حديث للعالم
فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فیقهی پەرستنەکان

231 حديث

231 حديث

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر بە هاوڕێکەت بڵێیت: بێدەنگ بە لە ڕۆژی هەینی لە کاتێکدا وتار خوێن وتار دەدات؛ ئەوا تۆ قسەیەکی پوچ وبەتاڵت وتووە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «عەباسی کوڕی عەبدولموتەڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- داوای ڕوخسەتی لە پێغەمبەری خودا کرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەوەى: شەوەکانى مینا لە مەککە بمێنێتەوە؛ بۆ ئەوەى ئاو ببەخشێت (بە حاجیەکانی ماڵی خودا)، ئەویش (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) ڕوخسەتی پێیدا».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پەلە بکەن لە ناشتنی جەنازە، ئەگەر چاکەکار بێت؛ ئەوا بەرەو خێرێک پێشی دەخەن، وئەگەر جگە لەوە بێت (خراپەکار بێت)؛ ئەوا شەڕێکە لەسەر گەردنی خۆتان لای دەبەن».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «پێنج شت لە فیترەتەوەیە (فیترەت: واتا کردەوە سروشتیە پاکەکان کە خۆشەویستن لای مرۆڤی باوەڕدار): خەتەنەکردن، و لابردنی موی دامێن، وكورتكردنەوەی سمێڵ، وبڕینی نینۆکەکان، ولابردنی مووی بن باڵ».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کاتێک بچوایە بۆ دەست بە ئاو گەیاندن دەیووت: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الخُبُثِ وَالخَبَائِثِ»، واتە: «خوایە پەنا بە تۆ دەگرم لە شەڕ وخراپەی ھەموو شەیتانێکی نێر ومێ».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئوم عەتیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «نەهیمان لێکراوە لە شوێنکەوتنی جەنازە، وزۆر جەختیشمان لەسەر نەکراوەتەوە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر بەندەى مسوڵمان -یان ئیماندار- دەستنوێژ بگرێت ودەموچاوی بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە چاوی سەیری کردووە لەگەڵ ئاوەکەدا لە دەموچاویەوە دەردەچن -یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا-، وئەگەر دەستەکانى بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە دەستەکانى (بە دەستلێدان) کردوویەتی لە دەستیەوە دەردەچن لەگەڵ ئاوەکەدا -یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا-، وئەگەر پێیەکانى بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە پێیەکانى (بە ڕۆیشتن بۆ شوێنی خراپ) کردوویەتی لە پێیەکانیەوە دەردەچن لەگەڵ ئاوەکەدا -یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا-، کاتێک تەواو دەبێت (لە دەستنوێژگرتن) ئەوا پاکبووەتەوە لە هەموو گوناهەکان».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزایان خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فێری ئیستیخارەی دەکردین لە هەموو کاروبارێکماندا هەروەکو فێرکردنی سورەتێک لە قورئان»، ودەیفەرموو: «ئەگەر هەریەکێکتان نیازی ئەنجامدانى کارێکی هەبوو، ئەوا با دوو ڕکات جگە لە فەرز -دوو ڕکاتی سونەت- ئەنجام بدات، وپاشان بڵێت: (اللهم إني أَسْتَخِيرُكَ بِعِلْمِكَ، وأَسْتَقْدِرُكَ بِقُدْرَتِكَ، وأَسْأَلُكَ من فَضلك العظيم، فإنك تَقْدِرُ ولا أَقْدِرُ، وتعلمُ ولا أعلمُ، وأنت عَلَّامُ الغُيُوبِ. اللهم إن كنتَ تعلم أن هذا الأمر خيرٌ لي في ديني ومَعَاشِي وعَاقِبَةِ أَمْرِي)^، یان فەرمووی: (عَاجِلِ أَمْرِي وآجِلِهِ، فاقْدُرْهُ لي ويَسِّرْهُ لي، ثم بَارِكْ لي فيه. وإن كنت تعلمُ أن هذا الأمر شرٌّ لي في ديني ومَعَاشِي وعَاقِبَةِ أَمْرِي)^^، یان فەرمووی: (عَاجِلِ أَمْرِي وآجِلِهِ؛ فاصْرِفْهُ عَنِّي، واصْرِفْنِي عنه، واقْدُرْ لِيَ الخيرَ حيث كان، ثم أَرْضِنِي به)~، و فەرمووی: «پاشان ناوی پێویستیەکەى دەڵێت». ^(خودایە من داواى ڕێنیشاندانت لێدەكەم -بۆ خێر وچاكە- بە زانستى خۆت، و داواى هێز وتوانات لێدەكەم بە هێز وتواناى خۆت، وداوات لێ دەكەم لە فەزڵى هەرە گەورەى خۆت، چونكە تۆ توانات بەسەر هەموو شتێكدا هەیە ومن توانام بەسەریدا نییە، وتۆ زانستى ڕەها وبێ سنورت لە لایە كە من لام نییە ونازانم، وتۆ زانا وشارەزاى بە پەنهانی ونهێنیەكان، پەروەردگارا ئەگەر دەزانیت ئەم كارە خێرى تێدایە بۆ دین وژین ودواڕۆژم)، ^^(وبۆ ئێستا وداهاتووم؛ ئەوا بیسازێنە وئاسانى بكە بۆم وپاشان فەڕ وبەرەكەتى تێبكە بۆم، وئەگەر ئەم كارە شەڕ وخراپەیە بۆ دین وژین وگوزەران ودواڕۆژم)، ~(وبۆ ئێستا وداهاتووم؛ ئەوا دوورى بخەرەوە لێم ومنیش لەو دووربخەرەوە وخێرم بۆ بڕیار بدە لە هەرشوێنێكدا بێت، پاشان ڕازیم بكە پێی)(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای ئافرەتێکدا تێپەڕی کە لەلای گۆڕێکدا دەگریا، ئەویش پێی فەرموو: «تەقوای خودا بکە، وئارام بگرە»، ئافرەتەکە ووتی: وازم لێبێنە؛ تۆ وەکو من تووشی کارەسات نەبوویت، پێی ووترا: ئەوە پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-؛ بۆیە هات بۆ لای دەرگای ماڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وکەس لە پێش دەرگاى ماڵەکەدا نەبوو، ئافرەتەکە ووتی: نەمزانی کە تۆیت، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بەڕاستی ئارامگرتن لە کاتى یەکەم کارەساتدایە». ولە گێڕانەوەیەکدا: «دەگریا بەهۆی (مردنی) کوڕەکەى».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خودایە گۆڕەکەم نەکرێت بە بتێک -کە بپەرسترێت-، خوای گەورە نەفرەتی کردووە لە کەسانێک گۆڕی پێغەمبەرەکانیان کرد بە مزگەوت».(أحمد) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر جلتان پۆشی، وئەگەر دەستنوێژتان گرت، ئەوا بە لای ڕاست دەست پێبکەن».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «قورسترین نوێژ لەسەر دووڕووەکان نوێژی عیشا ونوێژی بەیانیە، جا ئەگەر بیانزانیایە ئەو دوو نوێژە چەندێک خێر وفەزڵی گەورەیان تێدایە ؛ ھەر بە گاگۆڵکێ بۆی دەھاتن، وام نیاز کرد کە فەرمان بکەم بە نوێژکردن وقامەت بکرێت، پاشان فەرمان بکەم بەکەسێک نوێژ بۆ خەڵکی بکات، دواتر خۆم لەگەڵ چەند پیاوێکدا چەند کۆڵە دارێکی سوتەمەنی ببەین ؛ بۆ سەر ئەو پیاوانەی کە ئامادەی نوێژی کۆمەڵ (جەماعەت) نابن، وماڵەکانیان بەسەریاندا بسوتێنم».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئومەتەکەم لە ڕۆژی قیامەتدا بانگ دەکرێن؛ ونێوچەوان ودەست وپێیان دەدرەوشێتەوە بەهۆی شوێنەواری دەستنوێژەوە». ئەبو هورەیرە دەڵێت: بۆیە هەرکەسێک توانى شوێنی درەوشانەوەکە زیاتر بکات؛ ئەوا با ئەنجامی بدات. ولە گێڕانەوەى (مسلم) دا، نوعەیمی موجمیر دەڵێت: «ئەبو هورەیرەم بینی، دەموچاو ودەستەکانى شۆرد هەتاوەکو شۆردنەکە خەریک بوو شانەکانیشی بگرێتەوە، پاشان پێیەکانى شۆرد هەتاوەکو ساقەکانى*، وپاشان ووتی: گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە فەرموویەتی: «ئومەتەکەم لە ڕۆژی قیامەتدا بانگ دەکرێن؛ ونێوچەوان ودەست وپێیان دەدرەوشێتەوە بەهۆی شوێنەواری دەستنوێژەوە»، پاشان ئەبو هورەیرە ووتی: بۆیە هەرکەسێک توانى شوێنی درەوشانەوەکە زیاتر بکات؛ ئەوا با ئەنجامی بدات. ولە گێڕانەوەیەکی (مسلم) دا: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خشڵ وڕازێنەرەوەکانی ئیماندار دەگەنە هەرشوێنێکی کە دەستنوێژ پێی بگات». *(ساق: نیوەی خوارەوەى قاچەکانە، ئەو پارچە ئێسکە درێژەیە کە ئەژنۆکان بە پێیەکان وگوێزنگەکانەوە دەبەستێت)موسلیم گێڕاویەتیەوە به گیڕانەوەی خۆی - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەر ڕۆژێک کە بەندەکان بەیانی دێت بەسەریاندا؛ دوو فریشتە دادەبەزن، یەکێکیان دەڵێت: ئەی خودایە ئەوەی دەبەخشێت؛ شوێنی ئەو بەخشینەی بۆ پڕ بکەرەوە، وئەوی تریان دەڵێت: خودایە ئەوەی دەستی دەگرێتەوە ونابەخشێت؛ ئەوا ئەوەی کۆی کردووەتەوە تیا بچێت ونەمێنێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعًا: «صلاة الرجل في جماعة تَضعُفُ على صلاته في بيته وفِي سُوقِه خمسا وعشرين ضِعفًا، وذلك: أَنَّه إِذَا تَوَضَّأ، فَأَحسَن الوُضُوء، ثمَّ خرج إلى المسجد لاَ يُخرِجُهُ إلاَّ الصلاة؛ لَم يَخْطُ خُطوَةً إِلاَّ رُفِعَت له بِها درجة، وَحُطَّ عَنهُ بها خطيئة، فإذا صلَّى لم تزل الملائكة تُصَلِّي عليه، ما دام في مُصَلاَّه: اللهُمَّ صَلِّ عليه، اللهم اغفِر له، اللهم ارْحَمه، ولا يزال في صلاة ما انتظر الصلاة».متفق عليه
لە زەیدی کوڕی خالیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک پێویستی موجاهیدێك جێبەجێ بكات لە پێناو خوای گەورە؛ ئەوا ئەو کەسەیش جیهادی ئەنجامداوە، وئەوەی پێویستی ماڵ ومنداڵی موجاهیدێك جێبەجێ بکات لە سەر خێر؛ ئەوا ئەو كەسەیش جیهادی ئەنجامداوە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عائیشەوە دایكی ئیمانداران ڕەزای خوای لێبێت دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەپەرۆش نەبوو لەسەر ئەنجامدانى هیچ یەکێک لە نوێژە سوننەتەکان هێندەی بەپەرۆش بوونی لەسەر ئەنجامدانى دوو ڕکاتی سوننەتی پێش نوێژی بەیانی».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە موعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەستی گرتم وفەرمووی: «ئەی موعاز، والله، من تۆم خۆش دەوێت»، هەروەها فەرمووی: «ئامۆژگاریت دەکەم ئەی موعاز، واز مەهێنە لەوەی کە لە دوای هەموو نوێژێک بڵێیت: (اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ) واته: (ئەی خودایە؛ یارمەتیم بدە لە سەر زیکر ویاد کردنت، وسوپاس کردنت، وپەرستنت بە شێوەیەکی ڕێک وجوان)».رواه أبو داود والنسائي وأحمد
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە نوێژی یەکێک لە ئێوە قبوڵ ناکات ئەگەر دەستنوێژی شکا -تووشی ڕوودان (الحدث) بوو- ؛ هەتاوەکو دەستنوێژ دەگرێتەوە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: خوای گەورەی بەرز وشکۆدار دەفەرموێت: «هەموو کردەوەکانی نەوەی ئادەم بۆ خۆیەتی؛ جگە ڕۆژووگرتن نەبێت، بە دڵنیاییەوە بۆ منە ومن پاداشتی لە سەر دەدەمەوە»، پاشان پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ڕۆژووگرتن قەڵغانە (پارێزەرە)، بۆیە ئەگەر کەسێکتان بە ڕۆژوو بێت ئەوا با قسەی ناشیرین وناڕەوا نەکات ودەنگی بەرز نەکاتەوە وهاوار نەکان، وئەگەر کەسێک جوێنی پێدا یان دەیویست شەڕی لە گەڵ بکات، ئەوا با بڵێت: من بە ڕۆژووم، سوێند بە ئەوەی کە نەفسی موحەمەدی بە دەستە؛ بۆنی گۆڕاوی دەمی ڕۆژووگر لای خوای گەورە لە بۆنی میسک خۆشترە، وڕۆژووگر دوو خۆشی وئاسوودەیی بۆ هەیە کە پێیان دڵخۆش دەبێت: ئەگەر ڕۆژوو بشکێنێت ئەوا دڵخۆش دەبێت (بە ڕۆژوو شکاندنی)، وئەگەر بگاتە لای پەروەردگاری ئەوا دڵخۆشە بە پاداشتی ڕۆژووگرتنی»(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوری عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە لە هەموو شتێکی شەهید خۆش دەبێت جگە لە قەرز نەبێت»، لە گێڕانەوەیەکی تریدا: «کوژران لە پێناو خواى گەورە هۆکاری لێخۆشبوونە لە هەموو شتێک جگە لە قەرز نەبێت».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێنج نوێژەکە، و ھەینی بۆ ھەینی، و ڕەمەزان بۆ رەمەزان، ھەموویان دەبنە ھۆی سڕینەوەی تاوان وگوناھەکانی نێوانیان، ئەگەر ھاتوو مرۆڤی موسڵمان خۆی بەدوور گرت لە تاوانە گەورەکان».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە شورەیحی کوڕی هانیئەوە دەڵێت: پرسیارم لە عائیشە كرد -ڕەزای خوای لێبێت-، ووتم: ئەگەر پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بگەڕایەتەوە بۆ ماڵەکەى بە چی شتێک دەستی پێدەکرد؟ ووتی: «بە سیواک کردن».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کێ لە ئێوە سامانى میراتگرەکەى خۆشەویستترە لە لای زیاتر لە سامانی خۆی؟»، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، هەموومان سامانی خۆمان زیاتر خۆشدەوێت، -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: «سامانی ڕاستەقینەی ئەوەیە کە پێشووتر خەرجی کرد (بۆ ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان)، وئەوەى ماوەتەوە سامانى میراتگرانە».بوخاری گێڕاویەتیەوە