حديث للعالم

كل الأحاديث

مجموعة البطاقات كاملة، رتّبها بحسب الباب

655 حديث

لە ئەبی ئەیوبی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ڕەوا نییە بۆ هیچ مسوڵمانێک کە قسە دابڕێت لە گەڵ برای مسوڵمانی لە سەرووی سێ شەو، کاتێک بەیەک دەگەن؛ ئەم ڕوودەکات بەملاوە وئەویش ڕوودەکات بەولاوە، وچاکترینیان ئەوەیانە کە دەستپێشخەری دەکات بە سەلامکردن (لە کەسی بەرامبەری)»(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە جوبەیری کوڕی موتعیمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەو کەسەی پەیوەندی خزمایەتی بپچڕێنێت ناچێتە بەهەشتەوە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە سەیری کەسێک ناکات کە جلەکەی بەهۆی فیزەوە (خۆبەگەورەزانینەوە) شۆڕ كردۆتەوە بۆ خوار قولە پێکانی»(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «هەرکەسێک حەز دەکات ڕزقی زۆر وفراوان بێت، وتەمەنی درێژتر بێت؛ ئەوا با پەیوەندی خزمایەتی بگەیەنێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە تاوانە گەورەکان: کەسێک جوێن بە دایباب* خۆی بدات»، ووترا: ئایا کەسێک هەیە کە جوێن بە دایبابی خۆی بدات؟ فەرمووی: «بەڵێ، جوێن بە باوکی کەسێکی تر دەدات؛ ئەو کەسەش جوێن بە باوکی ئەم دەدات، وجوێن بە دایکی کەسێکی تر دەدات؛ ئەو کەسەش جوێن بە دایکی ئەم دەدات». *(واتە: دایک وباوک)بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی صیرمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی زیان بە مسوڵمانێک بگەیەنێت؛ ئەوا خوای گەورە زیان بە ئەو کەسە دەگەیەنێت، وئەوەی ناڕەحەتیەک بهێنێتە سەر مسوڵمانێک؛ ئەوا خوای گەورە ناڕەحەتی دەهێنیتە سەر ئەو کەسە».(أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە عبدالرحمان کوڕی ئەبی لەیلاوە دەڵێت: کەعبی کوڕی عوجرە بە لامدا تێپەڕی، ووتی: ئایا دیاریەکت پێببەخشم؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ لامان، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، زانیمان چۆن سەلام لەسەر تۆ بدەین، ئایا چۆن سەڵاوات لەسەر تۆ بدەین؟ فەرمووی: «بڵێن: (اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ) واته: (خودایە وەسف وستایشی موحەمەد وبنەماڵە وشوێنکەوتووانى بکە -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو چۆن وەسف وستایشی ئیبراهیم وبنەماڵە وشوێنکەوتووانیت کرد -علیه السلام-، وبەرەکەت وپیرۆزی بڕژێنە بەسەر موحەمەد وبنەماڵە وشوێنکەوتووانى -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو چۆن بەرەکەتت ڕژاندە سەر ئیبراهیم وبنەماڵە وشوێنکەوتووانی -علیه السلام-، تۆ سوپاسكراو وستایشکراویت -حمید-یت و شکۆداریت -مجید-یت)».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عوبادەی کوڕی سامتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک لە نوێژدا (لە هەموو ڕکاتێکدا) سورەتی -الفاتحة- نەخوێنێت؛ ئەوا نوێژەکەى دروست نییە (قبوڵ ناکرێت)».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە ئێمە نییە ئەو کەسەی: لە ڕوومەتی بدات، وکراسەکەی بدڕێت، ودەنگ وهاواری جاهیلیەتی -نەفامی- لێوە دەربچێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لە پشتی هیچ ئیمامێک نوێژم نەکردووە کە نوێژەکەى هێندە پوخت وکامڵ وجوان بێت وەکو نوێژی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نزیکترین حاڵەتی بەندە لە پەروەردگارییەوە لە کاتی سوجدە بردندایە؛ بۆیە زۆر نزا وپاڕانەوەی تێدا بکەن».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
عن أبي أمامة رضي الله عنه قال: سمعتُ رسولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم يقولُ: «اقْرَؤُوا القرْآنَ؛ فَإنَّهُ يَأتِي يَوْمَ القِيَامَةِ شَفِيعًا لأَصْحَابِهِ».رواه مسلم
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى ئامادەی جەنازە بێت ونوێژی لەسەر بکات؛ ئەوا قیراتێکی بۆ هەیە، وئەوەى ئامادە بێت هەتا لە گۆڕ دادەنرێت؛ ئەوا دوو قیراتی بۆ هەیە، ووترا: دوو قیرات چییە؟ فەرمووی: وەکو دوو شاخی مەزن». ولە ریوایەتی (مسلم)دا: «بچووکترینیان وەکو شاخی ئوحودە (واتە: بچووکترینی ئەو دوو شاخە)».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە جوندوبی کوڕی عبداللەی بەجەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی قوربانیدا نوێژی ئەنجامدا، پاشان وتاری دا، وپاشان قوربانیەکەى سەربڕی، وفەرمووی: هەرکەسێک (قوربانیەکەى) سەربڕی پێش ئەوەى نوێژ بکات (نوێژی جەژن) با یەکێکی تر لە جیاتی سەرببڕێت، وئەوەى قوربانیەکەى سەر نەبڕیوە؛ با سەری ببڕێت (پاش ووتنی) (بسم الله)*». *(واتە: بەناوى خودا)بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی زەری غیفارییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا پێت بڵێم خۆشەویستترین وتە چییە لای خواى گەورە؟ بە دڵنیاییەوە خۆشەویستترین وتە لای خواى گەورە بریتیە لە: ( سبحان الله وبحمدە )».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە عەدی کوڕی عەمەیرەی کیندی -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەر کەسێکمان له ئێوه کرده كاربەدەست، ودەرزیيەكى دروومان يان زیاترى لێ شاردینەوە ئەوە خیانەتە وله ڕۆژی قيامەتتدا گيرۆدە دەبێت (وەکو دز حسێبی بۆ دەکرێت)»، پیاوێکی ڕەش پێست له ئەنساڕیەکان هەستا، وەکو ئەوە وابێت ئێستا لەبەرچاومدایە، و ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەو ئەرکەم لێوەربگرەوە که پێت سپاردووم، فەرمووى: «تۆ چیت دەوێت؟»، ووتى: لە تۆوە بیستوومە کە ئەوه وئەوەت فەرمووە، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووى: «من ئێستاش دەیڵێم: ھەرکەسێکمان له ئێوه کرده كاربەدەست؛ با (ھەرشتێکی دەستکەوت) كەم وزۆریمان بۆ بهێنێت، ئەوەی كه پێى دەدرێت وەریبگرێت, وئەوەيشی پێی نادرێت دەستى لێهەڵبگرێت».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە جوندوبی کوڕی عبداللەی قەسریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک نوێژی بەیانی بکات؛ ئەوا لە ژێر -پەیمان و- پاراستنی خودایە، بترسن وهۆشداربن لەوەى خواى گەورە بانگتان نەکات لەسەر شکاندنی شتێک لە پەیمانەکانی، هەرکەسێک خواى گەورە بانگی بکات بۆ لێپرسینەوە لەسەر پەیمانەکانى ؛ پێی دەگات وسزای دەدات، پاشان لەسەر ڕووی فڕێی دەداتە ئاگری دۆزەخەوە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بەیانیان یان ئێواران بچێت بۆ مزگەوت، ئەوا خواى گەورە میواندارییەکی ڕێزلێگیراوانەى بۆ ئامادە دەکات لە بەهەشتدا.(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با قسەی خێر بکات یان بێدەنگ بێت، ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با ڕێز لە دراوسێکەی بگرێت، ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با ڕێز لە میوانەکەی بگرێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە جەریری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی ڕەحم وبەزەیی بە خەڵکدا نەیەتەوە؛ ئەوا خوای گەورەش ڕەحم وبەزەیی بەو کەسەدا نایەتەوە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک خەوت ونەیتوانی بەشی شەوانەى بخوێنێت (لە قورئان)، ئەگەر لە نێوان نوێژی بەیانی ونوێژی نیوەڕۆ بیخوێنێت؛ بۆی دەنووسرێت وەکو ئەوە وایە لە شەودا خوێندبێتیەوە».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دوو نیعمەت خەڵکی قەدری نازانن: لەش ساغی، و سەرقاڵ نەبوون (كاتی دەست بەتاڵی)».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سوێند بە ئەو زاتەی کە نەفسی منی بە دەستە، ئەگەر گوناهـ وتاوان نەکەن؛ ئەوا خواى گەورە ئێوە دەمرێنێت، وپاشان کەسانێک دێن کە گوناهـ وتاوان دەکەن، ودەستبەجێ داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە دەکەن؛ بۆیە لێیان خۆش دەبێت».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی: «هەموو بەندەیەک لەسەر ئەو شتە زیندوو دەکرێتەوە کە لەسەری مردووە».موسلیم گێڕاویەتیەوە