیدی خودری وئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ مسوڵمانێک نییە کە تووشی: هیلاک بوونێک یان نەخۆشیەک یان خەفەت ودڵتەنگیەک یان ئازار وناڕەحەتیەک بێت یان هەتا تەنانەت ئەگەر دڕکێکیش بچێت بە پێیدا ؛ ئەوا بەهۆی ئەوانەوە خوای گەورە لە تاوانەکانی خۆش دەبێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «مافی مسوڵمان لە سەر مسوڵمان پێنجە: وەڵامدانەوەی سەلامکردن، وشوێنکەوتنی جەنازە، و وەڵامدانەوەی بانگهێشت کردنی بۆ خوان (دەعوەتکردن)، و وەڵامدانەوەی ئەو کەسەی کە دەپژمێت و(دەڵێت: الحمد لله، پێی بڵێیت: یرحمک الله)».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی مەسعودی بەدرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پیاوێک لەوانەى پێش ئێوە لێپرسینەوەى لێکرا (لە ڕۆژی قیامەتدا)، هیچ کردەوەیەکی خێری ئەنجام نەدا بوو، جگە لەوە نەبێت مامەڵەی لەگەڵ خەڵکیدا دەکرد ودەوڵەمەند بوو؛ وفەرمانى بە خزمەتکارەکانى دەکرد بەوەى ئاسانکار بن لەگەڵ ئەوانەى حاڵیان باش نییە (بۆ دانەوەى قەرزەکان)، خواى گەورە فەرمووی: ئێمە شایستەترین بەو (ئاسانکارییە)؛ چاوپۆشی لێبکەن».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «خێرترین ڕۆژ کە خۆر تێیدا هەڵهاتبێت ڕۆژی هەینیە ؛ لەو ڕۆژەدا ئادەم خوڵقێنرا، ولەو ڕۆژەدا کرایە بەهەشتەوە، ولەو رۆژەدا لێی دەرکرا، وقیامەت لە هیچ ڕۆژێكدا بەرپا نابێت جگە لە ڕۆژی هەینی نەبێت».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لەوەیە کەسێکی (قژ) شێواو کە لە پێش دەرگاکاندا دوور دەخرێتەوە (پاڵی پێوە دەنرێت)؛ ئەگەر سوێند بخوات لەسەر ئەوەی خواى گەورە شتێکی بۆ جێبەجێ بکات؛ ئەوا بۆی جێبەجێی دەکات».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ڕەحمەتی خودا لە پیاوێک لێبوردە -ئاسان- وبەخشندە بێت کاتێک دەفرۆشێت وکاتێک دەکڕێت وکاتێک داواى قەرزەکەى دەکات».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «لوتی بچێتە خۆڵا، لوتی بچێتە خۆڵا، لوتی بچێتە خۆڵا»، ووترا: كێ ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئەو كەسەی بگات بە دایك وباوكی یەکێکیان یان هەردووکیان لە کاتی بەتەمەن بوونیاندا ؛ (و بەهۆی خزمەتکردنیان) نەچێتە بەهەشتەوە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەڕۆیشت بەڕێگای مەككەدا ؛ تێپەڕبوو بە لای شاخێك پێی دەووترێت جومدان، فەرمووی: «ڕێ بكەن ئەمە جومدانە، موفەریدەکان پێش کەوتن»، ووترا: ئایا موفەریدەکان کێن، ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئەو پیاو وئافرەتانەی کە زۆر یادی خوای گەورە دەکەن».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە مەعدان كوڕی ئەبی تەڵحەی ئەلیعمریەوە دەڵێت: گەیشتم بە سەوبان (بەندەی ئازاد كراو لەلایەن) پێغەمبەری خوداوە -صلى الله علیه وسلم-، ووتم: كردەوەیەكم پێ بڵێ ئەگەر بیكەم خوای گەورە بەهۆیەوە دەمخاتە بەهەشت؟ یان دەڵێـت -ووتم-: خۆشەویستترین كردەوە لەلای خوای گەورە، (سەوبان) بێدەنگ بوو. پاشان پرسیارم لێكرد، هەر بێدەنگ بوو، پاشان سێیەم جار پرسیارم لێكرد، ووتی: ئەم پرسیارەم كرد لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ؛ فەرمووی: «سوور بە لەسەر زۆر سوجدە بردن بۆ خوای گەورە؛ چونکە تۆ هەر سوجدەیەک ببەیت ئەوا خوای گەورە پلەیەک بەرزت دەکاتەوە، وتاوانێکت لەسەر لا دەدات». مەعدان دەڵێت: پاشان گەیشتم بە ئەبو دەردائـ هەمان پرسیارم لێكرد، ئەویش وەكو سەوبان وەڵامی دامەوە.(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان لە شەودا هەستا (بۆ نوێژکردن)، وخوێندنی قورئان لەسەر زمانى قورس بوو، وئاگای لێنەبوو کە چی دەخوێنێت؛ ئەوا با ڕاکشێت».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە سەهلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە بەهەشتدا دەرگایەک هەیە، پێی دەووترێت: ڕەیان، ڕۆژووگرەکان لەوێوە دەچنە ژوورەوە (بۆ نێو بەهەشت) لە ڕۆژی قیامەتدا، جگە لە ئەوان کەسی تر لەو دەرگایەوە ناچێتە ژوورەوە، دەووترێت: لە کوێن ڕۆژووگرەکان؟ ئەوانیش هەڵدەستن وجگە لە ئەوان کەسی تر لەو دەرگایەوە ناچێتە ژوورەوە، ئەگەر هەموویان چوونە ژوورەوە؛ دەرگاکە دادەخرێت وکەسی تر (لەو دەرگایەوە) ناچێتە ژوورەوە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «كان داود -عليه السلام- لا يأكلُ إلا من عمل يده». وعن المقدام بن معد يكرب رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «ما أكل أحد طعاما قط خيرا من أن يأكل من عمل يده، وإن نبي الله داود صلى الله عليه وسلم كان يأكل من عمل يده».حديث أبي هريرة رضي الله عنه: رواه البخاري. حديث المقداد رضي الله عنه: رواه البخاري
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پیاوێک هەبوو قەزری دەدا بە خەڵکی، ودەیووت بەو گەنجەی کە لای کاری دەکرد: ئەگەر ڕۆیشتیت بۆ لای کەسێک کە حاڵی نالەبار وقورس بوو (لە ڕووی داراییەوە)، ئەوا چاوپۆشی لێبکە، بەڵکو خوای گەورە لە ئێمەش خۆش بێت، وکاتێک کەوەفاتی کرد وگەیشتەوە بە پەروەردگار پەروەردگار لێی خۆش بوو».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری -صلى الله علیه وسلم- هەوڵ وکۆششی زۆرەی دەکرد (لە پەرستن) لە دەی كۆتایی (ڕەمەزاندا) لە مانگەکانی تردا بەو شێوەیە نەبوو».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بوو کە دەیفەرموو: «هەموو ئومەتەکەم پارێزراون جگە لە ئەوانە نەبێت کە تاوانەکان ئاشکرا دەکەن، ولە تاوان ئاشکرا کردن ئەوەیە: کەسێک بە شەو تاوانێك دەكات ؛ پاشان ڕۆژی بەسەردا دێت وخوای گەورە دایپۆشیوە، -بەڵام- دەڵێت: ئەی فڵان، دوێنی شەو ئاوا وئاوام کرد، کە شەوی بەسەردا هات خوای گەورە دایپۆشی، بەڵام کە ڕۆژ بووەوە داپۆشین وسیتری خوای گەورەی لەسەر خۆی لابرد».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە سەعدی کوڕی ئەبی وەقاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لە لای پێغەمبەری خودا بووین -صلى اللە علیە وسلم- وفەرمووی: «ئایا هیچ یەکێکتان ناتوانێت لە هەموو ڕۆژێکدا هەزار چاکە بەدەست بهێنێت؟!»، یەکێک لەوانەى دانیشتبوون پرسیاری لێكرد: چۆن هەزار چاکە بەدەست بهێنێت؟ ئەویش فەرمووی: «سەد جار سبحان الله دەکات؛ هەزار چاکەى بۆ دەنووسرێت، یان هەزار خراپەی لەسەر دەسڕێتەوە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حەسوودی* نابێت هەبێت مەگەر لە دوو شتدا نەبێت: پیاوێک خودا سامانى پێبەخشی بێت؛ لە ڕێگای ڕاستدا خەرجی بکات، وپیاوێک خودا حیکمەتی (زانستی) پێبەخشی بێت؛ بەهۆیەوە دادوەری بکات وخەڵکی فێر دەکات». لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حەسوودی* نابێت هەبێت مەگەر لە دوو شتدا نەبێت: پیاوێک خودا (زانستی) قورئانی پێبەخشی بێت؛ بۆیە دەیخوێنێتەوە بەدرێژایی شەو وڕۆژ، وپیاوێک خودا سامانى پێبەخشی بێت؛ ئەویش خەرجی دەکات ودەیبەخشێت بە درێژایی شەو وڕۆژ». *(حەسوودی: لێرەدا -حەسوودی- بە ماناى -الغبطة- دێت، واتا هیوا خواستن بەوەى وەکو کەسێک ئەو شتەت هەبێت بە بێ ئەوەى حەز بکەیت ئەو نیعمەتە لە لای ئەو کەسە نەمێنێت)بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری بە ھەردوو ریواتەکەی
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک لە ترسی خواى گەورە گریا بێت ناچێتە نێو دۆزخەوە هەتاوەکو شیر دەگەڕێتەوە بۆ نێو گوان، تۆز وخۆڵێک (تووشی مرۆڤ بووبێت) لە پێناوى خواى گەورە ودوکەڵی دۆزەخ؛ پێکەوە کۆ نابنەوە».تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- بوو؛ سێ ڕۆژ پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات، فەرمووی: « با هەریەکێک لەئێوە لەکاتی مردندا گومانی باشی بە خوای گەورە هەبێت».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە زوبەریری کوڕی عەوامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: «ئەگەر یەکێکتان گوریسێک ببات، وکۆمەڵێک دار بهێنێت بە کۆڵی خۆی وبیفرۆشێت، و بەهۆی ئەمە الله ڕووی بپارێزێت (لە داواکردن)، ئەمە خێرترە بۆی لەوەى داوا لە خەڵکی بکات؛ لەوەیە پێی ببەخشن یان پێی نەبەخشن».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە