حديث للعالم
الموضوع

فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

288 حديث

288 حديث

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بمرێت و نەجەنگا بێت لە پێناو خواى گەورە یان بیری لە جەنگان نەکردبێتەوە لە پێناو خواى گەورە؛ ئەوا لەسەر سیفەتێکی دووڕیی (نیفاق) مردووە».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر پیاو خەرجی بکات لەسەر خێزانەکەى و لەسەر ئەمە چاوەڕێی پاداشت بێت ؛ ئەوا ئەمە چاکەیە بۆی».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عەدی کوڕی حاتەمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەریەکێک لە ئێوە پەروەردگاری قسەی لەگەڵدا دەکات (بە ڕاستەوخۆ) وهیچ کەسێک لە نێوان ئەو وپەروەردگاری نابێت، ئەو كەسە سەیری لای ڕاستی دەکات تەنها کردەوەکانی دەبینێت (کە لە دونیادا ئەنجامی داوە)، وسەیری لای چەپی دەکات تەنها کردەوەکانی دەبینێت (کە لە دونیادا ئەنجامی داوە)، سەیری پێشەوەى دەکات دەبینێت دۆزەخ بەرەو ڕوویەتی، بۆیە خۆتان لە دۆزەخ بپارێزن ئەگەر بە هێندەی لەتە خورمایەکیش بێت (خێرکردن بێت بە لەتە خورمایەک)».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک حەز بە دیداری خودا بکات؛ خواى گەورەیش حەز بە دیداری ئەو دەکات، وهەرکەسێک حەز بە دیداری خودا نەکات؛ خواى گەورەیش حەز بە دیداری ئەو ناکات»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا حەز نەکردنە لە مردن، هەموومان حەزناکەین لە مردن؟ فەرمووی: «بەو -شێوەیە- نییە، ئیماندار ئەگەر موژدەى پێبدرێت بە ڕەحمەتی خواى گەورە وڕەزامەندی وبەهەشتەکەى؛ حەز بە دیداری خواى گەورە دەکات وخواى گەورەیش حەز بە دیداری ئەو دەکات، وکافر (بێباوەڕ) ئەگەر موژدەى سزا وتووڕەیی خواى گەورەی پێبدرێت؛ حەز بە دیداری خودا ناکات وخواى گەورەیش حەز بە دیداری ئەو ناکات».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر هەستایە بۆ نوێژکردن دەیفەرموو: «(وَجَّهتُ وجهي للذي فطر السماوات والأرض حنيفًا، وما أنا من المشركين، إنَّ صلاتي، ونُسُكي، ومَحياي، ومماتي لله رب العالمين، لا شريك له، وبذلك أُمِرتُ وأنا من المسلمين، اللهمَّ أنت المَلِك لا إله إلَّا أنت، أنت ربي، وأنا عبدك، ظلمتُ نفسي، واعترفتُ بذنبي، فاغفر لي ذنوبي جميعًا، إنه لا يغفر الذنوب إلا أنت، واهدني لأحسن الأخلاق لا يهدي لأحسنها إلا أنت، واصرف عني سيئَها لا يصرف عني سيئها إلا أنت، لبَّيْك وسَعْدَيْك، والخيرُ كله في يديك، والشر ليس إليك، أنا بك وإليك، تباركتَ وتعاليتَ، أستغفرك وأتوب إليك)*»، وئەگەر ڕکوع ببردایە، دەیفەرموو: «(اللهمَّ لك ركعتُ، وبك آمنتُ، ولك أسلمتُ، خشع لك سمعي، وبصري، ومُخِّي، وعظمي، وعَصَبي)**»، وئەگەر (لە ڕکوع بردن بەرز بووایەتەوە) دەیفەرموو: «(اللهم ربنا لك الحمد مِلءَ السماوات، ومِلءَ الأرض، ومِلءَ ما بينهما، ومِلءَ ما شئتَ من شيء بعد)^»، وئەگەر (سوجدەى ببردایە) دەیفەرموو: «(اللهم لك سجدتُ، وبك آمنتُ، ولك أسلمتُ، سجد وجهي للذي خلقه، وصوَّره، وشقَّ سمعَه وبصرَه، تبارك الله أحسنُ الخالقين)^^»، پاشان کۆتا شت کە دەیفەرموو لە نێوان تەشەهود -تەحیات- وسەلامدانەوە، (بریتی بوو لە): «(اللهم اغفر لي ما قدَّمتُ وما أخَّرتُ، وما أسررتُ وما أعلنتُ، وما أسرفتُ، وما أنت أعلم به مني، أنت المُقَدِّم وأنت المؤَخِّر، لا إله إلا أنت)~». *(واتە: بە پاکی و دڵسۆزی ڕووم کردە ئەو خودایەی ئاسمانەکان و زەوی بەدیهێناوە و من لە هاوبەشدانەران -موشریکان- نیم، بەڕاستی نوێژ و قوربانی و ژيان و مردنم تەنها بۆ پەروەردگاری جیهانیانە وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە و بەوە فەرمانم پێ کراوە و من لە موسوڵمانانم، خودایە هەر تۆ پادشا و دەسەڵاتداری هیچ پەرستراوێک نیيە بە هەق جگە لەتۆ، تۆ پەروەردگارمی و من بەندەی تۆم، ستەمم لە نەفسم کردوە و دانم بە هەڵە و تاوانەکانم نا، تۆش لە هەموو تاوان و گوناهەکانم خۆش ببە، بەڕاستی جگە لە تۆ کەس لە گوناهـ خۆش نابێت، بەرەو باشترین کردار و ئاکار و گوفتار ڕێنموێنیم بکە، کەس ناتوانێت ڕێنمويی بکات بۆ چاکترينی ڕەوشت و ئاکار جگە لە تۆ، وە کردەوەی خراپم لێ دوور بخەرەوە کەس کردار خراپيم لێ دوور ناخاتەوە جگە لەتۆ، خوایە ( لبيک ) واتە : وەڵامی دوای وەڵامم هەیە بۆت لەگوێڕایەڵيت دام و ( سعديک ) واتە: شوێن کەوتەی دوای شوێن کەوتەم بۆ دينەکەت، چاکە هەمووی بە دەستی تۆيە خراپەش نادەمە پاڵ تۆ، وە من بە تۆوە هەم و بۆ لای تۆ دەگەڕێمەوە. پاکی و بێگەردی و بڵندی بۆ تۆیە، داوای لێخۆش بوونت لێ دەکەم و دەگەرێمەوە بۆ لات -تەوبە دەکەم-)، **(واتە: خودایە ڕکوعم بۆ تۆ برد، وئیمانم بە تۆ هێنا، وگوێڕایەڵی فەرمانەکانى تۆم، وبیستن وبینین وهۆش (مێشک) وئێسک وژێیەکانم ملکەچی تۆن)، ^(واتە: خودایە پەروەردگارمان حەمد وسوپاس بۆ تۆ هێندەی پڕ بە ئاسمانەکان، وهێندەى پڕ بە زەوی، وهێندەى پڕ لە نێوانیان، وهێندەى پڕ ئەوەى خۆت دەتەوێت لە پاش ئەمانە)، ^^(واتە: خودایە، سوجدەم تۆ برد، وئیمانم بە تۆ هێنا، وگوێڕایەڵی تۆ بووم -مسوڵمان بووم-، ڕووم سوجدەى برد بۆ ئەو زاتەى کە دروستی کردووە، و وێنەى کێشاوە، وبیستن وبینینی بۆ داناوە، پیرۆزە خودا باشترینی خوڵقێنەرەکان)، ~(واتە: خودایە لە تاوانەکانى پێشوو وپاشترم خۆش بە، لە گوناهەکانى نهێنی وئاشکرام خۆش بە، لە زیادەڕەوی کردنم لەسەر نەفسی خۆم لێم خۆش بە، لەو گوناهانەشم خۆش بە کە تۆ شارەزاتری سەبارەتیان زیاتر لە خۆم، تۆ ئەوەی بتەوێت پێشی دەخەیت -المُقَدِّم- یت، وئەوەی بتەوێت پاشی دەخەیت -المؤَخِّر-یت، هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە تۆ)موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە شەودا نوێژی بکردایە (ئەم نزایەى) دەفەرموو: «(اللهم ربَّنا لك الحمدُ، أنت قَيِّمُ السموات والأرض، ولك الحمدُ أنت ربُّ السموات والأرض ومَن فيهنَّ، ولك الحمدُ أنت نورُ السموات والأرض ومن فيهنَّ، أنت الحقُّ، وقولُك الحقُّ، ووعدُك الحقُّ، ولقاؤك الحقُّ، والجنةُ حقٌّ، والنارُ حقٌّ، والساعةُ حقٌّ، اللهم لك أسلمتُ، وبك آمنتُ، وعليك توكَّلتُ، وإليك خاصمتُ، وبك حاكمتُ، فاغفر لي ما قدَّمتُ وما أخَّرتُ، وأسررتُ وأعلنتُ، وما أنت أعلم به مني، لا إلهَ إلا أنت)*». *(واتە: خودایە، ئەی پەروەردگارمان حەمد وسوپاس بۆ تۆ، تۆ ئاسمانەکان وزەوی ئەوانەی تێیدان بەڕێوەیان دەبەیت، حەمد وسوپاس بۆ تۆ؛ تۆ پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەویت وئەوانەیش کە تێیاندان، وحەمد وسوپاس بۆ تۆ نور وڕۆشنایی ئاسمانەکان وزەویت وئەوانەیش کە تێیاندان، تەنها تۆ هەق وڕاستیت، و وتەی تۆ تەنها هەق وڕاستیە، وپەیمانەکانت هەق وڕاستیە، وگەیشتن بە تۆ هەق وڕاستییە، وبەهەشت هەق وڕاستییە، وئاگری دۆزەخ هەق وڕاستییە، وقیامەت هەق وڕاستییە، خودایە گوێڕایەڵی تۆم -مسوڵمان بووم-، وئیمانم -باوەڕم- بە تۆ هێنا، وداواى یارمەتی لە تۆ دەکەم -تەوەکول بە تۆ دەکەم-، بەهۆی یارمەتی تۆ ڕووبەڕووی دوژمنەکان دەبمەوە، داواى حوکم ودادوەری لە تۆ دەکەم -لە نێوان من وبەرامبەرەکانم-، لە گوناهانەشم خۆش بە؛ ئەوانەى لە پێشووتر کردوومە، وئەوانەى لە داهاتوو دەیکەم، وگوناهی نێهنی وئاشکرام، وئەم گوناهانەش تۆ باشتر شارەزاییت سەبارەتیان زیاتر لە خۆم، هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە تۆ)بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ ڕۆژێک نییە کە خودا بەندەکانى لە دۆزەخ ڕزگار بکات وەکو ڕۆژی عەرەفە، وبەدڵنیاییەوە نزیک دەبێتەوە، پاشان لە لای فریشتەکان شانازیان پێوە دەکات، ودەفەرموێت: «ئەوانە چییان دەوێت؟».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر هەریەكێكتان لە خەو هەستا ئەوا با سێ جار ئاو -هەڵبمژێتە- نێو لووتی ودەری بكات، چونکە شەیتان بە درێژایی شەو لەسەر لووتی دەمێنێتەوە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە لەقیتی کوڕی سەبرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: سەرکردەى بەنی مونتەفیق -یان لە نێو شاندی بەنی مونتەفیق- بووم کاتێک هاتن بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، کاتێک گەیشتین لە ماڵەکەى خۆیدا نەبوو، وگەیشتین بە عائیشە دایکی ئیمانداران، فەرمانى کرد كە دەفرێک لە خەزیرەمان^ بۆ دروست بکرێت وئامادە کرا، وسینیەک لە خورما پێشکەشمان کرا، پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هات وفەرمووی: «ئایا بە هیچ شتێک خزمەتتان کراوە یان فەرمانکراوە بەوەی پێشکەشتان بکرێت؟»، ووتمان: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا، کاتێک لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبووین، شوانێک بەپەلە پەزەکانى خستە نێو گەوەڕەوە، وبەرخێکی (بچووکی) تێدا بوو دەگریا، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «چی بێچوویەکی بووە ئەی فڵان؟»، ووتی: مەڕی مێ، فەرمووی: «لە جیاتی ئەوە مەڕێک بۆ ئێمە سەر ببڕە»، پاشان فەرمووی: «وا گومان مەبەن کە بەهۆی ئێوە سەرمان بڕیوە، سەد پەزمان هەیە ونامانەوێت ژمارەیان زۆر بێت، بۆیە هەرکاتێک مەڕێکی مێ لەدایک دەبێت، مەڕێک لە جیاتی ئەوە سەردەبڕین»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، هاوسەرێکم هەیە وهەندێک شت دێتە سەر زمانى -شتی هەڵە وناڕەوا دەڵێت-؟ فەرمووی: «کەواتە تەڵاقی بدە»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ماوەیەکی زۆرە پێکەوەین، ومنداڵم لە ئەو هەیە، فەرمووی: «فەرمانى پێبکە -ئامۆژگاری بکە- ئەگەر خێری تێدا بێت -ئامۆژگاریەکە- جێبەجێ دەکات، ولە خێزانەکەت مەدە -ئازاری پێمەگەیەنە- بەو شێوەیەی لە كەنیزەكەت دەدەیت»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، هەندێک شتم پێ بڵێ سەبارەت بە دەستنوێژگرتن؟ فەرمووی: «بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرە، وئاو بهێنە بە نێوان پەنجەکاندا، وزیادەڕۆیی بکە لە ئاو هەڵمژینە نێو لووت؛ مەگەر بەڕۆژوو بیت». ^(خەزیرە: جۆرێکە لە خواردن)رواه أبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «تا لە تین وگەرمی دۆزەخەوەیە، بۆیە بە ئاو ساردی بکەنەوە».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک مارمێلکەیەک بکوژێت لە یەکەم لێدان؛ ئەوا ئەوەندە وئەوەندە چاکەى بۆ هەیە، وئەوەى لە دووەم لێداندا بیکوژێت؛ ئەوا ئەوەندە وئەوەندە چاکەى بۆ هەیە لەوەى پێشووتر کەمتر، وئەوەى لە سێیەم لێداندا بیکوژێت؛ ئەوا ئەوەندە وئەوەندە چاکەى بۆ هەیە لەوەى پێشووتر کەمتر». ولە گێڕانەوەیەکدا: «هەرکەسێک مارمێلکەیەک بکوژێت بە یەک لێدان؛ سەد چاکەى بۆ دەنووسرێت، ولە دووەم لێداندا (چاکەى) لەوەى پێشووتر کەمتری بۆ دەنووسرێت، ولە سێیەم لێداندا (چاکەى) لەوەى پێشووتر کەمتری بۆ دەنووسرێت».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی ئەسوەدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هاتم بۆ مەدینە، و لەگەڵ عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- دانیشتم و جەنازەیەک بە لایاندا تێپەڕ بوو، وبە چاکە ستایشی کرا، عومەر ووتی: زامنکرا، پاشان جەنازەیەکی تر بە لایاندا تێپەڕ بوو، وبە چاکە ستایشی کرا، عومەر ووتی: زامنکرا، پاشان جەنازەى سێیەم بە لایاندا تێپەڕ بوو، وبە خراپە وەسفی کرا، عومەر ووتی: زامنکرا، ووتم: چی زامنکرا ئەی ئەمیری ئیمانداران؟ ووتی: ئەوەم ووت کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرمسوڵمانێک چوار کەس شاهێدی بۆ بدەن لەسەر خێر وچاکە بوونی، خواى گەورە دەیکاتە بەهەشتەوە»، ووتمان: وسێ کەس؟ فەرمووی: «وسێ کەس»، ووتمان: ودوو کەس؟ فەرمووی: «ودوو کەس»، پاشان پرسیارمان لێی نەکرد سەبارەت بە یەک کەس.بوخاری گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئافرەتێک هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، زۆرترین بەشی هاوەڵێتی تۆ لەگەڵ پیاواندایە، بۆیە خۆت ڕۆژێکمان بۆ دیاری بکە بۆئەوەى بێین بۆ لات وئەوەمان فێر بکەیت کە خواى گەورە فێری کردوویت، فەرمووی: «لە ڕۆژی ئەوەندە وئەوەندە کۆ ببنەوە»، ئەوانیش کۆبوونەوە، وهات بۆ لایان وئەوەى خواى گەورە فێری کردبوو؛ فێریانی کرد، وپاشان فەرمووی: «هەر ئافرەتێک لە ئێوە سێ منداڵی بمرێت؛ دەبن بە داپۆشەری لە ئاگری دۆزەخ»، ئافرەتێک ووتی: ودوو (منداڵیش)؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ودوو (منداڵیش)».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی (لەعنەتی) کردووە: لەو پیاوەى کە پۆشاکی ئافرەت لەبەر دەکات، ولەو ئافرەتەى کە پۆشاکی پیاو لەبەر دەکات».رواه النسائي في الكبرى وابن ماجه بمعناه وأحمد
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کوڕە منداڵێکی بینی هەندێک (بەشی) قژی تاشرابوو، وهەندێک (بەشی قژی) وەکو خۆی بوو (نەتاشرا بوو)، نەهی لێیانکرد لەسەر ئەم کارەیان، وفەرمووی: «هەمووی بتاشن، یان هەمووی بهێڵنەوە».نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە
لە دایکی سەلەمەوە -خێزانی پێغەمبەر صلى اللە علیە وسلم -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى قوربانیەکی هەبوو بۆ سەربڕین؛ ئەگەر مانگی (ذي الحجة) دەرکەوت، ئەوا با بەهیچ شێوازێک موی لاشەی لانەبات، ونینۆکی نەکات هەتاوەکو قوربانیەکە دەکات».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی قەتادەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «وریابن لە زۆر سوێند خواردن (بە خواى گەورە) لە کاتی فرۆشتندا، چونکە شتومەکە (دەفرۆشێت) بەڵام (بەرەکەت وپیرۆزی لە داهاتەکە) دەسڕێتەوە (نامێنێت)».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتى نوێژی جەژنی قوربان یان جەژنی ڕۆژووشکاندن (جەژنی ڕەمەزن) دەرچوو بەرەو شوێنی نوێژکردن، وبە لای ئافرەتاندا تێپەڕی، وفەرمووی: «ئەی كۆمەڵەی ئافرەتان خێر بكەن چونكە پێم نیشاندرا زۆرینەی خەڵكی دۆزەخ لە ئێوەن»، ووتیان: بۆچی ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «نەفرەت زۆر دەكەن، وزۆر سپڵەن بەرامبەر مێردەكانتان، وکەم ئەقڵ وكەم ئاینداری نەبینیووە کە دەست بەسەر ئەقڵی پیاوێكی ژیر وهۆشمەند بگرێت وەکو ئێوە». ووتیان: كامە کەمی ئاینداری وئەقڵمانە ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئایا شاهێدی دانی ئافرەت بە ئەندازەی نیوەی شاهێدی دانى پیاو نییە؟». ووتیان: بەڵێ، فەرمووی: «ئەوە لەبەر کەمی ئەقڵە، ئەگەر تووشی سووڕی مانگانە بێت؛ واز لە نوێژ وڕۆژوو ناهێنێت؟»، ووتیان بەڵێ، فەرمووی: «ئەوە کەمی ئاینداریەتی».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە دایکی عەتیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە بەیعەتی دابوو بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ دەڵێت: «دەستوورمان وابوو لە پاش پاکبوونەوە لە بێنوێژی: لێڵاو وزەرداومان بە هیچ دانەدەنا (گوێمان پێی نەدەدا)».رواه أبو داود بهذا اللفظ ورواه البخاري بدون زيادة (بعد الطهر)
لە حوزەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «فەزڵ بە ئێمە بەخشراوە بەسەر خەڵکیدا لە سێ شتدا: ڕیزەکانمان وەکو ڕیزەکانى فریشتەکانن، وهەموو سەر زەوی کراوە بە مزگەوت بۆ ئێمە، وخاکەکەى کراوە بە پاککەرەوە بۆ ئێمە (بۆ تەیەموم کردن) ئەگەر ئاومان نەدۆزیەوە»، وفەزڵێکی تریشی باسکرد.موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە سەمورەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک دەستنوێژ بگرێت لە ڕۆژی جومعەدا ئەمە کردەوەیەکی باشە، وئەوەى خۆی بشوات ئەمە باشترینە».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە
لە عەمروی کوڕی سولەیمی ئەنساڕیەوە دەڵێت: شاهێدی دەدەم ئەوەى کە ئەبی سەعید دەڵێت: شاهێدی دەدەم لەسەر ئەوەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆشۆردنی ڕۆژی جومعە واجبە لەسەر هەموو باڵغێکی نێر، وسیواک بکات، وبۆن لە خۆی بدات ئەگەر هەبوو».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی بەکرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کات سوڕانەوەى تەواو کرد وگەڕایەوە وەکو ئەو ڕۆژەی خواى گەورە ئاسمانەکان وزەوی دروستکرد: ساڵێک دوازدە مانگە، چوار مانگیان حەرامکراون (پیرۆزن): سیانیان لەدوای یەکن: (زو ئەلقەعدە:ذُو القَعْدَةِ)، و (زو ئەلحیجە:ذُو الحَجَّةِ)، و (موحەرەم:المحرمُ)، و(ڕەجەبی موزەر:رَجَبُ مُضَرَ) کە لە نێوان جەمادی وشەعبانە، ئایا ئەمە چی مانگێکە؟»، ووتمان: خودا وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن، بێدەنگ بوو هەتاوەکو پێمان وابوو بە ناوێکی تر بانگی دەکات، فەرمووی: «ئایا مانگی -زی ئەلحیجە:ذي الحجة- نییە؟»، ووتمان: بەڵێ، فەرمووی: «ئەمە چی شارێکە؟»، ووتمان: خودا وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن، بێدەنگ بوو هەتاوەکو پێمان وابوو بە ناوێکی تر بانگی دەکات، فەرمووی: «ئایا ئەمە (ئەلبەلدە:البلدة) -واتا: مەککە- نییە؟»، ووتمان: بەڵێ، فەرمووی: «ئەمە چی ڕۆژێکە؟»، ووتمان: خودا وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن، بێدەنگ بوو هەتاوەکو پێمان وابوو بە ناوێکی تر بانگی دەکات، فەرمووی: «ئایا ڕۆژی قوربانیکردن نییە؟»، ووتمان: بەڵێ، فەرمووی: «خوێنتان وماڵتان وشەرەفتان حەرامن لەسەر یەکتر، وەکو حەرامبوونی ئەم ڕۆژە ولەم شارە ولەم مانگەدا، دەگەن بە پەروەردگارتان ولێپرسینەوەتان لێدەکات لەسەر کردەوەکانتان، بۆیە لە پاش من مەگەڕێنەوە بۆ کوفر بەشێوەیەک لە گەردنی یەکتر بدەن، با ئەوەى ئامادەیە؛ بیگەیەنێت بە ئەو کەسەی ئامادە نییە، لەوەیە ئەوەى وشەکانى پێدەگات باشتر لێی تێبگات لەوەى بیستوویەتی»، پاشان فەرمووی: «ئایا -پەیامەکەم- گەیاند، ئایا -پەیامەکەم- گەیاند؟»، ووتمان: بەڵێ، فەرمووی: «خودایە شاهێد بە».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر ڕەمەزان هات؛ دەرگاکانى بەهەشت دەکرێنەوە ودەرگاکانى دۆزەخ دادەخرێن، وشەیتانەکان کۆت وزنجیر دەکرێن».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری