حديث للعالم
الموضوع

فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

288 حديث

288 حديث

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «چاکترین وکامڵترین باوەڕدار لە ئیماندا ئەوەیانە کە جوانترین ڕەوشتی هەیە، وچاکترینتان ئەوانەن کە باشترینن بۆ خێزانەکانیان».(أبو داود والترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە عبدالله کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دونیا (پڕە) لەشتی خۆش و بەکەڵک، وخێرترین خۆشی ئەم دونیایە ئافرەتێکی چاکە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: خوای گەورە دەفەرموێت: «ئەی نەوەی ئادەم ببەخشە؛ پێت دەبەخشم».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
عن أبي موسى الأشعري رضي الله عنه مرفوعاً: «على كل مسلم صدقة» قال: أرأيت إن لم يجد؟ قال: «يعمل بيديه فينفع نفسه ويتصدق» قال: أرأيت إن لم يستطع؟ قال: «يُعِينُ ذا الحاجة المَلْهُوفَ» قال: أرأيت إن لم يستطع، قال: «يأمر بالمعروف أو الخير». قال: أرأيت إن لم يفعل؟ قال: «يُمسك عن الشر، فإنها صدقة».متفق عليه
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر ئیمام وتنی (ئامین)؛ ئەوا ئێمەش بڵێن (ئامین)، هەرکەسێک وتنی (ئامین)ەکەى لەگەڵ وتنی (ئامین)ی فریشتنەکان بێت؛ ئەوا خواى گەورە لە هەموو تاوانەکانى پێشووی خۆش دەبێت».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات وئافرەتێک لە لای دانیشتبوو، فەرمووی: «ئەمە کێیە؟»، (عائیشە) ووتی: ئەمە فڵانە باسی (زۆری) نوێژەکانی دەکات، فەرمووی: «کردەوەى چاک ئەنجامبدەن بە پێی تواناتان، والله؛ خودا پاداشت وفەزڵی خۆی لە ئێوە ناپچڕێنێت هەتاوەکو ئێوە بێزار دەبن»، وخۆشەویستترین دینداری لە لای (پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم-) ئەوە بوو کە ئەنجامدەرەکەى لەسەری بەردەوام بێت.بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە عوقبەی کوڕی عامرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئاگادار بن مەچن بۆ لای ئافرەتان»، پیاوێک لە ئەنساڕ ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەی ئەگەر (خزم)^ بێت؟ فەرمووی: «خزم بێت وەکو مردن وایە». ^(خزم: مەبەست کەسێکی نامەحرەمە وەکو خێزانی برا وئامۆزا وپورزا وهاوشێوەى ئەمانە).(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعًا: «تُعْرَضُ الأعمالُ يومَ الاثنين والخميس، فَأُحِبُّ أَنْ يُعْرَضَ عَملي وأنا صائم». وفي رواية: «تُفْتَحُ أبوابُ الجَنَّةِ يومَ الاثنين والخميس، فَيُغْفَرُ لكلِّ عبد لا يُشْرِكُ بالله شيئا، إِلا رجلا كان بينه وبين أخيه شَحْنَاءُ، فَيُقَالُ: أَنظِروا هذيْن حتى يَصْطَلِحَا، أنظروا هذين حتى يصطلحا». وفي رواية: «تُعْرَضُ الأَعْمَالُ في كلِّ اثْنَيْنِ وَخَميسٍ، فَيَغْفِرُ اللهُ لِكُلِّ امْرِئٍ لا يُشْرِكُ بالله شيئاً، إِلاَّ امْرَءاً كانت بينه وبين أخِيهِ شَحْنَاءُ، فيقول: اتْرُكُوا هذَيْنِ حتى يَصْطَلِحَا».حديث أبي هريرة الأول رواه الترمذي. والحديثان الآخران هما حديث واحد، رواه مسلم، وكرر لفظة: "أنظروا هذين حتى يصطلحا" ثلاثاً
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی ڕکوع وسوجدە بردنیدا دەیفەرموو: «(سُبُّوحٌ قُدُّوسٌ، ربُّ الملائكةِ والرُّوح)*» *(واتە: سُبُّوحٌ: لە ناوە پیرۆزەکانى خواى گەورە بە مانای ئەوە دێت: ئەو زاتەیە کە دوورە لە هەموو کەموکورتی وعەیبێک وهەموو ئەوانەى لە ئاسمانەکان وزەویدان بە تەسبیح کردن یادی دەکەن، قُدُّوسٌ: لە ناوە پیرۆزەکانى خواى گەورە، بە مانای ئەوە دێت: ئەو زاتەیە کە پیرۆز وموبارەکە وپاکە وبەریئە -دوورە- لە هەموو شتێک کە شایەنی ئەو زاتە بەرز وبڵندە نەبێت، -ربُّ الملائكةِ والرُّوح-: واتە پەروەردگاری فریشتەکان و-الرُّوح- مەبەست جبریلە -علیه السلام-)موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئيمام (پێشنوێژ) دانراوە بۆ ئەوەى شوێنی بکەوین (لە کردەوەکانی نوێژدا)، بۆیە پێچەوانەى ئەو کردەوە مەکەن، ئەگەر تەکبیرەی کرد (ووتی: الله أکبر)؛ ئێوەش تەکبیرە بکەن، ئەگەر چوو بۆ ڕکوع؛ ئێوەش بچن بۆ ڕکوع، وئەگەر ووتی: (سمع الله لمن حمده)*، ئێوەش بڵێن: (ربنا ولک الحمد)**، وئەگەر چوو بۆ سوجدە؛ ئێوە بچن بۆ سوجدە، وئەگەر بە دانیشتنەوە نوێژی کرد؛ ئێوەش هەمووتان بە دانیشتنەوە نوێژ بکەن». *(واتە: خودا ئەوانە دەبیستێت کە حەمد وسوپاس وستایشی دەکەن)، **(پەروەردگارمان، حەمد وسوپاس بۆ تۆ).بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە عەمروی کوڕی عاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جیاوازی لە نێوان ڕۆژووگرتنی ئێمە وڕۆژووگرتنی ئەهلی کتێب؛ خواردنی پارشێوە».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلی اللە علیە وسلم- بەخشندەترین وسەخیترین کەس بوو لە نێو خەڵکیدا، ولە مانگی ڕەمەزانیشدا بەخشندەتر بوو زیاتر لە ھەموو کاتەکانی تر، کاتێک جبریل -علیه السلام- دەھات بۆ لای، جبریل ھەموو شەوێکی مانگی ڕەمەزان فێری قورئانی پیرۆزی دەکرد وپێداچوونەوەى لەگەڵ دەکرد، بۆیە پێغەمبەری خودایش -صلی اللە علیە وسلم- سەخیتر بوو لە خێرکردندا زیاتر لە خێرایی شنە بای نێردراو».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕۆژووی دەشکاند پێش ئەوەى نوێژ بکات بە سێ خورمای تەڕ، ئەگەر خورمای تەڕ نەبووایە؛ بە سێ خورمای وشک، وئەگەر خورمای وشک نەبووایە؛ چەند قومێکی کەم ئاوی دەخواردەوە».تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هیچ مانگێک هێندەی مانگی شەعبان بە ڕۆژوو نەدەبوو، هەموو ڕۆژەکانى مانگی شەعبان بە ڕۆژوو بوو». ولە گێڕانەوەیەکدا: «هەموو ڕۆژەکانى مانگی شەعبان بە ڕۆژوو بوو، مەگەر چەند ڕۆژێکی کەم نەبێت».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی زوهەیر عومارەی کوڕی ڕوئەیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ناچێتە دۆزەخەوە ئەو كەسەی پێش خۆر هەڵهاتن وپێش ئاوابوونی خۆر نوێژ ئەنجام بدات».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر هەتا ساڵی داهاتوو لە ژیاندا بمێنم؛ ئەوا ڕۆژی نۆیەمیش بە ڕۆژوو دەبم».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەسودەى کوڕی یەزیدەوە دەڵێت: پرسیارم لە عائیشە کرد: پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە ماڵەوە چی دەکرد؟ ووتی: «خزمەتی خێزانەکەى دەکرد، ئەگەر کاتی نوێژ بهاتایە؛ دەردەچوو بۆ نوێژکردن».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە عوسمانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «هەر مسوڵمانێک کاتێک ساتی نوێژی فەرز دێت، بە جوانى وڕێکی: دەستنوێژ بگرێت وخشوعی هەبێت وڕکوع ببات، ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوانەکانى ئەگەر تاوانی گەورەی ئەنجام نەدابێت، وئەمیش بۆ هەموو کاتێکە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ ڕۆژێک نییە کە ئەنجامدانی کردەوەی چاک خۆشەویست بێت لای خوای گەورە وەکو ئەم ڕۆژانە» مەبەست دە ڕۆژی یەکەمی (مانگی ذي الحجة) یە، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، تەنانەت جیهاد وتێکۆشانیش لە پێناو خوای گەورە؟ فەرمووی: «بەڵێ، تەنانەت جیهاد وتێکۆشانیش لە پێناو خوای گەورە، جگە لە پیاوێک نەبێت کە بە نەفسی وهەموو ماڵی دەرچوو بێت، وبە هیچ شتێک لە ئەوانە نەگەڕابێتەوە».(البخاري وأبو داود) ڕیوایەتیان كردووە, وگێڕانەوەكە هی ئەمەی كۆتایە
لە کەعبی کوڕی عوجرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەندێک زیکر هەیە هەرکەسێک بیانخوێنێت لە پاش هەموو نوێژێک؛ ئەوا بێبەش ودۆڕاو نابێت: (سبحان الله) سی وسێ جار، و(الحمد لله) سی وسێ جار، و(الله أکبر) سی وچوار جار».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە بورەیدەی کوڕی حوصەیبەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: زوو نوێژی عەسر ئەنجامبدەن، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی واز لە نوێژی عەسر بهێنێت؛ ئەوا کردەوەکانی پوچەڵ دەبێتەوە».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە عوسمانى کوڕی عەفانەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت؛ ئەوا هەموو گوناهەکان لە لاشەیدا دەردەچن هەتاوەکو لە ژێر نینۆکەکانەوە دەردەچن».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە زەیدی کوڕی خالیدی جوهەنیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى خواردنی ڕۆژووشکاندن ببەخشێت بە ڕۆژووگرێک؛ ئەوا هەمان پاداشتی ڕۆژووگرەکەی بۆ هەیە بە بێ ئەوەى هیچ شتێک لە پاداشتی ڕۆژووگرەکە کەم بکات».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە
لە سەعدی کوڕی ئەبی وەقاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگبێژ دەبێت، بڵێت: (أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، رَضِيتُ بِاللهِ رَبًّا وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولًا، وَبِالْإِسْلَامِ دِينًا)^، ئەوا خواى گەورە لە تاوانەکانى خۆش دەبێت». ^(واتە: شاهێدی دەدەم بەوەى کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، خودا تاکە وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وشاهێدی دەدەم بەوەى کە موحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە، وڕازی بووم بەوەى کە الله پەروەردگارم بێت، وڕازی بووم بەوەى موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەرم بێت، وڕازی بووم بەوەى کە ئیسلام ئاینم بێت).(مسلم) ڕیوایەتی كردووە