KU
الموضوع
چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان
288 حديث
فەزڵەکان
64
فیقهی ڕەوشتەکان
56
ئادابە شەرعییەکان
67
فیقهی نزا وزیکرەکان
62
دڵ نەرمکارەکان وئامۆژگارییەکان
63
288 حديث
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کەسی بەهێز ئەوە نییە کە بەهێزە لە زۆرانبازیدا، بەڵکو کەسی بەهێز ئەوەیە کە نەفسی خۆی دەگرێتەوە لە کاتی توڕە بووندا».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «با بچووک سەلام لە گەورە بکات (لە ڕوانگەى تەمەنەوە)، وئەوەی ڕێدەکات سەلام لەو کەسە بکات کە دانیشتووە، وکۆمەڵێکی کەمتر (لە ڕوانگەی ژمارەوە) سەلام لە کۆمەڵێکی زۆرتر بکات». ولە گێڕانەوەیەکدا: «وئەو کەسەی سواریە سەلام لەو کەسە بکات کە ڕێدەکات».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی مەسعودی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: من ئاژەڵەکەم -سواریەکەم- مرد ؛ -ئاژەڵێکم- پێبدە بۆئەوەى هەڵمبگرێت -بۆ سەفەرکردن-، فەرمووی: «هیچم لەلا نیە»، پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من ڕێنیشاندەری دەبم بۆ لای کەسێک کە هەڵی بگرێت، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پاداشتی کەسی ڕێنیشاندەر بۆ کاری خێر وەکو پاداشتی کەسی ئەنجامدەری کارە خێرەکە وایە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان پێڵاوی لەپێکرد؛ ئەوا با سەرەتا پێی ڕاست لەپێبکات، ولە کاتی داکەندا؛ ئەوا با سەرەتا پێی چەپ دابکەنێت، یەکەم جار پێی ڕاستی لەپێبکات، کۆتا جار پێی ڕاستی دابکەنێت (واتە: بە پێچەوانەى لەپێکردنەوە) با پێی ڕاستی لە کاتی لەپێکردندا یەکەم بێت، ولە کاتی داکەندا کۆتا بێت». [مەبەست تەنها پێڵاو نیە بەڵکو هەر شتێکی تر لەپێبکرێت وەکو: نەعل وسۆل وگۆرەوی وهەر شتێکی تر]
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جوێن بە مردووەکان مەدەن، چونکە ئەوان گەیشتن بە ئەو کردەوانەی کە ئەنجامیاندا».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی ئەیوبی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ڕەوا نییە بۆ هیچ مسوڵمانێک کە قسە دابڕێت لە گەڵ برای مسوڵمانی لە سەرووی سێ شەو، کاتێک بەیەک دەگەن؛ ئەم ڕوودەکات بەملاوە وئەویش ڕوودەکات بەولاوە، وچاکترینیان ئەوەیانە کە دەستپێشخەری دەکات بە سەلامکردن (لە کەسی بەرامبەری)»
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە جوبەیری کوڕی موتعیمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەو کەسەی پەیوەندی خزمایەتی بپچڕێنێت ناچێتە بەهەشتەوە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە سەیری کەسێک ناکات کە جلەکەی بەهۆی فیزەوە (خۆبەگەورەزانینەوە) شۆڕ كردۆتەوە بۆ خوار قولە پێکانی»
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «هەرکەسێک حەز دەکات ڕزقی زۆر وفراوان بێت، وتەمەنی درێژتر بێت؛ ئەوا با پەیوەندی خزمایەتی بگەیەنێت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە تاوانە گەورەکان: کەسێک جوێن بە دایباب* خۆی بدات»، ووترا: ئایا کەسێک هەیە کە جوێن بە دایبابی خۆی بدات؟ فەرمووی: «بەڵێ، جوێن بە باوکی کەسێکی تر دەدات؛ ئەو کەسەش جوێن بە باوکی ئەم دەدات، وجوێن بە دایکی کەسێکی تر دەدات؛ ئەو کەسەش جوێن بە دایکی ئەم دەدات». *(واتە: دایک وباوک)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە عبدالرحمان کوڕی ئەبی لەیلاوە دەڵێت: کەعبی کوڕی عوجرە بە لامدا تێپەڕی، ووتی: ئایا دیاریەکت پێببەخشم؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ لامان، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، زانیمان چۆن سەلام لەسەر تۆ بدەین، ئایا چۆن سەڵاوات لەسەر تۆ بدەین؟ فەرمووی: «بڵێن: (اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ) واته: (خودایە وەسف وستایشی موحەمەد وبنەماڵە وشوێنکەوتووانى بکە -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو چۆن وەسف وستایشی ئیبراهیم وبنەماڵە وشوێنکەوتووانیت کرد -علیه السلام-، وبەرەکەت وپیرۆزی بڕژێنە بەسەر موحەمەد وبنەماڵە وشوێنکەوتووانى -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو چۆن بەرەکەتت ڕژاندە سەر ئیبراهیم وبنەماڵە وشوێنکەوتووانی -علیه السلام-، تۆ سوپاسكراو وستایشکراویت -حمید-یت و شکۆداریت -مجید-یت)».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نزیکترین حاڵەتی بەندە لە پەروەردگارییەوە لە کاتی سوجدە بردندایە؛ بۆیە زۆر نزا وپاڕانەوەی تێدا بکەن».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
عن أبي أمامة رضي الله عنه قال: سمعتُ رسولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم يقولُ: «اقْرَؤُوا القرْآنَ؛ فَإنَّهُ يَأتِي يَوْمَ القِيَامَةِ شَفِيعًا لأَصْحَابِهِ».
رواه مسلم
لە ئەبی زەری غیفارییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا پێت بڵێم خۆشەویستترین وتە چییە لای خواى گەورە؟ بە دڵنیاییەوە خۆشەویستترین وتە لای خواى گەورە بریتیە لە: ( سبحان الله وبحمدە )».
موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با قسەی خێر بکات یان بێدەنگ بێت، ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با ڕێز لە دراوسێکەی بگرێت، ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با ڕێز لە میوانەکەی بگرێت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە جەریری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی ڕەحم وبەزەیی بە خەڵکدا نەیەتەوە؛ ئەوا خوای گەورەش ڕەحم وبەزەیی بەو کەسەدا نایەتەوە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دوو نیعمەت خەڵکی قەدری نازانن: لەش ساغی، و سەرقاڵ نەبوون (كاتی دەست بەتاڵی)».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سوێند بە ئەو زاتەی کە نەفسی منی بە دەستە، ئەگەر گوناهـ وتاوان نەکەن؛ ئەوا خواى گەورە ئێوە دەمرێنێت، وپاشان کەسانێک دێن کە گوناهـ وتاوان دەکەن، ودەستبەجێ داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە دەکەن؛ بۆیە لێیان خۆش دەبێت».
موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لەو ڕۆژەدا دۆزەخ دەهێندرێت حەفتا هەزار گوریسی پێوەیە، لەگەڵ هەر گوریسێک حەفتا هەزار فریشە هەیە کە دۆزەخی پێ ڕادەکێشن».
موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی سوجدە بردنیدا دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ اغْفِرْ لي ذَنْبِي كُلَّهُ: دِقَّهُ وَجِلَّهُ، وَأَوَّلَهُ وَآخِرَهُ، وَعَلاَنِيَتَهُ وَسِرَّهُ»، واتە: «خودایە لە هەموو گوناهەكانم خۆش بە، بچووک وگەورەیان، وسەرەتا وکۆتایان، وئاشکرا ونهێنییان».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ڕق لێبووترین پیاو لە لای الله ئەوەیە زۆر وبەتوندی گفتوگۆ دەکات وملکەچ نابێت بۆ هەق».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بەئەو شتەى بەزۆری دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت، فەرمووی: «تەقوای خوای گەورە و ڕەوشت جوانی»، وپرسیاری لێکرا سەبارەت بەئەو شتەى بەزۆری دەبێتە هۆی چوونە دۆزەخ، فەرمووی: «دەم ودامێن».
(الترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «(الباقیات الصالحات)* (بریتیە لە) : (لَا إلَهَ إلَّا اللَّهُ وَسُبْحَانَ اللَّهِ، وَاَللَّهُ أَكْبَرُ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ وَلَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إلَّا بِاَللَّهِ)**». *(الباقیات الصالحات: ئەو زیکرانەن کە چاکە وپاداشتیان دەمێننەوە وبەردەوام دەبێت وهەرگیز لەناو ناچێت) ، **(لَا إلَهَ إلَّا اللَّهُ، واتە: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە خواى گەورە -سبحانه وتعالى-. سُبْحَانَ اللَّهِ، واتە: پاک وبێگەری بۆ خودا. اَللَّهُ أَكْبَرُ، واتە: خودا لە هەموو کەس وشتێک گەورەترە. الْحَمْدُ لِلَّهِ، واتا: حەمد وئەوپەڕی سوپاس بۆ خودا. لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إلَّا بِاَللَّهِ، واتە: هیچ هێز وتوانایەکمان مەگەر ئەو هێز وتوانایەى خودا پێمانی دەبەخشێت)
ئیبنو حیبان گێڕاویەتیەوە - حاكم گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نزا کردن لە نێوان بانگدان وقامەت کردن ڕەت ناکرێتەوە».
(أبو داود والترمذي والنسائي) ڕیوایەتیان كردووە
الصفحة السابقة
صفحة 6 من 12
الصفحة التالية