حديث للعالم
الموضوع

چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

288 حديث

288 حديث

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «اللهم إني أعوذ بك مِنَ البَرَصِ، والجُنُونِ، والجُذَامِ، وَسَيِّيءِ الأسْقَامِ»، واتە: «خودایە، پەنات پێدەگرم لە بەڵەکی، وشتێت بوون، وگولی، ولە هەموو نەخۆشیە زیانبەخشەکان».نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە عبداللەی کوڕی خوبەیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لە شەوێكی باراناوی وزۆر تاریكدا دەرچووین، بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بۆئەوەی پێشنوێژیمان بۆ بكات، كاتێك گەیشتینە لای، فەرمووی: «بڵێ (قُلْ)»، من هیچم نەووت، پاشان فەرمووی: «بڵێ (قُلْ)»، من هیچم نەووت، فەرمووی: «بڵێ (قُلْ)»، ووتم: چی بڵێتم؟ فەرمووی: «{قُلْ هُوَ اللهُ أَحَدٌ} (سورەتی الإخلاص) وموعەویزەكان (سورەتەکانى الفلق والناس) سێ جار بخوێنە؛ کاتێک ئێوارە وبەیانیت بەسەردا دێت، بەسن بۆت وهۆکارن بۆ پاراستنت لە هەموو شتێک».(أبو داود والترمذي والنسائي) ڕیوایەتیان كردووە
لە ئەبی موسای ئەشعەرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «برسی تێر بکەن، وسەردانی نەخۆش بکەن، ودیل ئازاد بکەن».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە تەڵحەی کوڕی عوبەید اللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر مانگێکی نوێی ببینیایە (لە ئاسماندا)، دەیفەرموو: «(اللّهمَّ أهِلَّهُ عليْنا بالأمْن والإيمان، وَالسَّلامَةِ وَالإسلامِ، ربِّي وربُّكَ اللهُ، هِلالُ رُشْدٍ وخيرٍ)*». *(واتە: خودایە، -بینینمان بۆ ئەم مانگە نوێیە- پەیوەست بکە بە -بەخشینی- ئەمن وئاسایش وئیمان -باوەڕ-، وسەلامەتی وئیسلامەتی -بە ئێمە-، -ئەی مانگ- پەروەردگاری من وتۆ الله یە، -خودایە- ئەم مانگە ببێتە هۆی هێنانی هیدایەت وخێر)ئیبنو ئەبی شەیبە گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر سەربکەوتینایە؛ تەکبیراتمان دەکرد*، وئەگەر دابەزینایە؛ تەسیبحاتمان دەکرد**». لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وسوپاکانى سەربکەوتنایە بەسەر گردێکدا تەکبیراتیان دەکرد*، وئەگەر دابەزینایە تەسبیحاتیان دەکرد**». *(تەکبیرات کردن: واتە ووتنی -الله أکبر-)، **(تەسبیحات کردن: واتە ووتنی -سبحان الله-)بوخاری گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک هێندەی کێشی گەردیلەک خۆبەگەورەزانین لە ناو دڵیدا هەبێت ناچێتە بەهەشتەوە»، پیاوێک ووتی: کەسێک حەز دەکات جلەکەی ڕێکوپێک بێت، ونەعلەکەى ڕێکوپێک بێت؟ فەرمووی: «خواى گەورە جوانە، وجوانیشی خۆشدەوێت، خۆبەگەورەزانین: بریتیە لە ڕەتدانەوەى هەق وبە کەمزانینی خەڵکی (بە چاوی سووک سەیرکردنی خەڵکی)».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر بڵێم: (سبحان الله والحمد لله ولا إله إلا الله والله أكبر)^؛ ئەوا خۆشەویستترە لە لام لە ئەوەى خۆری بەسەردا هەڵهاتووە (مەبەستی دونیایە)». ^[ (سبحان الله) واتا: الله پاک وبێ گەردە وهەموو کەموکورتی وعەیبێک لە ئەو زاتە دوورە، (الحمد لله) واتا: وسوپاس وحەمد بۆ الله، (لا اله الا الله) واتا: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله، (الله أكبر) واتا: الله لە هەموو شتێک گەورەترە ](مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە عەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «هەر مسوڵمانێک لە بەیانیدا سەردانى برایەکی مسوڵمان بکات (کە نەخۆشە)؛ ئەوا حەفتا هەزار فریشتە نزای بۆ دەکەن هەتاوەکو ئێوارەى بەسەردا دێت، وهەر مسوڵمانێک لە ئێوارەدا سەردانى برایەکی مسوڵمان بکات (کە نەخۆشە)؛ ئەوا حەفتا هەزار فریشتە نزای بۆ دەکەن هەتاوەکو بەیانی بەسەردا دێت، وبەشێک لە میوەى پێگەیشتووی پێدەبەخشرێت لە بەهەشتدا».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە کەعبی کوڕی عوجرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەندێک زیکر هەیە هەرکەسێک بیانخوێنێت لە پاش هەموو نوێژێک؛ ئەوا بێبەش ودۆڕاو نابێت: (سبحان الله) سی وسێ جار، و(الحمد لله) سی وسێ جار، و(الله أکبر) سی وچوار جار».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی -البقرة- بخوێنێت لە شەودا ئەوا ئەو شەوە پارێزراوە وئەوکارە بەسە بۆی».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەوەی پیتێک لە کتێبەکەی خوای گەورە (قورئان) بخوێنێت؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ دەنووسرێت وچاکەیش بە دە ئەوەندەیە، ناڵێم (ألم) پیتێکە، بەڵکو: ئەلیف (أ) پیتێکە، و لام (ل) پیتێکە، و میم (م) پیتێکە»، [-واتا بە خوێندنی (ألم) سی چاکەی بۆ دەنووسرێت].(الترمذي) ڕیوایەتی كردووە
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەگێڕێتەوە گوێی لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «دڵی هەموو نەوەکانى ئادەم لە نێوان دوو پەنجەن لە پەنجەکانى خوداى میهرەبان (الرحمان)، وەکو یەک دڵ، بە ویستی خۆی دڵەکان هەڵدەگێڕێتەوە بۆ هەر مەبەستێک بیەوێت» پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «(اللهم مُصَرِّفَ القلوبِ صَرِّفْ قلوبَنا على طاعتك)» واتە: «ئەی ئەو خودایەی کە دڵەکان هەڵدەگێڕیتەوە؛ دڵمان ئاراستە بكە وهەڵیبگێڕەوە بەرەو گوێڕایەڵی کردنت».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
عن أبي هريرة رضي الله عنه عن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «النَّاسُ مَعَادِن كَمَعَادِن الذَّهَب وَالفِضَّة، خِيَارُهُم فِي الجَاهِلِيَّة خِيَارُهُم فِي الإِسْلاَم إِذَا فَقُهُوا، والأَرْوَاحُ جُنُودٌ مُجَنَّدَة، فَمَا تَعَارَفَ مِنْهَا ائتَلَفَ، وَمَا تَنَاكَرَ مِنْهَا اخْتَلَفَ». وعن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله -صلى الله عليه وسلم: «تَجِدُون النَّاسَ مَعَادِن: خِيَارُهُم فِي الجَاهِليَّة خِيَارُهُم فِي الإِسْلاَم إِذَا فَقِهُوا، وَتَجِدُون خِيَار النَّاس فِي هَذَا الشَّأْن أَشَدُّهُم كَرَاهِيَة لَه، وَتَجِدُون شَرَّ النَّاس ذَا الوَجْهَين، الَّذِي يَأْتِي هَؤُلاَء بِوَجه، وَهَؤُلاَء بِوَجْه».الحديث الأول: متفق عليه، ولفظه لمسلم؛ وروى البخاري أوله، وروى آخره عن عائشة -رضي الله عنها-. الحديث الثاني: متفق عليه
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی سوێند بخوات ولە سوێندەکەیدا بڵێت: سوێند بە لات وعوزا؛ ئەوا با لە پاش ئەوە بڵێت: ( لا إله إلا اللە )، وئەوەى بە هاوڕێکەى بڵێت: وەرە با قومار بکەین؛ ئەوا دەبێت خێرێک بکات».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسی کوڕی مالیک وئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگاریەوە دەیگڕێتەوە کە (پەروەردگار) دەفەرموێت: «ئەگەر بەندەکەم (هێندەى) بستێک لە من نزیک بێتەوە؛ ئەوا من (هێندەى) باڵێک لێی نزیک دەبمەوە، وئەگەر (هێندەى) باڵێک لێم نزیک بێتەوە؛ ئەوا من (هێندەی) دوو باڵ لێی نزیک دەبمەوە، وئەگەر بە ڕێ کردن بۆ لای من بێت؛ ئەوا من بە هەروەلە* بۆ لای ئەو دێم». *(هەروەلە: جۆرێکە لە ڕاکردن -بەڵام بە شێوەیەکی مامناوەند نە ڕێکردن ونە ڕاکردنی خێرایە-)بوخاری گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک پیاوێک بەسەر ڕێگایەکدا ڕێی دەکرد؛ لقێک (داری) دڕکی بینی لەسەر ڕێگاکەدا، و لەسەر ڕێگاکە لایدا؛ بۆیە خواى گەورە سوپاسی کرد ولێی خۆشبوو».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوڕی عوکەیمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک پەیوەست بێت بە شتێکەوە؛ ئەوا بە ئەو شتە دەسپێردرێت».تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە عبد اللەی كوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «الله (ڕووی) کەسێک ڕووناك بكات کە شتێکی لێمان بیستووە وەکو خۆی دەیگەیەنێت (وەکو خۆی باسی دەکات)، لەوەیە ئەو کەسەی دەیبستێت باشتر لێی تێبگات لەو کەسەی کە دەیگێڕێتەوە (بیستوویەتی)».(الترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە سەمورەی كوڕی جوندوب وموغیرەی كوڕی شوعبەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک فەرموودەیەک لە منەوە بگێڕێتەوە وپێی وا بێت کە ئەم فەرموودەیە درۆیە (هەڵبەستراوە)؛ ئەوا خۆی یەکێکە لە دوو درۆزنەکە».رواه مسلم في مقدمته
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «گونجاو نییە بۆ کەسی ڕاستگۆ کە نەفرەتلێکەر* بێت». *(نەفرەتلێکەر: مەبەست ئەو کەسەیە زۆر نەفرەت ولەعنەت لە خەڵکی وهەموو شتێک دەکات)موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سەیحان وجەیحان وفورات ونیل؛ هەموویان لە ڕووبارەکانى بەهەشتن».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە عبدالله کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بە بەزەییەکان خواى میهرەبان ڕەحمیان پێدەکات، بەڕەحم بن لەگەڵ نیشتەجێبووانی سەر زەوی ؛ ئەو زاتەی لە سەرووی ئاسمانەکانە ڕەحمتان پێدەكات».(أبو داود والترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە عبداللەی کوڕی عەمرو كوڕی عاسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بڕۆشتایەتە ناو مزگەوتەوە، دەیفەرموو: «(أعوذ بالله العظيم، وبوجهه الكريم، وسلطانه القديم، من الشيطان الرجيم)^» (كەسێك) ووتی: هەر ئەوەندەی ووت؟ ووتم: بەڵێ، دەڵێت: ئەگەر ئەم زیکرە بخوێنێت ئەوا شەیتان دەڵێت: پارێزراوە لە من بە درێژایی ڕۆژەکە. ^(واتە: پەنا دەگرم؛ بە خوداى مەزن وبە ڕووی بەخشندەی وبە دەسەڵاتی هەمیشەیی وبێسنووری لە شەیتانى نەفرینلێکراو)(أبو داود) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: خودا دەفەرموێت: «ئەگەر بەندەکەم ویستی خراپەیەک بکات؛ ئەوا لەسەری مەینووسن هەتا ئەنجامی دەدات، ئەگەر ئەنجامیدا ئەوا وەکو خۆی بینووسن، وئەگەر لە پێناو من وازى لێهێنا؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ بنووسن، وئەگەر ویستی چاکەیەک ئەنجامبدات بەڵام ئەنجامی نەدا؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ بنووسن، وئەگەر کردەوەکە چاکەکەى ئەنجامدا؛ ئەوا دە چاکەی بۆ بنووسن هەتا حەوت سەد هێندە».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری