حديث للعالم
الموضوع

چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

288 حديث

288 حديث

لە ئەبی سەعیدی خودری وئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بانگکارێک بانگ دەکات: هەتاهەتایە لەش ساغ دەبن وهەرگیز نەخۆش نابن، وهەتاهەتایە دەژین وهەرگیز نامرن، وهەتاهەتایە گەنج دەبن وهەرگیز پیر نابن، هەتاهەتایە ئاسوودە دەبن وهەرگیز ناڕەحەت نابن» ئاماژە بۆی -ئەم ئایەتە- كە خوای گەورە -عز وجل- دەفەرموێت: ﴿وَنُودُوا أَنْ تِلْكُمُ الْجَنَّةُ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ﴾ [الأعراف: 43] واتە: ﴿وه‌ بانگیان لێ ئه‌كرێ ئا ئه‌مه‌ ئه‌و به‌هه‌شته‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ بوون به‌ میراتگری و تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه‌ چاكانه‌ی كه‌ خۆتان كردووتانه‌﴾.(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە -عزوجل- بە خەڵکی بەهەشت دەفەرموێت: «ئەی خەڵکی بەهەشت»، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان؛ وەڵامی تۆمان دایەوە لەپاش وەڵامدانەوە، وبەختەوەریمان پێ ببەخشە لەپاش بەختەوەری. پەروەردگار دەفەرموێت: «ئایا ڕازی بوون»، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان، ئایا چۆن ڕازی نابین ئەوەى بە ئێمەت بەخشیووە بە هیچ یەکێک لە بوونەوەرەکانت نەبەخشیووە؟ پەروەردگار دەفەرموێت: «ئایا شتێکتان پێببەخشم لەمانە باشتر بێت؟»، دەڵێن: ئەی پەروەردگار، ئایا چی شتێک لەمانە باشترە؟ پەروەردگار دەفەرموێت: «لێتان ڕازی دەبم وپاش ئەمە هەرگیز لێتان توڕە نابم».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیماندار لە بەهەشتدا خێمەیەکی هەیە کە لە یەک مرواری ناوبۆش دروستکراوە، درێژییەکەى شەست میلە، ئیماندار چەندەها هاوسەری هەیە دەڕواتە لای هەریەکیان، ئەوانی تر نایبینن».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک مارمێلکەیەک بکوژێت لە یەکەم لێدان؛ ئەوا ئەوەندە وئەوەندە چاکەى بۆ هەیە، وئەوەى لە دووەم لێداندا بیکوژێت؛ ئەوا ئەوەندە وئەوەندە چاکەى بۆ هەیە لەوەى پێشووتر کەمتر، وئەوەى لە سێیەم لێداندا بیکوژێت؛ ئەوا ئەوەندە وئەوەندە چاکەى بۆ هەیە لەوەى پێشووتر کەمتر». ولە گێڕانەوەیەکدا: «هەرکەسێک مارمێلکەیەک بکوژێت بە یەک لێدان؛ سەد چاکەى بۆ دەنووسرێت، ولە دووەم لێداندا (چاکەى) لەوەى پێشووتر کەمتری بۆ دەنووسرێت، ولە سێیەم لێداندا (چاکەى) لەوەى پێشووتر کەمتری بۆ دەنووسرێت».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئافرەتێک هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، زۆرترین بەشی هاوەڵێتی تۆ لەگەڵ پیاواندایە، بۆیە خۆت ڕۆژێکمان بۆ دیاری بکە بۆئەوەى بێین بۆ لات وئەوەمان فێر بکەیت کە خواى گەورە فێری کردوویت، فەرمووی: «لە ڕۆژی ئەوەندە وئەوەندە کۆ ببنەوە»، ئەوانیش کۆبوونەوە، وهات بۆ لایان وئەوەى خواى گەورە فێری کردبوو؛ فێریانی کرد، وپاشان فەرمووی: «هەر ئافرەتێک لە ئێوە سێ منداڵی بمرێت؛ دەبن بە داپۆشەری لە ئاگری دۆزەخ»، ئافرەتێک ووتی: ودوو (منداڵیش)؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ودوو (منداڵیش)».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر پیاوێک بڵێت: خەڵکی تیاچوون، ئەوا خۆی زیاتر لە هەموویان تیاچووە».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە هیشامی کوڕی حەکیمی کوڕی حیزامەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: تێپەڕبوو بە لای کۆمەڵێک خەڵکی لە جووتیارەکانى ئەنبات لە ژێر خۆردا وەستێنرا بوون، ووتی: ئەمە چییە؟ ووترا: بەند كراون بەهۆی سەرانە (باج) نەدان، هیشام ووتی: شاهێدی دەدەم کە گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «خواى گەورە ئازاری ئەوانە دەدات؛ کە ئازاری خەڵکی دەدەن لە دونیادا».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی زەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووترا بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-: هەواڵم پێبدە سەبارەت بە پیاوێک کردەوەى چاک دەکات، وخەڵکی بەهۆیەوە ستایشی دەکەن؟ فەرمووی: «ئەوە موژدەى بەپەلەیە بۆ ئیماندار».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پیاو نابێت سەیری شەرمگەی (عەورەتی) پیاوێکی تر بکات، وئافرەت نابێت سەیری شەرمگەى ئافرەتێکی تر بکات، ونابێت دوو پیاو لاشەیان بەریەک بکەوێت لە ژێر یەک پۆشاکدا، ونابێت دوو ئافرەت لاشەیان بەریەک بکەوێت لە ژێر یەک پۆشاکدا».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک دەخەون ئاگر بە داگیرساوی جێمەهێڵن لە ماڵەکانتان».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەگەر بایەکی بەهێز هەڵیبکردایە؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إنِّي أسْأَلُك خَيرها وخير ما فيها وخَير ما أُرسِلت به، وأعوذ بك من شرِّها وشرِّ ما فيها وشرِّ ما أُرسِلت به». واتە:«ئەی خودایە، داواى هەر خێرێکت لێدەکەم کە بەهۆی ئەم بایەوە تووشمان دەبێت، وئەو خێرەی کە تێیدایە، وئەو خێرەی کە بەهۆیەوە نێردراوە. وخودایە پەنات پێدەگرم لە هەر شەڕێک کە بەهۆی ئەم بایەوە تووشمان ببێت، وئەو شەڕەی کە تێیدایە، وئەو شەڕەی کە بەهۆیەوە نێردراوە».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتى نوێژی جەژنی قوربان یان جەژنی ڕۆژووشکاندن (جەژنی ڕەمەزن) دەرچوو بەرەو شوێنی نوێژکردن، وبە لای ئافرەتاندا تێپەڕی، وفەرمووی: «ئەی كۆمەڵەی ئافرەتان خێر بكەن چونكە پێم نیشاندرا زۆرینەی خەڵكی دۆزەخ لە ئێوەن»، ووتیان: بۆچی ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «نەفرەت زۆر دەكەن، وزۆر سپڵەن بەرامبەر مێردەكانتان، وکەم ئەقڵ وكەم ئاینداری نەبینیووە کە دەست بەسەر ئەقڵی پیاوێكی ژیر وهۆشمەند بگرێت وەکو ئێوە». ووتیان: كامە کەمی ئاینداری وئەقڵمانە ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئایا شاهێدی دانی ئافرەت بە ئەندازەی نیوەی شاهێدی دانى پیاو نییە؟». ووتیان: بەڵێ، فەرمووی: «ئەوە لەبەر کەمی ئەقڵە، ئەگەر تووشی سووڕی مانگانە بێت؛ واز لە نوێژ وڕۆژوو ناهێنێت؟»، ووتیان بەڵێ، فەرمووی: «ئەوە کەمی ئاینداریەتی».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وموعاز لە پێکەوە لە سەر پشتی ئاژەڵێک بوون، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی موعاز»، ئەویش ووتی: «من لێرەم لە خزمەتتدام ئەی پێغەمبەری خودا»، دیسانەوە فەرمووی: «ئەی موعاز»، ئەویش هەر ووتی: «لێرەم لە خزمەتتدام ئەی پێغەمبەری خودا»، دیسان هەر فەرمووی: «ئەی موعاز»، ئەویش هەر فەرمووی: «لێرەم لە خزمەتتدام ئەی پێغەمبەری خودا»، سێجار هەردوو لا ئەم قسانەیان دووبارە کردەوە وپاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەر بەندەیەک شاهێدی بدات بە (لا إلهَ إلا اللهُ) و بە (مُحَمَّدًا عَبْدُهُ ورسولُهُ) بە ڕاستگۆییەوە لە دڵیەوە؛ ئەوا خوای گەورە دۆزەخ لەسەر ئەو کەسە حەرام دەکات»، ئەویش (موعاز) ووتی: «ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا بە خەڵکی نەڵێم بۆ ئەوەی ببێتە هۆی خۆشی وموژدە بۆیان؟» ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر وا بکەیت ئەوا تەنها پشت بەمە دەبەستن (واتا ئیتر ئەوەندە کردەوەی چاک ناکەن)» بۆیە موعاز پێش ئەوەی بمرێت ئەمەی گێڕایەوە چونکە ترسا گوناهبار بێت (بەهۆی شاردنەوەی زانست).(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوە مسوڵمانە کە مسوڵمانان لە زمان ودەستی پارێزراو بن، وکۆچکار (موهاجیر) ئەو کەسەیە کە کۆچ بکات (دوور بکەوێتەوە) لەو شتانەى کە خودا نەهی لێکردووە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ لای سەعدی کوڕی عوبادە -ڕەزاى خواى لێبێت- ئەویش نان وڕۆنی -زەیتی- هێنا، و(پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) خواردی وپاشان فەرمووی: «ڕۆژووگران لە لای ئێوە ڕۆژوو بشکێنن؛ وچاکەکاران لە خواردنتان بخۆن، وفریشتەکان سەڵاوات بدەن* لەسەرتان». *(سەڵاواتدانى فریشتە لەسەر مرۆڤ: واتای داوا دەکەن خواى گەورە لێی خۆش بێت وڕەحمی پێبکات)ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى قورئان دەخوێنێت وشارەزا و بەهرەدارە تێیدا ئەوا لەگەڵ نێردراوە چاکەکارە ڕێزدارەکانە (لەگەڵ فریشتەکانە)، وئەوەى قورئان دەخوێنێت بەڵام زمانی دەگیرێت وقورسە لەسەری؛ ئەوا ئەم کەسە دوو هێندە پاداشتی بۆ هەیە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللە کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «خواى گەورە زانست ناباتەوە بە دەرهێنانى (لە دڵی) خەڵکیدا، بەڵکو زانست دەباتەوە بە مردنی زانایان، هەتاوەکو ئەگەر هیچ زانایەکی نەهێشت، خەڵکی (کەسانی) نەزان دەکەن بە سەرداری خۆیان، پرسیاریان لێدەکرێت؛ بە بێ زانست فەتوا دەدەن، بۆیە گومڕا بوون وخەڵکیان گومڕا کرد».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە -تَبَارَكَ وَتَعَالَى- دەفەرموێت: «بۆ بەندە چاکەکانم شتانێکم ئامادە کردووە کە چاوەکان نەیان بینیووە، وگوێیەکان نەیان بیستووە، و بەسەر دڵی هیچ مرۆڤێکدا نەهاتووە»، ئەبو هورەیرە دەڵێت: بخوێننەوە ئەگەر ویستتان: {فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَّآ أُخْفِىَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعْيُنٍ} [السجدة: 17] واتە: {ئینجا ھیچ کەسێک نازانێت چی شاراوەتەوە بۆیان لە (بەھەشتدا کە ھۆی) ئۆقرە وگەشبوونی چاوەکانن}».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
عن عياض بن حمار المجاشعي رضي الله عنه ، أن رسول الله صلى الله عليه وسلم ، قال ذات يوم في خطبته: «ألَا إن ربي أمرني أن أُعَلِّمَكم ما جَهِلتم، ممَّا علَّمني يومي هذا، كلُّ مالٍ نَحَلتُه عبدًا حلال، وإني خلقتُ عبادي حُنَفاء كلهم، وإنهم أتتهم الشياطين فاجتالتهم عن دينهم، وحَرَّمت عليهم ما أحللتُ لهم، وأمرتهم أن يُشركوا بي ما لم أُنزِّل به سلطانا، وإن الله نظر إلى أهل الأرض، فمَقَتهم عربهم وعَجَمهم، إلَّا بقايا من أهل الكتاب، وقال: إنما بعثتُك لأبتليَك وأبتلي بك، وأنزلتُ عليك كتابًا لا يغسله الماءُ، تقرؤه نائمًا ويقظان، وإنَّ اللهَ أمرني أن أحرِق قُرَيشًا، فقلت: رب إذا يَثْلُغوا رأسي فيدعوه خُبْزة، قال: استخرجهم كما استخرجوك، واغزهم نُغزك، وأنفق فسننفق عليك، وابعث جيشا نبعث خمسة مثله، وقاتل بمن أطاعك مَن عصاك، قال: وأهل الجنة ثلاثة ذو سلطان مُقْسِط مُتَصَدِّق مُوَفَّق، ورجل رحيم رقيق القلب لكل ذي قربى ومسلم، وعفيف متعفِّف ذو عيال، قال: وأهل النار خمسة: الضعيف الذي لا زَبْر له، الذين هم فيكم تبعا لا يبتغون أهلا ولا مالا، والخائن الذي لا يخفى له طمع، وإن دقَّ إلا خانه، ورجل لا يُصبح ولا يمسي إلا وهو يخادعك عن أهلك ومالك «وذكر» البخل أو الكذب والشِّنظير الفحَّاش».رواه مسلم
عن ابن عباس رضي الله عنهما ، قال: كان النبيُّ صلى الله عليه وسلم يدعو: «ربِّ أَعِنِّي ولا تُعِن عليَّ، وانصرني ولا تنصر عليَّ، وامكر لي ولا تمكر عليَّ، واهدني ويسِّر هُدايَ إليَّ، وانصرني على مَن بغى عليَّ، اللهم اجعلني لك شاكرًا، لك ذاكرًا، لك راهبًا، لك مِطواعًا، إليك مُخْبِتًا، أو مُنِيبا، رب تقبَّل توبتي، واغسل حَوْبتي، وأجب دعوتي، وثبِّت حُجَّتي، واهدِ قلبي، وسدِّد لساني، واسْلُلْ سَخِيمةَ قلبي».رواه أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد
لە زەیدی کوڕی ئەرقەمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەم ئاودەستخانانە شەیتانەکانی تێدا ئامادە بن، بۆیە ئەگەر هەریەکێکتان چوو بۆ سەرئاو با بڵێت: (أعوذ بالله من الخبث والخبائث)*». *(واتە:پەنا بە خودا دەگرم لە شەیتانی نێر ومێ)ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە زەیدەوە -خزمەتکاری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بڵێت: (أستغفر الله الذي لا إله إلا هو الحي القيوم وأتوب إليه)*، (خواى گەورە) لە گوناهەکانى خۆشدەبێت ئەگەرچیش لە ڕووبەڕووبونەوەى دوژمن (لە جیهاد) ڕای کردبێت». *(واتە: داواى لێخۆشبوون دەکەم لە خواى گەورە، کە هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو، ئەو زاتە هەمیشە زیندووە -الحي-ە، وبوونەوەرەکان بەڕێوە دەبات وپێداویستیەکانیان جێبەجێ دەکات -القیوم-ە، و بە تەوبەکردن دەگەڕێمەوە بۆ لای خواى گەورە)تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی ئومامەى ئەلباهیلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «قورئان بخوێنن؛ چونکە ڕۆژی قیامەت دێت وشەفاعەت دەکات بۆ هاوەڵانی^، دوو ڕووناکیەکە بخوێنن سورەتی -البقرة وآل عمران-، ڕۆژی قیامەت دێن وەکو دوو هەور وان، یان وەکو دوو سێبەر وان، یان وەکو دوو کۆمەڵ باڵندەى ڕیزبەستوو وان، بەرگری دەکەن لە هاوەڵانیان، سورەتی -البقرة- بخوێنن، چونکە خوێندنەوەى بەرەکەتە (پیرۆزیە بۆ بەندە)، و وازلێهێنانی حەسرەت وپەشیمانیە، وساحیرەکان ناتوانن بەرامبەری بوەستنەوە^^». ^(هاوەڵانی: واتە ئەوانەى دەیخوێنن ولێی تێدەگەن وکردەوەى پێدەکەن؛ وهەموو شتێک دەگرێتەوە کە بەندە ببەستێتەوە بە قورئانی پیرۆز)، ^^(ناتوانن بەرامبەری بوەستنەوە: واتا سیحری ساحیرەکان پوچەڵ دەکاتەوە)(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە واسیلەى کچی ئەسقەعەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە کینانەى هەڵبژارد لە نەوەکانى ئیسماعیل، وقوڕەیشی هەڵبژارد لە کینانە، وبەنی هاشمی هەڵبژارد لە قوڕەیش، ومنی هەڵبژارد بە نێو بەنی هاشمدا، من سەید وگەورەی نەوەکانى ئادەمم بە بێ شانازیەوە، ویەکەم کەسم زەویم لەسەر لەت دەکرێت (واتە: یەکەم کەسە لە گۆڕ دەردەچێت لە ڕۆژی قیامەتدا)، ویەکەم کەسم شەفاعەت دەکەم ویەکەم کەسم شەفاعەتەکەم قبوڵ بکرێت».ئیبنو حیبان گێڕاویەتیەوە