حديث للعالم
الموضوع

چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

288 حديث

288 حديث

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ أَصْلِحْ لِي دِينِي الَّذِي هُوَ عِصْمَةُ أَمْرِي، وَأَصْلِحْ لِي دُنْيَايَ الَّتِي فِيهَا مَعَاشِي، وَأَصْلِحْ لِي آخِرَتِي الَّتِي إلَيْهَا مَعَادِي، وَاجْعَلْ الْحَيَاةَ زِيَادَةً لِي فِي كُلِّ خَيْرٍ، وَاجْعَلْ الْمَوْتَ رَاحَةً لِي مِنْ كُلِّ شَرٍّ»، واتە: «خودایـە ئاینەكەم -دينداريم- چاك بكە كە بڕبڕەی پشتی كارەكانمە، ودونیایشم بۆ چاک بکە کە ژیانـمی تێدایە، وقیامەتیشم بۆ چاک بکە چونکە گەڕانەوەم بۆ ئەوێیە، وژیانم بۆ بکە بە هۆکاری زیادبوونی هەموو خێر وچاکەیەک، ومردنم بۆ بکە بە هۆکاری حەسانەوە لە هەموو شەڕ وخراپەیەک».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی موسای ئەشعەرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم نزایەی دەکرد: «رَبِّ اغْفِرْ لِي خَطِيئَتِي وَجَهْلِي، وَإِسْرَافِي فِي أَمْرِي كُلِّهِ، وَمَا أَنْتَ أَعْلَمُ بِهِ مِنِّي، اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي خَطَايَايَ، وَعَمْدِي وَجَهْلِي وَهَزْلِي، وَكُلُّ ذَلِكَ عِنْدِي، اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي مَا قَدَّمْتُ وَمَا أَخَّرْتُ، وَمَا أَسْرَرْتُ وَمَا أَعْلَنْتُ، أَنْتَ المُقَدِّمُ وَأَنْتَ المُؤَخِّرُ، وَأَنْتَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ»، واتە: «خودایە لە تاوان وهەڵە ونەفامیەکانم خۆش بە، ولە زیادەڕەوی کردن لەسەر نەفسی خۆم خۆش بە، ولە هەرشتێک کە تۆ زاناتری سەبارەتی زیاتر لە من، خودایە لەو تاوانانەم خۆش بە کە بە ئەنقەست یان بە نەفامی یان بە گاڵتەوە کردوومە، ولە هەڵە وتاوانە ئەنقستەکانم خۆش بە، وهەموو ئەم تاوانانەم كردووە، خودایە لە تاوانەکانى پێشوو ودواترم خۆش بە، و لەو تاوانانەم خۆش بە کە بەنهێنی یان ئاشکرا کردوومە، یان هەر تاوانێک کە تۆ زاناتری سەبارەتی، تۆ بەندەکانت سەردەخەیت وسەرفرازیان دەکەیت، وتۆ بەندەکانت پاش دەخەیت بۆیە دۆڕاو دەبن، وتەنها تۆ دەسەڵاتت هەیە بەسەر هەموو شتێکدا».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وازى لە ووتنی ئەم نزایانە نەدەهێنا لە کاتی هاتنی بەیانی وهاتنی ئێوارەدا: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَافِيَةَ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ فِي دِينِي وَدُنْيَايَ وَأَهْلِي وَمَالِي، اللَّهُمَّ اسْتُرْ عَوْرَتِي -أَو: عَوْرَاتِي- وَآمِنْ رَوْعَاتِي، اللَّهُمَّ احْفَظْنِي مِنْ بَيْنِ يَدَيَّ، وَمِنْ خَلْفِي، وَعَنْ يَمِينِي، وَعَنْ شِمَالِي، وَمِنْ فَوْقِي، وَأَعُوذُ بِعَظَمَتِكَ أَنْ أُغْتَالَ مِنْ تَحْتِي»، واته: «خودایە داواى سەلامەت بوون وعافیەتت لێدەکەم لە دونیا وقیامەتدا، خودایە داوای لێبووردەیی وسەلامەت وعافیەتت لێدەكەم لە ئاین ودونیا وخێزان وماڵم، خودایە هەڵە وکەموکورتیەکانم بپۆشە وترسەکانم بڕەوێنەوە، ولە پێشەوە وپشتەوە وڕاست وچەپ وسەرەوەم بمپارێزە، وپەنا بە گەورەیی تۆ دەگرم لەوەى کە ڕۆ بچم بە ناخی زەویدا».(أبو داود والنسائي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە یەكێك لە نزاكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بوو دەیفەرموو: «اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ زَوَالِ نِعْمَتِكَ، وَتَحَوُّلِ عَافِيَتِكَ، وَفُجَاءَةِ نِقْمَتِكَ، وَجَمِيعِ سَخَطِكَ»، واتە: «خودایە پەنات پێدەگرم: لە نەمانى نیعمەتەکانت لەسەرم، ولە نەمانی لەش ساغیم، و لەناکاوى سزاکانت، ولە هەموو توڕەییەکت».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای دەكرد بە ووتنی ئەم وشانە ودەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ غَلَبَةِ الدَّيْنِ، وَغَلَبَةِ الْعَدُوِّ، وَشَمَاتَةِ الْأَعْدَاءِ»، واتە: «خودایە پەنا بە تۆ دەگرم: لە تیاچوونم بەهۆی قەرزدارییەوە، ولە زاڵبوونی دوژمن بەسەرمدا، ولە دڵخۆشبوونی دوژمنەکان بەهۆی بەڵا وناخۆشیەکانم».(االنسائي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیمانداری بەهێز خێرترە وخۆشەویستترە لای خواى گەورە لە ئیمانداری لاواز، وهەموویان خێریان تێدایە، پێداگیر بە لەسەر ئەوەى سوودی بۆت هەیە، وداواى یارمەتی لە خواى گەورە بکە وتەمەڵ مەبە، ئەگەر ناخۆشیەکت تووش بوو، مەڵێ ئەگەر ئاوا وئاوام بکردایە، بەڵکو بڵێ: (قَدَرُ اللهِ وَمَا شَاءَ فَعَلَ،)^، چونکە ووتنی (ئەگەر) دەرگا بۆ شەیتان دەکاتەوە بۆئەوەى کاری خۆی بکات». ^(واتە: ئەوەى قەدەری خواى گەورە بوو ڕوویدا، وئەوەى ویستی جێبەجێ بوو).(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیماندار ئاوێنەى برای ئیماندارێتی».تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی دەرداوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى الله عليه وسلم- كە دەیفەرموو: «نەفرەتکارەکان نە دەبنە شەفاعەتکار، ونە دەبنە شاهێدیدەر لە ڕۆژی قیامەتدا».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە نوعمانی کوڕی بەشیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «نزا کردن (دوعاکردن وپاڕانەوە) عیبادەت وپەرستنە»، پاشان -ئەم ئایەتەى- خوێندەوە: «{وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ} [غافر: 60] واتە:{ئه‌ی خه‌ڵکینه په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تی: ئێوه هاناو هاوار بۆمن بهێنن؛ ئه‌وه من دوعا و نزاتان گیرا ده‌که‌م، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌گه‌وره داده‌نێن ولووت به‌رزی ده‌که‌ن له‌ئاستی په‌رستنی مندا، له‌ئاینده‌دا به‌سه‌رشۆڕی و خه‌جاڵه‌تی یه‌وه ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌}».(أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە عیازی کوڕی حیمارەوە -ڕەزای خوای لێبێت-؛ كە لە هۆزی بەنی موجاشیعە، دەڵێت: ڕۆژێكیان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەستا لە نێوماندا بۆ وتاردان، وبە درێژی فەرموودەكەی باسكرد وتێیدا هاتووە كە فەرموویەتی: «خوای گەورە وەحی بۆ ناردووم بەوەى کە سادە بن بۆئەوەى هیچ یەكێک شانازی بەسەر یەكێكی ترەوە نەکات، وهیچ یەكێک ستەم لە یەكێكی تر نەكات».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: زۆرترین نزای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتی بوو لە: «رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً، وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ» واتە: «خودایە چاکەمان پێ ببەخشە لە دونیا ولە قیامەتدا، وبمانپارێزە لە سزای دۆزەخ».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە شەدادی کوڕی ئەوسەوە -ڕەزای خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «چاکترین (گەورەترین) شێوازى ئیستیغفار کردن (سید الإستغفار) ئەوەیە کە بڵێیت: (اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لاَ إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ، وَأَبُوءُ لَكَ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي، فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ)^»، فەرمووی: «ئەوەی لە بەیانیدا بیڵێت بەدڵنیاییەوە، ولەو ڕۆژەدا بمرێت پێش ئێوارە، ئەوا لە ئەهلی بەهەشتە، وئەوەی لە ئێوارەدا بیڵێت بەدڵنیاییەوە، وبمرێت پێش ئەوەی بەیانی بەسەردا بێت، ئەوا لە ئەهلی بەهەشتە». ^(واتە: خودایە، تۆ پەروەردگاری منی وهیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە تۆ، تۆ منت خوڵقاندووە ومن بەندەی تۆم، هەتا بتوانم پەیمان وبەڵێنی تۆ ناشکێنم؛ ئەگەر نەمتوانى پەیمانەکە ببەمە سەر ئەوە لە دەسەوسانیمە، پەنا بۆ تۆ دەگرم لە شەڕی کردەوەکانى خۆم، بە سوپاسگوزارییەوە دان دەنێم بە هەموو نیعمەت وبەخشینێک لە لایەن تۆوە بۆ من، ودان دەنێم بە تاوان وهەڵەکانم؛ لە تاوان وهەڵەکانم خۆش بە چونکە تەنها تۆ لە تاوان وهەڵەکان خۆش دەبیت).(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دەستبگرن بە ڕاستگۆییەوە، چونکە ڕاستگۆیی ڕێنیشاندەرە بەرەو چاکەکاری، وچاکەکاری ڕێنیشاندەرە بەرەو بەهەشت، وکەسێک ڕاستگۆیە وبەردەوام بە دواى ڕاستگۆییدا دەگەڕێت؛ هەتا لای خواى گەورە بە ڕاستگۆ لە قەڵەم دەدرێت، وئاگاداری درۆ کردن بن، چونکە درۆ کردن ڕێنیشاندەرە بەرەو خراپەکاری، وخراپەکاری ڕێنیشاندەرە بەرەو دۆزەخ، وکەسێک درۆزنە وبەردەوام بەدواى درۆدا دەگەڕێت؛ هەتا لای خواى گەورە بە درۆزن لە قەڵەم دەدرێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دوو وشە هەیە خۆشەویسن لای الله وئاسانن لە سەر زمان وقورسن لە سەر تەرازوی چاکە کاری: (سُبْحَانَ اللَّهِ الْعَظِيمِ، سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ) واتە: (وپاک وبێگەری بۆ خودای مەزن، پاک وبێگەری بۆ خودا وسوپاس بۆ ئەو)».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ شتێک لای خوای گەورە بەڕێز نییە وەکو نزا کردن».(الترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە ئەبی دەردائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بەرگری لە کەسایەتی برا ئامادەنەبووەکەی بکات؛ ئەوا خوای گەورە دەموچاوی دەپارێزێت لە ئاگری دۆزەخ لە ڕۆژی قیامەتدا».(الترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی بڵێت: (سبحان الله وبحمده)^ سەد جار لە ڕۆژێکدا؛ ئەوا گوناهەکانی دەوەرێت (دەسڕدرێتەوە) ئەگەر وەکو کەفی سەر دەریاش بن (لە زۆریدا)» ^(واتە: پاک وبێگەری بۆ خودا وحەمد وسوپاس بۆ ئەو).(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە موعاویەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەوەی خوای گەورە خێری بۆی بوێت؛ ئەوا تێگەیشتووی دەکات لە دیندا، ومن تەنها دابەشکارم، وخواى گەورە دەبەخشێت، وبەردەوام ئەم ئومەتە (پەیڕەوانی هەق) دامەزراون لەسەر فەرمانى خواى گەورە، وئەوەى پێچەوانەیان دەبێتەوە ؛ زیانیان پێناگەیەنێت، هەتاوەکو فەرمانى خواى گەورە (بۆ لێپرسینەوە) دێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبد اللەی كوڕی سەلامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەرەو مەدینە هات ؛ خەڵكی بەرەو پیریەوە چوون، ووترا: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هات، پێغەمبەری خودا هات، پێغەمبەری خودا هات، سێ جار، منیش هاتم بۆئەوەی سەیر بكەم، كاتێك سەیری ڕوویم كرد، زانیم كە لە ڕووی كەسێكی درۆزن ناچێت، یەكەم شت كە بیستم لە قسەكانی ؛ ئەوە بوو كە فەرمووی: «ئەی خەڵکینە، سەلام لە یەکتر بکەن، وپەیوەندی خزمایەتی بگەیەنن، وخواردن ببەخشن، وشەونوێژ بکەن لەکاتێکدا خەڵکی خەوتوون؛ ئەگەر ئەم کردەوانە بکەن ئەوا بە سەلامەتی دەچنە بەهەشتەوە».(الترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
عن أنس رضي الله عنه أنه قَالَ لِثابِتٍ رحمه اللهُ: ألاَ أرْقِيكَ بِرُقْيَةِ رسولِ اللهِ صلى الله عليه وسلم ؟ قال: بلى، قال: «اللَّهُمَّ رَبَّ النَّاسِ، مُذْهِبَ البَأسِ، اشْفِ أنْتَ الشَّافِي، لاَ شَافِيَ إِلاَّ أنْتَ، شِفَاءً لاَ يُغَادِرُ سَقماً».رواه البخاري
لە سەعدی کوڕی ئەبی وەقاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «خوای گەورە بەندەی تەقواکار ونەفس دەوڵەمەند وشاراوەى -خۆدەرنەخەری- خۆشدەوێت».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە سەوبانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «مسوڵمان ئەگەر سەردانی برای مسوڵمانی بکات ئەوا لە خورفەیەکی بەهەشتدایە هەتاوەکو دەگەڕێتەوە» ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا خورفە چییە لە بەهەشتدا؟ فەرمووی: «باخی میوەکان».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر هەر خواردنێکی بخواردایە سێ جار پەنجەکانی دەلێسایەوە، ودەیفەرموو: «ئەگەر پارووی یەکێکتان کەوت؛ ئەوا با (شتە ناخاوێنەکەى) لەسەر لابدات، وبیخوات وبۆ شەیتان جێی نەهێڵێت»، وفەرمانیکرد بەوەى دەفری خواردنەکە هیچی لەسەر نەمێنێتەوە، وفەرمووی: «ئێوە نازانن چی بەشێکی خواردنەکە بەرەکەتی تێدایە». لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «شەیتان ئامادە دەبێت لە هەموو کاروبارێکی ئێوەدا، تەنانەت لە کاتی خواردنیشدا ئامادە دەبێت، ئەگەر پارووی یەکێکتان کەوت؛ ئەوا با هەڵیبگرێتەوە و(شتە ناخاوێنەکەى) لەسەر لابدات، پاشان بیخوات وبۆ شەیتان جێی نەهێڵێت، وئەگەر لە خواردن تەواو بوو با پەنجەکانی بلێسێتەوە، چونکە نازانێت چی بەشێکی خواردنەکە بەرەکەتی تێدایە».موسلیم گێڕاویەتیەوە به گیڕانەوەی خۆی
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نمونەی هاوەڵی قورئان وەکو نمونەی خاوەنی وشتری بەستراو وایە، ئەگەر بە چاكی بیبەستێتەوە؛ دەمێنێتەوە (دەیگرێتەوە)، وئەگەر بەریبدات ئەوا دەڕوات».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری