حديث للعالم
الموضوع

چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

288 حديث

288 حديث

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حەسودی مەبەن، ونەجش^ لەیەکتری مەکەن، وڕقتان لەیەک نەبێتەوە، ولەیەک دامەبڕێن، وبا هیچ یەکێک لە ئێوە مامەڵە نەکات بەسەر مامەڵەی كەسێكی ترتانەوە، وهەموو ببنە بەندەی خوا وبرای یەکتر موسوڵمان برای موسوڵمانە، وستەمی لێناکات، ودەستی لێبەرنادات، وبەکەم سەیری ناکات وتەقواداری لێرەدایە»، وسێ جار ئاماژەی کرد بۆ سینگی، وفەرمووی: «بەسە بۆ مرۆڤ هێندە لە شەڕ وخراپە کە برای موسوڵمانی خۆی بە کەم بزانێت، هەموو شتێكی موسوڵمان لەسەر موسوڵمان حەرامە، خوێنی، ماڵی، نەفس وناموسی -كەسایەتی-». ^(نەجش واتا: زیاد کردنی نرخی شتومەک لەبەر ڕەواج پێدانی لەکاتێکدا نایەوێت بیکڕێت)(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ی ووت: وەسیەت وئامۆژگاریم بکە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «توڕە مەبە»، پیاوەکە چەند جار هەر ئەو قسەی دووبارە کردەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یش هەر دەیفەرموو: «توڕە مەبە».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەگەر ئێوە تەوەکولتان بە خوای گەورە وەکو پێویست بێت، ئەوا ڕزقتان دەدات هەروەکو چۆن ڕزقی باڵندەکان دەدات، بەیانیان بە سکی بەتاڵ دەچنە دەرەوە وئێواران بە سکی تێر دێنەوە».(الترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
له ئەبو هوڕەیڕەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەركەسێك ناڕەحەتیەکی دونیايى لابدات لەسەر ئیماندارێك؛ ئەوا بێگومان خوای گەورە ناڕەحەتیەک لە ناڕەحەتیەکانی ڕۆژی قیامەتی لەسەر لادەبات، هەركەسێك يارمەتى قەرزدارێک یان هەژارێك بدات وکارەکەی بۆ ئاسان بكات؛ ئەوا خوای گەورەیش کار بۆ ئەو ئاسان دەكات ویارمەتى دەدات، وئەوەی مسوڵمانێك بپۆشێت وسیتری بكات ئەوا خوای گەورەیش سیتری دەكات لە دونیا وقیامەتدا، خوای گەورە له یارمەتی وکۆمەكى بەندەی خۆیدایه ئەگەر ئەو بەندەیە لەكۆمەكی ویارمەتی براکەیدا بێت، هەركەسێك ڕێگایەك بگرێته بەر بۆئەوەی عیلم وزانستێك بەدەست بھێنێت؛ ئەوا خوای گەورە بەهۆی ئەوەوە ڕێگای بەهەشتى بۆ ئاسان دەکات، ھەر كۆمەڵێك كۆببنەوە له ماڵێك له ماڵەكانى خودا وقورئان بخوێنن وهەڵبدەن بۆ تێگەیشتن لێی؛ ئەوا بێگومان ئارامى وسەکینەت دادەبەزێت بەسەرياندا، وڕەحمەت وبەزەيى دایاندەپۆشێت وفریشتەکان چواردەوریان دەگرن وخوای گەورەیش باسیان دەکات لای ئەوانەی كە لە ئاسماندان، وهەركەسێك كردەوەكەی پاشی بخات؛ ئەوا بێگومان ڕەچەڵەک وبنەماڵەكەی ناتوانن پێشی بخەن».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «والله من لە ڕۆژێکدا زیاتر لە حەفتا جار دەڵێم: (أسْتَغْفِرُ اللهَ وأَتُوبُ إليهِ)*». *(واتە: داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە دەکەم وتەوبە دەکەم وپەشیمانم لە تاوانەکانم)بوخاری گێڕاویەتیەوە
لە ئەغەرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو، دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «ئەی خەڵکینە، تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆ لای خواى گەورە وداوای لێخۆشبوونی لێبکەن، من لە ڕۆژێکدا سەد جار تەوبە دەکەم».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەندەیەک تاوانێکی کرد، و ووتی: ئەی پەروەردگار لە تاوانەکەم خۆش بە، خوای گەورەی بەرز وپیرۆز فەرمووی: «بەندەکەم تاوانێکی کرد وزانی کە پەروەردگارێکی هەیە کە لە تاوان خۆش دەبێت وسزا دەدات لە سەر تاوان»، پاشان -بەندەکە- جارێکی تر تاوانی کرد، ووتی: ئەی پەروەردگار لە تاوانەکەم خۆش بە، خوای گەورەی بەرز وپیرۆز فەرمووی: «بەندەکەم تاوانێکی کرد وزانی کە پەروەردگارێکی هەیە کە لە تاوان خۆش دەبێت وسزا دەدات لە سەر تاوان»، پاشان -بەندەکە- جارێکی تر تاوانی کرد، ووتی: ئەی پەروەردگار لە تاوانەکەم خۆش بە، خوای گەورەی بەرز وپیرۆز فەرمووی: «بەندەکەم تاوانێکی کرد وزانی کە پەروەردگارێکی هەیە کە لە تاوان خۆش دەبێت وسزا دەدات لە سەر تاوان، هەرچییەکت دەوێت بیکە ؛ من لێت خۆشبووم».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی ئومامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-ئەگەر خواردنی لە پێش دەست لاببردایە (پاش تەواو بوون لە خواردن) دەیفەرموو: «(الحَمْدُ للهِ حَمْدًا كَثِيرًا طَيِّبًا مُبَارَكًا فِيهِ، غَيْرَ مَكْفِيٍّ، وَلَا مُوَدَّعٍ، وَلَا مُسْتَغْنًى عَنْهُ رَبَّنَا)*». *(واتە: حەمد وسوپاسێکی زۆری پاک وپیرۆز بۆ خودا، لە هەموو حاڵەتێکدا سوپاسی خودا دەکەین ئەو زاتە هەموو بوونەوەرەکان پێویستیان بە ئەوە وئەو پێویستی بە هیچ یەکێک نییە، وهەموو بوونەوەرەکان ناتوانن دەستهەڵبگرن لە پێویستی وبەخشینەکان، ئەی پەروەردگارمان)بوخاری گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیماندار لە یەک کونەوە دوو جار پێوەى نادرێت».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە جەریری کوڕی عبداللەوە كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بێبەش کرا بێت لە نەرم ونیانی؛ ئەوا لە خێر بێبەش کراوە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕێم دەکرد وچارۆکەیەکی* نەجرانی لێوار ئەستووری لەبەردا بوو، ئەعرابیەک پێی گەیشت وبە جلەکەى توند ڕایکێشا، سەیری ملی پێغەمبەرم کرد -صلى اللە علیە وسلم- و (بینیم) لێواری جلەکە شوێنەواری لەسەر جێهێشتبوو بەهۆی توندی ڕاکێشانەوە، وپاشان (ئەعرابیەکە) ووتی: ئەی موحەمەد، فەرمان بکە هەندێک سامانم پێببەخشرێت لەو سامانەى خودا کە لە لای تۆیە. ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- سەیری کرد وپێکەنی، وپاشان فەرمانى پێکرد بۆئەوەى هەندێکی پێببەخشرێت». *(چارۆکە: وەکو بشت وعابا وایە)بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر نەوەى ئادەم دوو دۆڵ پارە وسامانی هەبێت حەزی دەکرد دۆڵی سێیەمی هەبووایە، وهیچ شتێک سكی نەوەى ئادەم پڕ ناکاتەوە مەگەر خۆڵ نەبێت، وخواى گەورە تەوبە لە ئەوانە قبوڵ دەکات کە تەوبە دەکەن».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز ڕەخنەی لە خواردن نەدەگرت، ئەگەر حەزی لێبوایە دەیخوارد، وئەگەر حەزی لێنەبوایە وازی لێدەهێنا».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت-دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی دڵتەنگ بوونیدا دەیفەرموو: «لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ الْعَظِيمُ الْحَلِيمُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَرَبُّ الْأَرْضِ وَرَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ»، واته: «هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نیە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللەی مەزن وهێمن، هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللە؛ پەروەردگاری عەرشی مەزن، هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نیە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللە؛ پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی وعەرشی گەورە ومەزن».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان باوێشکی هات ئەوا با دەستی لەسەر دەمی دابنێت، چونكە شەیتان دەچێتە دەمیەوە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا دەزانن غەیبەت چییە؟ » ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەی دەزانێت، فەرمووی: «ئەوەیە شتێک بڵێیت سەبارەت بە براکەت کە ئەگەر ئەو بیبیستێت حەزی پێنەکات»، ووترا: ئەی ئەگەر ئەو قسەیەی کە سەبارەت بە ئەو کرا تێیدا بوو؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر ئەو قسەی سەبارەت بە ئەو کرا تێیدا بوو؛ ئەوا غەیبەتی ئەوت کردووە، وئەگەر تێیدا نەبوو؛ ئەوا بوهتانت بۆی کردووە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ستەمکردن تاریکاییە لە ڕۆژی قیامەتدا». ولە جابرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆتان بپارێزن لە ستەمکردن؛ چونکە ستەمکردن تاریکاییە لە ڕۆژی قیامەتدا، وخۆتان بپارێزن لە ڕەزیلی؛ چونکە بووە هۆی تیاچوونی ئەوانەى پێش ئێوە».موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە خەولەی ئەنصارییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «پیاوانێک موڵكی خوای گەوره به ناهەق بەكاردەهێنن (به فیڕۆی دەدەن ومافی خۆی پێنادەن)؛ ئەوا دۆزەخ بۆ ئەوانەیه له ڕۆژی قیامەتدا».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئاگاداری گومانی خراپ بن، چونکە گومانی خراپ درۆترین قسە ولێکدانەوەیە، بەدوای هەڵە وكەموكورتی یەكتر مەگەڕێن، وسیخوڕی بەسەر یەكەوە مەكەن، وحەسووی بەیەكتر مەبەن، وپشت لەیەكتر مەكەن، وڕقتان لەیەكتر نەبێتەوە، ئەی بەندەكانی الله ؛ ببن بە برای یەكتر».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جوێندان بە مسوڵمان فاسقێتیە، وکوشتار کردن دژی کوفرە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر سێ کەس بوون؛ با دووانتان بە نهێنی قسە نەکەن دوور لە ئەوی تر، هەتاوەکو تێکەڵ بە خەڵکی زیاتر دەبن؛ چونکە ئەمە (ئەم بە نهێنی قسەکردنە) دەبێتە هۆی ئەوەى (کەسی سێیەم) دڵتەنگ بێت».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سەیری ئەوانەى خوارەوەى خۆتان بکەن، وسەیری ئەوانەى سەرەوەی خۆتان مەکەن، چونکە ئەمە وا دەکات کە نیعمەتەکانی خواى گەورە بەسەرتانەوە بە کەم نەزانن».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو نەوەی ئادەمێک هەڵە وگوناهکارە، وباشترین وخێرترین گوناهکارەکان ئەوانەن کە تەوبە دەکەن».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی زەری غیفارییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «هیچ چاکەیەک بە کەم مەزانە؛ تەنانەت گەیشتنیشت بە براکەت بەڕویەکی گەشەوە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە