حديث للعالم

كل الأحاديث

مجموعة البطاقات كاملة، رتّبها بحسب الباب

655 حديث

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە دەیفەرموو: «ئەگەر ڕووبارێک لە پێش دەرگای یەکێک لە ئێوە بێت، وڕۆژانە پێنج جار خۆی تێدا بشوات، ئایا هیچ پیسیەک لەسەر لاشەی دەمێنێت؟». ووتیان: هیچ پیسیەک لەسەر لاشەی نامێنێت؟ فەرمووی: «ئەوە نمونەی پێنج نوێژەکەیە ؛ کە بە هۆیانەوە خواى گەورە لە تاوانەکان خۆش دەبێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە نوعمانی کوڕی بەشیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نمونەی ئیمانداران لە پەیوەندی وبەزەیی وسۆزیان بەرامبەر یەکتر ؛ وەکو نمونەی لاشەیەک وان، ئەگەر ئەندامێکی تووشی ئازار وناڕەحەتی بێت ؛ ئەوا سەرجەم ئەندامەکانى تریش كاردانەوەیان دەبێت (لەم ناڕەحەتی وئازارە ودەناڵێنن) بە شەونخونی و تا دایان دەگرێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت-دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی دڵتەنگ بوونیدا دەیفەرموو: «لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ الْعَظِيمُ الْحَلِيمُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَرَبُّ الْأَرْضِ وَرَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ»، واته: «هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نیە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللەی مەزن وهێمن، هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللە؛ پەروەردگاری عەرشی مەزن، هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نیە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللە؛ پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی وعەرشی گەورە ومەزن».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «خۆر گیران ڕوویدا لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-؛ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ خەڵکی کرد. زۆر وەستا، پاشان چوو بۆ ڕکوع بردن، زۆر مایەوە لە ڕکوع بردن، پاشان هەستایەوە، وزۆر وەستا -کەمتر بوو لە ماوەی یەکەم وەستان- پاشان چوو بۆ ڕکوع بردن، وزۆر مایەوە -لە ماوەی ڕکوع بردنی یەکەم کەمتر بوو- پاشان هەستایەوە (لە ڕکوع بردن) وزۆر لە وەستان مایەوە (لە وەستانی یەکەم کەمتر بوو)، پاشان چوو بۆ سوجدە بردن، وزۆر لە سوجدە بردن مایەوە، پاشان ئەوەى لە ڕکاتی یەکەم ئەنجامیدا لە ڕکاتی دووەمیش ئەنجامیدا، پاشان نوێژەکەى تەواو کرد (سەلامی دایەوە)، خۆر هەڵهاتبوو، وتاری بۆ خەڵکی دا، حەمد وسوپاسی خودای کرد وستایشی کرد، پاشان فەرمووی: «خۆر ومانگ دوو نیشانەن لە نیشانەکانى خواى گەورە، بەهۆی مردنی یان لەدایکبوونی هیچ کەسێک تووشی گیران نابن، ئەگەر (خۆر یان مانگ گیرانتان) بینی؛ داوا لە خودا بکەن (بپاڕێنەوە) وتەکبیرات بکەن ونوێژ بکەن وخێر ئەنجامبدەن»، پاشان فەرمووی: «ئەی ئومەتی موحەمەد، هیچ یەکێک غیرەت ناکات وەکو خواى گەورە کاتێک بەندەکەیەکی پیاو یان ئافرەت زینا دەکات. ئەی ئومەتی موحەمەد، والله ئەوەى من دەیزانن ئەگەر ئێوە بیزانن؛ ئەوا کەم پێدەکەنین وزۆر دەگریان». ولە گێڕانەوەیەکدا: «چوار ڕکوع بردن وچوار سوجدە بردنی تەواو کرد (کامڵ کرد)».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لە هەموو بەشەکانى شەو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی ویتری دەکرد، لە سەرەتای شەو، وناوەڕاستی شەو، وکۆتایی شەو، ولە کاتی سەحەر* نوێژی ویتری تەواو دەکرد». *(سەحەر: ماوەیەکی کەمە پێش بانگی نوێژی بەیانی (ماوەى پارشێو کردن))بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە عەمرو کوڕی شوعەیب لە باوکیەوە ئەمیش لە باپیریەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «فەرمان بە منداڵەکانتان بکەن بە نوێژکردن لە تەمەنی حەوت ساڵیدا، ولێیان بدەن لەسەر نوێژنەکردن لە تەمەنی دە ساڵیدا، وجێگاکانیان جیا بکەنەوە».(أبو داود) ڕیوایەتی كردووە
لە عبداللەی کوڕی زەید کوڕی عاسیمی مازنیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو بۆ پاڕانەوە بۆئەوەى خواى گەورە باران ببارێنێت، ڕووی لە قیبلە کرد ونزای کرد، وجلەکەى پێچەوانە کردەوە، وپاشان دوو ڕکات نوێژی کرد، وبە دەنگی ئاشکرا قورئانی خوێند»، ولە گێڕانەوەیەکدا: «دەرچوو بەرەو (موسەڵا)*». *(شوێنێکە -خاکێکی فراوانە- مسوڵمانان نوێژی جەژن ونوێژە بارانەی تێدا ئەنجامدەدەن لە دەرەوەى مزگەوتەکان)بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان باوێشکی هات ئەوا با دەستی لەسەر دەمی دابنێت، چونكە شەیتان دەچێتە دەمیەوە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا دەزانن غەیبەت چییە؟ » ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەی دەزانێت، فەرمووی: «ئەوەیە شتێک بڵێیت سەبارەت بە براکەت کە ئەگەر ئەو بیبیستێت حەزی پێنەکات»، ووترا: ئەی ئەگەر ئەو قسەیەی کە سەبارەت بە ئەو کرا تێیدا بوو؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر ئەو قسەی سەبارەت بە ئەو کرا تێیدا بوو؛ ئەوا غەیبەتی ئەوت کردووە، وئەگەر تێیدا نەبوو؛ ئەوا بوهتانت بۆی کردووە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ستەمکردن تاریکاییە لە ڕۆژی قیامەتدا». ولە جابرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆتان بپارێزن لە ستەمکردن؛ چونکە ستەمکردن تاریکاییە لە ڕۆژی قیامەتدا، وخۆتان بپارێزن لە ڕەزیلی؛ چونکە بووە هۆی تیاچوونی ئەوانەى پێش ئێوە».موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە خەولەی ئەنصارییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «پیاوانێک موڵكی خوای گەوره به ناهەق بەكاردەهێنن (به فیڕۆی دەدەن ومافی خۆی پێنادەن)؛ ئەوا دۆزەخ بۆ ئەوانەیه له ڕۆژی قیامەتدا».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئاگاداری گومانی خراپ بن، چونکە گومانی خراپ درۆترین قسە ولێکدانەوەیە، بەدوای هەڵە وكەموكورتی یەكتر مەگەڕێن، وسیخوڕی بەسەر یەكەوە مەكەن، وحەسووی بەیەكتر مەبەن، وپشت لەیەكتر مەكەن، وڕقتان لەیەكتر نەبێتەوە، ئەی بەندەكانی الله ؛ ببن بە برای یەكتر».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جوێندان بە مسوڵمان فاسقێتیە، وکوشتار کردن دژی کوفرە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر سێ کەس بوون؛ با دووانتان بە نهێنی قسە نەکەن دوور لە ئەوی تر، هەتاوەکو تێکەڵ بە خەڵکی زیاتر دەبن؛ چونکە ئەمە (ئەم بە نهێنی قسەکردنە) دەبێتە هۆی ئەوەى (کەسی سێیەم) دڵتەنگ بێت».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سەیری ئەوانەى خوارەوەى خۆتان بکەن، وسەیری ئەوانەى سەرەوەی خۆتان مەکەن، چونکە ئەمە وا دەکات کە نیعمەتەکانی خواى گەورە بەسەرتانەوە بە کەم نەزانن».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو نەوەی ئادەمێک هەڵە وگوناهکارە، وباشترین وخێرترین گوناهکارەکان ئەوانەن کە تەوبە دەکەن».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی زەری غیفارییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «هیچ چاکەیەک بە کەم مەزانە؛ تەنانەت گەیشتنیشت بە براکەت بەڕویەکی گەشەوە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کەسی بەهێز ئەوە نییە کە بەهێزە لە زۆرانبازیدا، بەڵکو کەسی بەهێز ئەوەیە کە نەفسی خۆی دەگرێتەوە لە کاتی توڕە بووندا».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «با بچووک سەلام لە گەورە بکات (لە ڕوانگەى تەمەنەوە)، وئەوەی ڕێدەکات سەلام لەو کەسە بکات کە دانیشتووە، وکۆمەڵێکی کەمتر (لە ڕوانگەی ژمارەوە) سەلام لە کۆمەڵێکی زۆرتر بکات». ولە گێڕانەوەیەکدا: «وئەو کەسەی سواریە سەلام لەو کەسە بکات کە ڕێدەکات».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی مەسعودی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: من ئاژەڵەکەم -سواریەکەم- مرد ؛ -ئاژەڵێکم- پێبدە بۆئەوەى هەڵمبگرێت -بۆ سەفەرکردن-، فەرمووی: «هیچم لەلا نیە»، پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من ڕێنیشاندەری دەبم بۆ لای کەسێک کە هەڵی بگرێت، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پاداشتی کەسی ڕێنیشاندەر بۆ کاری خێر وەکو پاداشتی کەسی ئەنجامدەری کارە خێرەکە وایە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان پێڵاوی لەپێکرد؛ ئەوا با سەرەتا پێی ڕاست لەپێبکات، ولە کاتی داکەندا؛ ئەوا با سەرەتا پێی چەپ دابکەنێت، یەکەم جار پێی ڕاستی لەپێبکات، کۆتا جار پێی ڕاستی دابکەنێت (واتە: بە پێچەوانەى لەپێکردنەوە) با پێی ڕاستی لە کاتی لەپێکردندا یەکەم بێت، ولە کاتی داکەندا کۆتا بێت». [مەبەست تەنها پێڵاو نیە بەڵکو هەر شتێکی تر لەپێبکرێت وەکو: نەعل وسۆل وگۆرەوی وهەر شتێکی تر]بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە عبداللە کوڕی مەسعودەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پرسیارم كرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- : ئایا چی تاوانێک گەورەترینە لەلای خوای گەورە؟ فەرمووی: «هاوبەش وهاوتا بۆ خوای گەورە بڕیار بدەیت لەکاتێکدا ئەو تۆی دروستکردووە»، ووتم: پاش ئەوە چی (واتە: چی تاوانێک گەورەترە)؟ فەرمووی: «منداڵەکەت بکوژیت لە ترسی ئەوەی لە خواردنەکەت دەخوات»، ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «زینا بکەیت لەگەڵ هاوسەری دراوسێکەت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بخۆ، وبخۆرەوە، وبپۆشە، وخێر ئەنجامبدە بە بێ زیادەڕەوی (بێ ئیسراف کردن) وبە بێ شانازی کردن».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - بوخاری گێڕاویەتیەوە به سیغەی جەزم - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جوێن بە مردووەکان مەدەن، چونکە ئەوان گەیشتن بە ئەو کردەوانەی کە ئەنجامیاندا».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە