حديث للعالم
فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فیقهی پەرستنەکان

231 حديث

231 حديث

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی بە ئافرەتێك لە ئەنساڕیەکان - ئیبن جریج دەڵێت: ئیب عباس ناوی هێنا بەڵام ناوەكەیم لەبیرچووەوە- : «چی ڕێگر بوو لەوەی لەگەڵ ئێمە حەج بكەیت؟» ووتی: تەنها دوو وشترمان هەبو، وشترێكیان پیاوەكەم وكوڕەكەم بردیان بەهۆی ئەنجامدانی حەج، و وشترێكی بۆ ئێمە بەجێهێشت بۆئەوەی ئاوی پێ بهێنین وئاوی پێ بدەین، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر ڕەمەزان هات عومرە ئەنجام بدە، چونكە عومرەیەك تێیدا وەك حەج كردنە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە فەزاڵەی کوڕی عوبەید وسەلمانی فارسی وعوقبەی کوڕی عامری جوهەنیەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو مردوویەک کردەوە چاکەکانى مۆری لەسەر دەدرێت (دەوەستێت) جگە لەو کەسەی لە پێناو خواى گەورە لە پاسەوانیکردندایە (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان)، کردەوەکانى بەردەوام زۆر دەبێت هەتا ڕۆژی قیامەت، ولە فیتنە وتاقیکردنەوەکانى نێو گۆڕ دەپارێزرێت».تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەوەی حەج ئەنجام بدات، وقسەی خراپ وناڕەوا نەکات (نزیک نەبێتەوە لە خێزانی بەچێژوەرگرتن)، وتاوان وگوناهـ ئەنجام نەدات ئەوا دەگەڕێتەوە (لە حەج کردنەکەى) وەکو ئەو ڕۆژەی لە دایك بووە»(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، پێمان وایە جیهاد باشترین کردەوەیە، ئایا جیهاد بکەین؟ فەرمووی: «نەخێر، بەڵام باشترین جیهاد: حەجێکی مەبرورە [حەجێکی تەواو وبێ تاوان وڕیای بازی]».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک خواى گەورە -عَزَّ وَجَلَّ- مرۆڤەکان لە سەرەتا بۆ کۆتایان کۆ دەکاتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا؛ ئاڵایەک بەرز دەکرێتەوە بۆ هەموو خیانەتکارێک (ناپاکێک)، دەووترێت: ئەمە خیانەتی فڵانی کوڕی فڵانە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «ئافرەتێک لە یەكێك لە غەزاكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە کوژراوی دۆزرایەوە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نكۆڵی ونەهی کرد لە کوشتنی ئافرەتان ومنداڵان».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللە کوڕی ئەبی ئەوفاوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە هەندێک لەو ڕۆژانەى کە ڕووبەڕووی دوژمن دەبوویەوە؛ چاوەڕێی دەکرد، ئەگەر خۆر بەرەو ئاراستەی خۆرئاوا بڕۆیشتایە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێو هاوەڵاندا هەڵدەستا ودەیفەرموو:«ئەی خەڵکینە، هیوای ڕووبەڕووبونەوەى دوژمن مەخوازن، وداوای سەلامەت بوون (عافیەت وپاراستن) بکەن لە خواى گەورە، ئەگەر بە دوژمنەکان گەیشتن؛ ئەوا ئارام بگرن، وبزانن کە بەهەشت لە ژێر سێبەری شمشێرەکاندایە»، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «(اللهمَّ مُنزِلَ الْكتاب، وَمُجْرِيَ السَّحاب، وَهازم الأَحْزاب: اهْزِمهم، وَانصُرنا علَيهم)*». *(واتە: خودایە، ئەی ئەو زاتەى کە کتێبت -قورئانت- دابەزاندووە، وهەورەکان دەجوڵێنیت -بە پێی ویستی خۆت-، وشکست دەهێنیت بە سوپاکان -سوپاکانى بێباوەڕان-: خودایە، شکست خواردوویان بکەیت، وئێمە سەربخە بەسەریاندا)بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە سەهلی کوڕی سەعدی ساعیدیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پاسەوانیکردن (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان) لە پێناو خواى گەورە خێرترە لە دونیا وئەوەى لەسەریدایە، وشوێنی قامچی یەکێکتان لە بەهەشتدا خێرترە لە دونیا وئەوەى لەسەریدایە، ودەرچوونێکی بەندە لە بەیانیان وئێواراندا (بۆ جیهاد وتێکۆشان) لە پێناو خواى گەورە خێرترە لە دونیا وئەوەى لەسەریدایە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە پیاوێک کە بۆ ئازایەتی شەڕ دەكات، یان بۆ دەمارگیری یان بۆ ڕیا بازی شەڕ دەکات، ئایا کام لەمانە لە پێناو خوای گەورەیە؟ ئەویش فەرمووی: «ئەوەی بجەنگێت بۆ ئەوەی وشەی خوای گەورە بەرز بێت، ئەمە لە پێناو خوای گەورەیە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەربریندارێک لە پێناو خواى گەورە بریندار بکرێـت؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا دێت، وبرینەکەى خوێنی لێوە دەردەچێت: ڕەنگ ڕەنگی خوێنە، وبۆن بۆنی میسکە».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
عن عَبْد اللهِ بن أبي أوفى رضي الله عنهما قال: «غَزَوْنَا مَعَ رَسُولِ الله صلى الله عليه وسلم سَبْعَ غَزَوَاتٍ، نَأْكُلُ الْجَرَادَ».متفق عليه
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر گوێتان لە بانگ بوو، بانگدەر چی دەڵێت ؛ ئێوەش ھەمان شت بڵێنەوە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە موغيرەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەر بووم -صلى اللە علیە وسلم- لەسەفەرێکدا، چووم بۆ ئەوەی خوفەکەی دابنێم، فەرمووی: «وازیان لێبێنە؛ چونکە من بە دەستنوێژەوە لە پێم کردوون»، ومەسحی لەسەریان کرد.(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما «أنَّ رسُول الله -صلَّى الله عليه وسلَّم- دَخَل مكَّة مِن كَدَاٍء، مِن الثَنِيَّة العُليَا التِّي بالبَطحَاءِ، وخرج من الثَنِيَّة السُفلَى».متفق عليه
لە عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هات بۆ لای بەردە ڕەشەکە، وماچی کرد، ووتی: «من دەزانم تۆ تەنها بەردێکیت، هیچ زیان وسوودێکت نییە، ئەگەر پێغەمبەرم نەبینیایە -صلى اللە علیە وسلم- کە ماچتی دەکرد؛ ئەوا هەرگیز ماچتم نەدەکرد».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ڕیزەکانتان ڕێک بخەن، چونکە ڕێکخستنی ڕیزەکان بەشێكە لە کامڵی نوێژکردن».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە حوزەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر شەو بەخەبەر بهاتایە ؛ ئەوا سیواکی دەکرد تابۆنی ناخۆشی دەمی نەمایە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوڕی زەیدی کوڕی عاسمی مازنیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک سکاڵای هێنایە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە هەندێک شت دێتە خەیاڵیدا لە کاتی نوێژدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «با نوێژەکە جێنەهێڵێت هەتاوەکو دەنگێک دەبیستێت، یان بۆنێک دەکات».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا ئەوەی لەپێش ئیمام سەری بەرز دەکاتەوە ؛ ناترسێت لەوەی کە خوای گەورە سەری وەکو سەری گوێ درێژ لێبكات، یان شێوەی وەکو شێوەی گوێدرێژ لێبکات».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «نوێژ دروست نیە ؛ کاتێک خواردن ئامادەبێت، یان کاتێک تەنگەتاو بێت بە یەکێک لە پیسیەکان».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
عبداللەی کوڕی مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێری تەشەهود (تەحیات)ی کردم هەروەکو چۆن فێری سورەتێکی قورئانی دەکردم، وناو لەپم لە ناو لەپی ئەو بوو، و(تەحیاتەکە بەم شێوەیە بوو): «التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ، وَالصَّلَوَاتُ وَالطَّيِّبَاتُ، السَّلاَمُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ، السَّلاَمُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللَّهِ الصَّالِحِينَ، أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ»^. و لە گێڕانەوەیەكی تردا: «خوای گەورە بەخشەری سەلامەتی وئاسایشە -ئەلسەلام:السلام-ە، ئەگەر یەكێكتان دانیشت لەنوێژدا (بۆ خوێندنی تەشەهود) با بڵێت:«التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ وَالصَّلَوَاتُ وَالطَّيِّبَاتُ السَّلَامُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللهِ وَبَرَكَاتُهُ، السَّلَامُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللهِ الصَّالِحِينَ»، ئەگەر ئەمە بڵێت سوودی هەیە بۆ هەموو بەندە چاكەكانی خوای گەورە لە ئاسمان وزەوی، (دوای ئەمە دەڵێت): «أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ»، پاشان دەتوانێت بەویستی خۆی هەر نزایەكی تر بڵێت». ^(واته: هەموو ستایشێکی گەورە وبە مەزن دانان تەنها بۆ خوای گەورەیە، وهەموو نوێژکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتەیە، وهەموو قسە وکردەوەیەکی باش وجوان وخێرکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتە بە دڵسۆزی ئەنجام دەدرێت، سەلام وسڵاو لە سەر تۆ بێت ئەی پێغەمبەر لە گەڵ ڕەحمەت وبەرەکات وپیرۆزی خوای گەورە، وسەلام وسڵاو لە سەر ئێمە ولە سەر بەندە چاکەکانی خوای گەورە، شاهێدی دەدەم -دان دەنێم- بەوەی کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وموحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەر ونێردراوی خودایە).(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
عن أبي موسى الأشعري رضي الله عنه قال: خَسَفَت الشمس على زمان رسول الله صلى الله عليه وسلم . فقام فَزِعًا، ويخشى أن تكون الساعة، حتى أتى المسجد، فقام، فصلى بأطول قيام وسجود، ما رأيته يفعله في صلاته قطُّ، ثم قال: إن هذه الآيات التي يُرْسِلُهَا الله عز وجل : لا تكون لموت أحد ولا لحياته، ولكن الله يُرْسِلُهَا يُخَوِّفُ بها عباده، فإذا رأيتم منها شيئا فَافْزَعُوا إلى ذكر الله و دُعَائِهِ وَاسْتِغْفَارِهِ.متفق عليه
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای دەکرد ودەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إني أعوذ بك من عذاب القبر، وعذاب النار، ومن فتنة الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ، ومن فتنة الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ»، واته:«خودایە من پەنات پێدەگرم لە سزای گۆڕ، پەنات پێدەگرم لە سزای دۆزەخ، پەنات پێدەگرم لە فیتنەی ژیان وفیتنەی مردن، وپەنات پێدەگرم لە فیتنەی مەسیحی دەجال». ولە گێڕانەوەی [مسلم]دا: «ئەگەر یەکێکتان تەحیاتی كۆتایی تەواو كرد، با پەنا بە خوای گەورە بگرێت لە چوار شت: لە سزای دۆزەخ، ولە سزای گۆڕ، ولە فیتنەی ژیان وفیتنەی مردن، ولە شەڕی مەسیحی دەجال».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر تەکبیری^ بکردایە بۆ دەستپێكردنی نوێژ هەندێک بێدەنگ دەبوو، پێش ئەوەی قورئان بخوێنێت، بۆیە منیش ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، دایک وباوکم بە فیدات بن، لە کاتی بێدەنگ بوونت لە نێوان تەکبیرکردن وخوێندنەوەدا: چی دەڵێیت؟ فەرمووی: دەڵێم: «اللَّهُمَّ باعد بيني وبين خطاياي كما باعدت بين المشرق والمغرب. اللهم نَقِّنِي من خطاياي كما يُنَقَّى الثوب الأبيض من الدَّنَسِ. اللهم اغسلني من خطاياي بالماء والثَّلْجِ وَالْبَرَدِ»، واته: «خوای گەورە دووری بخەرە نێوان من وگوناهەکانم وەکو دووری نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا، خوای گەورە لە گوناهەکانم پاکم بکەرەوە هەروەکو چۆن جلی سپی لە چڵک و پیسی پاک دەکرێتەوە، خودایە پاکم بکەرەوە وبم شۆرەوە لە گوناهەکانم بە ئاو وبەفر وتەرزە». ^(تەکبیرە: مەبەست لێی یەکەم -الله أکبر-ە کە دەووترێت بۆ دەستپێکردن بە نوێژکردن)(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری