حديث للعالم
الموضوع

چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

288 حديث

288 حديث

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «لوتی بچێتە خۆڵا، لوتی بچێتە خۆڵا، لوتی بچێتە خۆڵا»، ووترا: كێ ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئەو كەسەی بگات بە دایك وباوكی یەکێکیان یان هەردووکیان لە کاتی بەتەمەن بوونیاندا ؛ (و بەهۆی خزمەتکردنیان) نەچێتە بەهەشتەوە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەڕۆیشت بەڕێگای مەككەدا ؛ تێپەڕبوو بە لای شاخێك پێی دەووترێت جومدان، فەرمووی: «ڕێ بكەن ئەمە جومدانە، موفەریدەکان پێش کەوتن»، ووترا: ئایا موفەریدەکان کێن، ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئەو پیاو وئافرەتانەی کە زۆر یادی خوای گەورە دەکەن».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پیاوێک هەبوو قەزری دەدا بە خەڵکی، ودەیووت بەو گەنجەی کە لای کاری دەکرد: ئەگەر ڕۆیشتیت بۆ لای کەسێک کە حاڵی نالەبار وقورس بوو (لە ڕووی داراییەوە)، ئەوا چاوپۆشی لێبکە، بەڵکو خوای گەورە لە ئێمەش خۆش بێت، وکاتێک کەوەفاتی کرد وگەیشتەوە بە پەروەردگار پەروەردگار لێی خۆش بوو».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بوو کە دەیفەرموو: «هەموو ئومەتەکەم پارێزراون جگە لە ئەوانە نەبێت کە تاوانەکان ئاشکرا دەکەن، ولە تاوان ئاشکرا کردن ئەوەیە: کەسێک بە شەو تاوانێك دەكات ؛ پاشان ڕۆژی بەسەردا دێت وخوای گەورە دایپۆشیوە، -بەڵام- دەڵێت: ئەی فڵان، دوێنی شەو ئاوا وئاوام کرد، کە شەوی بەسەردا هات خوای گەورە دایپۆشی، بەڵام کە ڕۆژ بووەوە داپۆشین وسیتری خوای گەورەی لەسەر خۆی لابرد».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە سەعدی کوڕی ئەبی وەقاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لە لای پێغەمبەری خودا بووین -صلى اللە علیە وسلم- وفەرمووی: «ئایا هیچ یەکێکتان ناتوانێت لە هەموو ڕۆژێکدا هەزار چاکە بەدەست بهێنێت؟!»، یەکێک لەوانەى دانیشتبوون پرسیاری لێكرد: چۆن هەزار چاکە بەدەست بهێنێت؟ ئەویش فەرمووی: «سەد جار سبحان الله دەکات؛ هەزار چاکەى بۆ دەنووسرێت، یان هەزار خراپەی لەسەر دەسڕێتەوە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- بوو؛ سێ ڕۆژ پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات، فەرمووی: « با هەریەکێک لەئێوە لەکاتی مردندا گومانی باشی بە خوای گەورە هەبێت».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «نمونەی ئەو کەسەی کە زیکری پەروەردگاری دەکات وئەو کەسەی زیکری پەروەردگاری ناکات وەکو نمونەی زیندوو ومردوو وان».ولە ریوایەتی (مسلم)دا: «نمونەی ئەو ماڵەی کە یادی خودای تێدا دەکرێت، وئەو ماڵەی کە یادی خودای تێدا ناکرێت، وەکو نمونەی زیندوو ومردوو وان».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم-، و ووتی:ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا کێ شایستەترە بۆ ئەوەی کە هاوەڵی چاک بم بەرامبەری؟ فەرمووی: «دایکت»، ووتی پاش ئەوەی کێ؟ فەرمووی: «دایکت»، ووتی: پاش ئەوەی کێ؟ فەرمووی: «دایکت»، ووتی: پاش ئەو کێ؟ فەرمووی: «باوکت». ولە ریوایەتێکی تردا: (ووترا): ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا کێ شایستەترە بۆ ئەوەی کە چاک هاوەڵ بم بەرامبەری؟ فەرمووی: «دایکت، پاشان دایکت، پاشان دایکت، پاشان باوکت، پاشان لەوان خوارتر لە ڕووی نزیکی خزمدارییەوە».موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی دەربچێت بۆ فێربوونی زانستی شەرعی ئەوا دەرچوونەکەی لە پێناو خوای گەورەیە هەتاوەکو دەگەڕێتەوە».تورموذی گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی من ببینێت لە خەودا ئەوا لە ڕاستیدا من دەبینێت -یان وەکو ئەوە وایە کە لە ڕاستیدا منی بینی بێت- ؛ چونکە شەیتان ناتوانێت خۆی بکاتە هاوشێوەی من».موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک ڕازی بێت بەوەى (الله) پەروەردگاری بێت، ئیسلام ئاینی بێت، وموحەمەد پێغەمبەری بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەبێت»، ئەبو سەعید زۆر بەلایەوە سەیر بوو، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، دووبارەی بکەرەوە، ئەویش فەرموودەکەى دووبارە کردەوە، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «كردەوەیەك هەیە خودا بەهۆیەوە سەد پلە بەندە بەرزدەکاتەوە لە بەهەشتدا، وماوەى نێوان هەردوو پلەیەک وەکو (ماوەى دووری) نێوان ئاسمان وزەوییە»، ووتی: ئەو کردەوەیە چییە ئەى پێغەمبەری خودا؟ ئەویش فەرمووی: «جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە، جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە وەحشی کوڕی حەربەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (هەندێك لە هاوەڵان) ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئێمە خواردن دەخۆین بەڵام تێر نابین؟ ئەویش فەرمووی: «لەوەیە ئێوە بە جیا خواردن بخۆن؟» ووتیان: بەڵێ، فەرمووی: «پێکەوە کۆ ببنەوە لەسەر خواردنەکەتان، وناوى خوداى لەسەر بهێنن؛ بۆئەوەى بەرەکەت بە ئێوە ببەخشرێت تێیدا».(أبو داود وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «سێ شت شوێنی مردوو دەکەون: [ئەهلەکەی (خێزان وبنەماڵەکەی)] و[ماڵەکەی (پارە وسامانەکەی)] وکردەوەکانی، بۆیە دووان دەگەڕێنەوە ویەک دانەیان دەمێنێتەوە، ئەویش تەنها کردەوەکەیەتی».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەو کەسەی بە سواری دەڕوات سەلام لە پیادە دەکات، وئەوەی پیادەیە سەلام لە دانیشتوو دەكات، وکەم سەلام لە زۆر دەکات». ولە گێڕانەوەی (البُخَارِي)دا هاتووە: «بچووک سەلام لە گەورە دەکات (لە ڕوانگەى تەمەنەوە)، وپیادە سەلام لە دانیشتوو دەكات، وكەم سەلام لە زۆر دەكات».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خاوەن زۆرترین نیعمەت دەهێندرێت لە خەڵکی دونیا کە ئەهلی دۆزەخە لە ڕۆژی قیامەتدا، ویەک جار نقوم دەکرێت لە دۆزەخ (ودەردەهێندرێت)، وپاشان دەووترێت: ئەی نەوەى ئادەم، ئایا هەرگیز خێر (وخۆشیت) بینیووە؟ ئایا خاوەنی هیچ نیعمەتێک بوویت؟ ئەویش دەڵێت: نەخێر والله ئەی پەروەردگار، وهەژارترین کەس دەهێندرێت لە دونیادا کە ئەهلی بەهەشتە، ویەک جار نقوم دەکرێت لە بەهەشت (ودەردەهێندرێت)، پێی دەووترێت: ئەی نەوەى ئادەم، ئایا هەرگیز هەژاریت بینیووە؟ ئایا هەرگیز تووشی ناخۆشی بوویت؟ ئەویش دەڵێت: نەخێر والله، هەرگیز تووشی هەژاری نەبووم، وهەرگیز ناخۆشیم نەبینیووە».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە دەیفەرموو: «خوای گەورە ڕەحمەتی کردووە بە سەد بەشەوە، لای خۆی نەوەد ونۆ بەشی گرتۆتەوە، ولە سەر زەوی یەک دانەی دابەزاندووە، وتەنها بە هۆی ئەم بەشەوە بوونەوەرەکان ڕەحم وبەزەییان بەرامبەر بە یەکتر هەیە، هەتا ئاژەڵێک پێیەکانی لا دەبات لە سەر بێچووەکەی لە ترسی ئەوەی کە ئازاری بدات». ولە ریوایەتێکدا: «خودای گەورە سەد ڕەحمەتی هەیە، یەک دانەیانی دابەزاند بۆ نێو جنۆکەکان ومرۆڤەکان وئاژەڵەکان ومێرووەکان، وبە هۆی ئەم تاکە ڕەحمەتەوەیە سۆز وڕەحمەتیان هەیە بەرامبەر بە یەکتر، وبە هۆی ئەم تاکە ڕەحمەتەوە ئاژەڵە دڕندەکان ڕەحمەت وسۆزیان هەیە بەرامبەر بە بێچووەکانیان، وخودای گەورە نەوەد ونۆ ڕەحمەتی داناوە کە بە هۆیانەوە ڕەحمی وبەزەیی دێتەوە بەرامبەر بە بەندەکانی لە ڕۆژی قیامەتدا». ولە سەلمانی فارسیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە سەد ڕەحمەتی هەیە، بە هۆی یەک ڕەحمەت لەوانەوە؛ بوونەوەرەکان ڕەحمەت وسۆز وبەزەییان هەیە بەرامبەر یەکتر، ونەوەد ونۆ ڕەحمەتی داناوە بۆ ڕۆژی قیامەت». ولە ریوایەتێکدا: «خوای گەورە ئەو ڕۆژەی کە ئاسمانەکان وزەوی دروستکرد؛ سەد ڕەحمەتی دروستکرد، هەر ڕەحمەتێک بە گوێرەی نێوان ئاسمان وزەوییە، یەک ڕەحمەتی دابەزاندە سەر زەوی بە هۆی ئەو تاکە ڕەحمەتەوە دایک ڕەحم وبەزەیی هەیە بەرامبەر ڕۆڵەکەی، وئاژەڵە دڕندەکان وباڵندەکان ڕەحم وبەزەییان هەیە بەرامبەر بە یەکتر، ئەگەر ڕۆژی قیامەت بەرپا بێت ئەوا خوای گەورە هەموو ڕەحمەتەکان تەواو وکامڵ دەکات لەگەڵ ئەم ڕەحمەتەی دونیاش (بۆ ئەوەی بە هۆیانەوە ڕەحم وبەزەیی بێتەوە بە بەندەکانی، وبەندەکانیش ڕەحمەت وبەزەییان بە یەکتر بێتەوە)».موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی زەر جوندوبی كوڕی جونادە، وئەبی عبدالرحمن موعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: «تەقوای خودا بکە لە هەر شوێنێک بوویت، ودوای خراپە چاکە بکە چونکە دەیسڕێتەوە، وبە ڕەوشتی جوان هەڵسوکەوت بکە لەگەڵ خەڵکیدا».(الترمذي) ڕیوایەتی كردووە
لەنەواسی كوڕی سەمعانی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پرسیارم لە پێغەمبەری خودا كرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە چاكە وگوناهـ؛ فەرمووی: «چاكە بریتیە لە ڕەوشت جوانی، وگوناهـ ئەوەیە کە لە ناختدا دێت ودەچێت -سەبارەتی دوو دڵیت-، وحەز ناکەیت خەڵکی پێی بزانێت».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە ئاسوودەترە بە تەوبە کردنی یەکێک لە ئێوە؛ زیاتر لە ئاسوودەیی یەکێکتان کە وشترەکەی بدۆزێتەوە پاش ئەوەى لە زەویەکی فراواندا ونی کردبوو». ولە ریوایەتێکدا: لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە ئاسوودەترە بە تەوبە کردنی بەندەکەی کاتێک تەوبە دەکات بۆ لای ئەو، زیاتر لە ئاسوودەیی یەکێک لە ئێوە کە لە سەر پشتی وشترەکەی بوو لە زەوییەکی فراواندا، ولە ناکاو وشترەکەی لێ ونبوو کە خواردن وخواردنەوە وشتومەکەکانی لە سەر پشتی بوو، بۆیە لێی بێ هیوا بوو، وهات بۆ لای دارێک بە بێ هیوا بوون لە وشترەکە وبارەکەی سەری، هەر بەو شێوەیە بوو؛ سەیر دەکات وشترەکە لای وەستاوە، وڕەشمەکەی گرت، وپاشان لە خۆشیدا ووتی: خودایە تۆ بەندەی منیت ومنیش پەروەردگاری تۆم! لە خۆشیدا هەڵەی کرد».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە -عز وجل- دەستی ڕادەخات بە شەو بۆئەوەی گوناهکارانی ڕۆژ تەوبە بکەن، ودەستی ڕا دەخات بە ڕۆژ بۆئەوەی گوناهکارانی شەو تەوبە بکەن؛ هەتاوەکو خۆر لە ڕۆژئاواوە هەڵدێت».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حەڵاڵ نییە بۆ ئافرەتی مسوڵمان سەفەرێك بكات كە دووریەكەی شەوێك بێت مەگەر پیاوێكی مەحرەمی لەگەڵدا بێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە سەیری شێوە و سەروەت وسامانتان ناکات، بەڵکو سەیری دڵ وکردەوەکانتان دەکات».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ھەموو کار وکردەوەیەک بە پێی نیەت ومەبەستە، وھەموو کەسێکیش بە پێی نیەتەکەی پاداشت دەدرێتەوە، بۆیە ئەو کەسەی کۆچکردنی بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەی بێت؛ ئەوا کۆچکردنی بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەیەتی، وئەوەی کۆچکردنی بۆ شتومەکی دونیا بێت بە دەستی بهێنێت یان ئافرەتێک بێت کە مارەیی بکات؛ ئەوا کۆچکردنی بۆ ﻻی ئەو شتانەیە». ولە گێڕانەوەى [البخاري]دا : «کردەوەکان بەپێی نیەتەکان ومەبەستەکانە، وهەرکەسێک بەپێی نیەتەکەى پاداشت دەدرێتەوە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- شانەکانمی گرت وفەرمووی: «لە دونیادا وەکو کەسێکی نامۆ یان ڕێبوار بە». وئیبن عومەر دەیووت: «ئەگەر ئێوارەت بەسەردا هات ئەوا چاوەڕێی بەیانی مەکە، وئەگەر بەیانیت بەسەردا هات ئەوا چاوەڕێی ئێوارە مەکە، وئەوەندە کردەوەی چاک بکە لە کاتی لەش ساغیتدا بۆ ئەوەی سوودی بۆت هەبێت بۆ کاتی نەخۆش بوونت، وئەوەندە کردەوەی چاک بکە لە کاتی ژیانتدا بۆ ئەوەی سوودی بۆت هەبێت بۆ کاتی مردنت».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە