حديث للعالم
الموضوع

فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

288 حديث

288 حديث

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک ڕازی بێت بەوەى (الله) پەروەردگاری بێت، ئیسلام ئاینی بێت، وموحەمەد پێغەمبەری بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەبێت»، ئەبو سەعید زۆر بەلایەوە سەیر بوو، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، دووبارەی بکەرەوە، ئەویش فەرموودەکەى دووبارە کردەوە، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «كردەوەیەك هەیە خودا بەهۆیەوە سەد پلە بەندە بەرزدەکاتەوە لە بەهەشتدا، وماوەى نێوان هەردوو پلەیەک وەکو (ماوەى دووری) نێوان ئاسمان وزەوییە»، ووتی: ئەو کردەوەیە چییە ئەى پێغەمبەری خودا؟ ئەویش فەرمووی: «جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە، جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی قەتادەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: بە دوای كەسێكدا دەگەڕا كە قەرزی ئەوی لابوو، قەرزدارەکە خۆی لێ دەشاردەوە، پاشان دۆزیەوە، پیاوەكە ووتی: باری داراییم خراپە، ئەبو قەتادە ووتی: بڵێ بە الله؟ ووتی: والله؟ ئەبو قەتادە ووتی: گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى الله علیه وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەوەی پێی خۆشە کە خوای گەورە ڕزگاری بکات لە غەم وناڕەحەتی ڕۆژی قیامەت؛ ئەوا با چاوەڕێی قەرزدار بکات یان لە لێی خۆش بێت».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی مانگی ڕەمەزان بە ڕۆژوو بێت بە باوەڕ وئیمانەوە وچاوەڕێی پاداشت بێت لەسەری لە لایەن خوداوە؛ ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی نوێژی تەراویح ئەنجامبدات لە شەوی قەدردا بە باوەڕ وئیمانەوە وچاوەڕێی پاداشت بێت لەسەری لە لایەن خوداوە؛ ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە سالمی کوڕی عبداللەی کوڕی عومەرەوە -خوایان لێبێت- لە باوکیەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پیاوێکی زۆر چاکە عبدالله، ئەگەر لە شەودا نوێژ بکات»، سالم دەڵێت: (لە پاش ئەو فەرموودەیە)؛ عبدالله تەنها بۆ ماوەیەکی کەم لە شەودا دەخەوت.بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «هەركەسێك ڕۆژێک لە پێناو خوای گەورە بە ڕۆژوو بێت؛ ئەوا خوای گەورە ڕووی دوور دەخاتەوە لە دۆزەخ بە ئەندازەی حەفتا ساڵ».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە سەھلی کوڕی سەعدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبــەری خـودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەردەوام خەڵکی لەسەر خێرن؛ ئەگەر پەلە بکەن لە ڕۆژوو شکاندن».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە زەیدی کوڕی سابتەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پارشێومان کرد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان هەستا بۆ نوێژ کردن. ئەنەس دەڵێت: ووتم بەزەید: ماوەی نێوان بانگدان وپارشێو چەندێک بوو؟ ووتی: بە گوێرەی خوێندنی پەنجا ئایەت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عائیشەوە دایكی ئیمانداران وخێزانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم ڕەزای خوای لێبێت دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان ئیعتیکافی دەکرد، هەتاوەكو وەفاتی كرد، پاشان خێزانەکانی لە پاش ئەو ئیعتیکافیان دەکرد».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پارشێو بکەن؛ چونکە پارشێوکردن بەرەکەت وپیرۆزی تێدایە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە جابری كوڕی عبد اللە وە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە سەفەردا بوو، قەرەباڵەغیەکی بینی وخەڵکانێک سێبەریان دروست کردبوو بۆ پیاوێک، ئەویش فەرمووی: «ئەمە چییە؟»، ووتیان: ڕۆژووی گرتووە، فەرمووی: «لە چاکەکاری نییە ڕۆژووگرتن لە سەفەردا»، و لە گێڕانەوەى (مسلم)دا فەرمووی: «سوود لە ئەو ڕوخسەتانەى خودا وەربگرن کە پێتانى بەخشیووە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێش ڕەمەزان بە ڕۆژێک یان دووڕۆژ بە ڕۆژوو مەبن، مەگەر کەسێک نەبێت کە ڕۆژوویەکی دیاریکراوی گرتبێت وئە ڕۆژووە بکەوێتە پێش ڕەمەزان بە ڕۆژێک یان دووڕۆژ؛ ئەوا با بە ڕۆژوو بێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زەکاتی سەرفیترەی فەرز کرد، صاعێک (چوار مشت) لە خورما، یان صاعێک لە جۆ، لەسەر ئازاد وبەندە، ونێر ومێ، وبچووك وگەورە لە مسوڵمانان، وفەرمانیكرد پێش دەرچوونی خەڵكی بۆ نوێژی جەژن دەبێت؛ (زەکاتى سەرفیترە) دەربکرێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حەڵاڵ نییە بۆ ئافرەتی مسوڵمان سەفەرێك بكات كە دووریەكەی شەوێك بێت مەگەر پیاوێكی مەحرەمی لەگەڵدا بێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عائیشە ودایکی سەلەمەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێن: «ئاسۆی بەرەبەیان (بانگی بەیانی) دەهاتە سەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەو لەشی گران بوو بەهۆی چوونە لای خێزانەکانی، پاشان خۆی دەشۆرد (غوسڵی دەکرد) وڕۆژووی دەگرت».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بەڕۆژوو بێت وبە هۆی لە بیرچوونەوە بخوات یان بخواتەوە؛ ئەوا با ڕۆژووەکەی تەواو بکات (نەیشکێنێت)، ئەوە خوای گەورە خواردن وخواردنەوەی پێ بەخشیووە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «خەلیلەکەم -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری سێ شتی پێکردم: ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێک، ودوو ڕکات نوێژی چێشتەنگاو، ونوێژی ویتر بکەم پێش خەوتن». [خەلیل: ئەوپەڕی بەرزی پلەی خۆشەویستیە](البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بە دوای شەوی قەدردا بگەڕێن لە شەوە تاکەکان؛ لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزاندا».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر شەو لەم ئاراستەیەوە هات، وڕۆژ لەم ئاراستەیەوە ئاوا بوو؛ ئەوا ڕۆژووگر ڕۆژووەکەی دەشکێنێت».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە دەیفەرموو: «ئەگەر بینیتان (مانگی ڕەمەزان) ئەوا ڕۆژوو بگرن، وئەگەر بینیتان (مانگی شەوال) ئەوا ڕۆژوو بشکێنن، ئەگەر نادیار بوو لێتان ئەوا خەمڵاندنی بۆ بکەن».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی حەورائی سەعدیەوە دەڵێت: ووتم بە حەسەنی كوڕی عەلی -ڕەزای خوایان لێبێت-: چی شتێكت لەبەركردووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- ؟ ووتی: لەبەرم کردووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم-؛ کە دەفەرموێت: «واز لەو شتە بھێنە کە گومانت لێی ھەیە، بۆ شتێک کە گومانت لێی نییە، ڕاستگۆیی دڵنیاییە، ودرۆ گومان ودوودڵیە».رواه الترمذي والنسائي وأحمد
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نوێژکردنی پیاوێک لەگەڵ کۆمەڵ (بە جەماعەت) پاداشتەکەی زیاترە لە نوێژکردنی لە ماڵەكەی ولە دوکانەکەی بە بیست وچەند پلەیەک، ئەگەر کەسێک بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، پاشان بێت بۆ مزگەوت ومەبەستی تەنها نوێژ کردن بێت، ئەوەی هانی دەدات بۆ چوونە مزگەوت تەنها نوێژ کردن بێت؛ ئەوا هەر هەنگاوێک کە دەینێت پلەیەک بەرز دەبێتەوە وتاوانێکی لێ دەوەرێت هەتا دەچێتە ناو مزگەوتەوە، ئەگەر بچێتە ناو مزگەوتەوە ئەوا لە نوێژ کردندایە ئەگەر نوێژ کردن وای لێبکات کە دەرنەچێت لە مزگەوت، وفریشتەکان نزا بۆ هەریەکێک لە ئێوە دەکەن هەتا دانیشتبێت لەو شوێنەی -مزگەوتەی- کە نوێژی تێدا کردووە، (فریشتەکان) دەڵێن: خودایە ڕەحمی پێبکە، خودایە لێی خۆش ببە، خودایە تەوبەی لێ قبوڵ بکە، ئەگەر ئەو کەسە ئازاری کەس نەدات، وئەگەر هێشتا دەستنوێژی نەشکا بێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو شتانەی کە نەهیم لێتان کردووە لە سەر ئەنجامدانی؛ ئەوا ئەنجامی مەدەن، وئەو شتانەی فەرمانم پێکردوون؛ ئەوا بە گوێرەی تواناتان ئەنجامی بدەن، ئەو شتەی کە بووە هۆی تیاچوونی ئەوانەی پێش ئێوە بریتی بوو لە زۆری پرسیارکردن وناکۆکیان بەرامبەر پێغەمبەرەکانیان».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی زەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کردەوە چاک وخراپەکانى ئومەتەکەمم پێنیشاندرا، بینیم لابردنی شتی ئازاردەر لەسەر ڕێگا لە کردەوە چاکەکانە، وبینیم فڕێدانى بەڵغەم لە نێو مزگەوتدا بێ ئەوەى بشاردرێتەوە لە کردەوە خراپەکانە».موسلیم گێڕاویەتیەوە