حديث للعالم
الموضوع

فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

288 حديث

288 حديث

لە ئەبی زەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر لە مانگێکدا سێ (ڕۆژ) بەڕۆژوو بوویت؛ ئەوا (ڕۆژانی) سیانزە وچواردە وپانزە بەڕۆژوو بە (لە مانگی کۆچی)». ولە قەتادەى کوڕی میحلانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێمان دەکرد بەوەى ڕۆژانی سپی (أیام البیض) بەڕۆژوو بین: سیازدە وچواردە وپانزە (لە مانگی کۆچی)». ولە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆژووی نەدەشکاند لە ڕۆژە سپییەکاندا (أیام البیض) نە لە کاتی نیشتەجێبوون ونە لە کاتى سەفەردا (واتە ئەم سێ ڕۆژە بەردەوام بەڕۆژوو دەبوو)».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک بانگ دەدرێت بۆ نوێژ ئەنجامدان؛ شەیتان دوور دەکەوێتەوە وبای لێوە دەردەچێت بۆئەوەى گوێی لە بانگەکە نەبێت، ئەگەر بانگ تەواو بوو دەگەڕێتەوە هەتا کاتێک قامەت دەکرێت بۆ نوێژ ئەنجامدان، ئەگەر قامەت کردن تەواو بوو دەگەڕێتەوە، بۆئەوەى سەرنج وبیرکردنەوە لە مرۆڤ تێکبدات -وەسوەسەى بۆ دەکات- دەڵێت: بیر لە ئەوە بکەرەوە، بیر لە ئەوە بکەرەوە -بیر لە شتێک دەکاتەوە کە پێشتر بیری لێ نەدەکردەوە- هەتاوەکو پیاو نازانێت چەند (ڕکات) نوێژی کردووە».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە موعازەى عەدەویەوە دەڵێت: پرسیاری لە عائیشە کرد -ڕەزای خواى لێبێت-: ئایا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە هەموو مانگێکدا سێ ڕۆژ بەڕۆژوو دەبوو؟ ووتی: «بەڵێ»، ووتم: لە چی بەشێکی مانگدا بەڕۆژوو دەبوو؟ (عائیشە) ووتی: «بایەخی بەوە نەدەدا لە چی بەشێکی مانگ بەڕۆژوو دەبێت».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە موعاویەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «بانگبێژەکان درێژترین گەردنیان هەیە لە (نێو) خەڵکیدا لە ڕۆژی قیامەتدا».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆژی عاشورا ڕۆژووی گرت وفەرمانیکرد بە ڕۆژووگرتنی».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە شورەیحی کوڕی هانیئەوە دەڵێت: هاتم بۆ لای عائیشەوە بۆئەوەى پرسیاری لێبکەم سەبارەت بە مەسحکردن لەسەر خوفەکان*، (عائیشە) ووتی: باشترە بچیت بۆ لای عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب، پرسیاری لێبکە چونکە ئەو سەفەری دەکرد لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئێمەیش پرسیارمان لێیکرد، (عەلی) ووتی: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سێ ڕۆژ وشەوەکانى دانا بۆ کەسی موسافیر -ڕێبوار-، وڕۆژ وشەوێک بۆ کەسی نیشتەجێبوو». *(خوف: وەکو گۆڕەوی وایە لە پێ دەکرێت؛ بەڵام لە پێست دروست دەکرێت)موسلیم گێڕاویەتیەوە
عائيشە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ئایا بۆتان بگێڕمەوە سەبارەت بە من وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ووتمان: بەڵێ، ووتی: کاتێک شەوی من کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە لام بوو، گەڕایەوە وچارۆکەکەى (بشتەکەى) ونەعلەکەى داکەند، لە لای پێیەکانى داینان، لێواری ئیزارەکەى (جلی نیوەى خوارەوەى لاشەی) خستە سەر جێگاکەی، وپاڵی دایەوە، پاڵکەوت هەتاوەکو پێی وابوو کە من خەوتووم، چارۆکەکەى بە هێواشی برد، ونەعلەکانى بە هێواشی لەپێکرد، ودەرگاکەی کردەوە ودەرچوو، پاشان بە هێواشی (دەرگاکەى) داخست، سەرپۆشەکەم کردە سەرم وڕووم داپۆشی، وئیزارەکەم توند بەست، پاشان لە پشتیەوە چووم، هەتاوەکو گەیشتە بەقیع، زۆر وەستا، پاشان سێ جار دەستی بەرز کردەوە، پاشان ئاوڕی دایەوە ومنیش ئاوڕم دایەوە، و بەپەلە ڕێی کرد ومنیش بەپەلە ڕێم کرد، وخێرا بوویەوە لە ڕێکردن ومنیش خێرا بوومەوە لە ڕێکردن، گەڕایەوە بۆ ماڵەوە ومنیش گەڕامەوە بۆ ماڵەوە، پێش ئەو چوومە ژوورەوە، کاتێک پاڵکەوتم هاتە ژوورەوە، فەرمووی: «ئەوە چیتە؟ ئەی عائیش، بۆچی وا هەناسە دەدەیت»، (عائیشە) ووتی: هیچ نییە، فەرمووی: «پێم دەڵێیت یان -اللطیف الخبیر*- (خواى گەورە) پێم دەڵێت»، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، باوک ودایکم بە قوربانت بن، وهەموو شتێکم پێی ووت، فەرمووی: «تۆ ئەو ڕەشاییە بوویت کە لە پێشمەوە بینینم؟»، ووتم: بەڵێ، بە مشتێک لەسەر سینگمی دا کە ئازاردەر بوو، پاشان فەرمووی: «ئایا گومانت ئەوە بوو خواى گەورە ستەمت لێبکات وپێغەمبەرەکەى؟»، ووتی: هەرشتێک خەڵکی بیشارێتەوە؛ خواى گەورە پێی دەزانێت؟! بەڵێ، فەرمووی: «جبریل هات کاتێک منت بینی، بانگی کردم، ولە تۆ شاردیەوە، وەڵامم دایەوە، لە تۆ شاردمەوە، نەدەهاتە ژوورەوە چونکە جلەکانت دانا بوو، وگومانم وابوو کە خەوتوویت، حەزم نەکرد بەخەبەرت بکەمەوە، وترسام لەوەى هەست بە تەنیایی بکەیت، (جبریل) فەرمووی: «پەروەردگارت فەرمانت پێدەکات، کە بێیت بۆ لای ئەهلی بەقیع؛ وداواى لێخۆشبوونیان بۆ بکەیت»، ووتم: چییان پێ بڵێم ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: بڵی: «(السلام على أهل الديار من المؤمنين والمسلمين، ويرحم الله المستقدمين منا والمستأخرين، وإنا إن شاء الله بكم للاحقون)**». *(اللطیف: ناوێکی خواى گەورەیە بە واتای چاکەکار وبەبەزەیی ونەرمونیان دێت بەرامبەر بوونەوەرەکان. الخبیر: واتا زانا وشارەزا بە وردەکاری ونهێنی هەموو شتێک)، **(واتە: سەلام لە ئێوە بێت نیشتەجێبووانى ئەم شوێنە لە ئیمانداران ومسوڵمانان، وخواى گەورە ڕەحم بکات لە ئەوانەى لە پێشووتر چوون ولە ئەوانەیش لە داهاتوودا دێن-بۆ ئەم شوێنە-، وئێمە بە ویستی خواى گەورە دێین بۆ لای ئێوە)موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە ڕۆژی جومعەدا، فریشتەکان لە لای دەرگای مزگەوت ڕادەوەستن ناوى ئەوانە دەنووسن کە دێنە نێو مزگەوتەوە بە پێی ڕێزبەندی هاتنیان، نمونەى ئەو کەسەی زوو دێت بۆ مزگەوت وەکو ئەو کەسە وایە کە وشترێک دەکاتە قوربانی، ئەوەى لە ماوەیەکی دەنگتر دێت لەوەى پێشووتر وەکو نمونەى ئەو کەسە وایە کە مانگایەک دەکاتە قوربانی، وئەوەى لە ماوەیەکی درەنگتر دێت لەوەى پێشووتر وەکو نمونەى ئەو کەسە وایە کە بەرانێک دەکاتە قوربانی، وئەوەى لە ماوەیەکی درەنگتر دێت لەوەى پێشووتر وەکو نمونەى ئەو کەسە وایە کە مریشکێک دەبەخشێت، وئەوەى لە ماوەیەکی درەنگتر دێت لەوەى پێشووتر وەکو نمونەى ئەو کەسە وایە کە هێلکەیەک دەبەخشێت، ئەگەر ئیمام (وتاربێژ) دەرچوو؛ ئەوا (فریشتەکان) تۆمارەکە دەپێچنەوە ودادەنیشتن گوێ بۆ وتارەکە دەگرن».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە دەروازەکانى مەدیندا هەندێک فریشتە هەن، بۆیە نە تاعون ونە دەجال ناتوانن ڕووی تێبکەن».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
عن أبي موسى رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «فَنَاءُ أُمَّتي بالطَّعْن والطَّاعون». فقيل: يا رسول الله، هذا الطَّعْنُ قد عَرَفْناه، فما الطَّاعون؟ قال: «وَخْزُ أعدائِكم مِن الجِنِّ، وفي كلٍّ شُهَداء».رواه أحمد
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک نەوەى ئادەم سوجدەی ناو قورئان دەخوێنێت وسوجدە دەبات، شەیتان پشت ھەڵدەکات ودەگری»، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: «دەڵێت: تیاچوون بۆ من، فەرمانکرا بە نەوەى ئادەم سوجدە ببات وسوجدەی برد بۆیە بەھەشتی بۆ ھەیە، وفەرمانکرا بە من سوجدە ببەم بەڵام سوجدەم نەبرد بۆیە دۆزەخم بۆ هەیە».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بگات بە ئەنجامدانى ڕکاتێک لە نوێژی بەیانی پێش ئەوەی خۆر دەربچێت؛ ئەوا نوێژی بەیانی ئەنجامداوە، وهەرکەسێک بگات بە ئەنجامدانى ڕکاتێک لە نوێژی عەسر پێش ئەوەی خۆر ئاوا بێت؛ ئەوا نوێژی عەسری ئەنجامداوە».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە عوقبەی کوڕی عامری جوهەنیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «سێ کات -سێ ماوە- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێمان دەکرد کە نوێژی تێدا بکەین، یان مردووەکانمانی تێدا بنێژین: کاتێک خۆر خەریکە هەڵدێت ودەردەکەوێت هەتا بە تەواوی لە ئاسمان دیار دەبێت، وکاتێک خۆر لە ناوەڕاستی ئاسماندایە (لە نیوەرۆدا) هەتا خەریکە لار دەبێتەوە (بەرەو ڕۆژئاوا)، وکاتێک خۆر خەریکە ئاوا دەبێت هەتا بە تەواوی دیار نامێنێت (هەتا خۆر بە کامڵی ون وئاوا دەبێت)».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە جوبەیری کوڕی موتعیمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «قەدەغەی مەکەن لەسەر هیچ یەکێک: تەواف بکات بە دەوری ئەم ماڵەدا (بە دەوری کەعبەدا)، ونوێژی تێدا بکات (لە نێو مزگەوتی حەرام) لە هەرکاتێکی شەو یان ڕۆژ بیەوێت».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگ دەبێت بڵێت: (اللَّهُمَّ رَبَّ هَذِهِ الدَّعْوَةِ التَّامَّةِ، وَالصَّلاَةِ القَائِمَةِ، آتِ مُحَمَّدًا الوَسِيلَةَ وَالفَضِيلَةَ، وَابْعَثْهُ مَقَامًا مَحْمُودًا الَّذِي وَعَدْتَهُ)^؛ ئەوا شەفاعەتی من بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا». ^(واتە: خودایە، ئەی پەروەردگاری ئەم بانگ ونوێژە کامڵ ودامەزراو ومەزنە؛ -الوسیلة: بەرزترین شوێن لە بەهەشتدا- و -الفضیلة: گەورەترین پلەی فەزڵ وڕێزلێنان- ببەخشە بە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- وپلەی مەقامی مەحمودی پێببەخشە لە ڕۆژی قیامەتدا)(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی مەرسەدی غەنەویەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لەسەر گۆڕەکان دامەنیشن، وبەرامبەریان نوێژ مەکەن».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە عبداللەی کوڕی شیخیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی دەکرد، ودەنگێک لە سینگیەوە دەردەچوو وەکو دەنگی بەردەئاش بەهۆی گریانیەوە -صلى اللە علیە وسلم-».نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر خواردنی شێوان دانرا؛ ئەوا دەستبکەن بە خواردنی پێش ئەوەى نوێژی مەغریب ئەنجامبدەن، وپەلە مەکەن لە تەواوکردنی خواردنی».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تفێکی (بەڵغەمێکی) بینی لە ئاراستەی قیبلەدا بوو، ئەمە ناڕەحەت بوو بە لایەوە ولە دەموچاویدا ئەم ناڕەحەتیە بینرا، بۆیە هەستا بە دەستی بەڵغەمەکەى لابرد، وفەرمووی: «ئەگەر هەریەکێکتان وەستا لە ناو نوێژدا ئەوا قسە لەگەڵ پەروەردگاری دەکات، یان پەروەردگار لە نێوان ئەو کەسە وقیبلەدایە، بۆیە با هیچ یەکێکتان تف نەکات بەرەو ئاراستەی قیبلە، بەڵکو تف بکات بە لای چەپیدا یان بە ژێر پێیدا»، پاشان لێوارێکی جلەکەى هێنا وتفێکی تێدا کرد وپێچایەوە، وفەرمووی: «یان دەبێت ئەو کەسە بەم شێوەیە بکات (ئەو کەسەی تف دەکات یان بەڵغەم فڕێ دەدات بەم شێوەیە فڕێی بدات)».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا باسی کەسانێک چییە کە لە کاتی ئەنجامدانى نوێژدا سەیری ئاسمان دەکەن»، بەردەوام بوو لە قسەکردن بە توندی وپێداگیر بوونە، هەتا فەرمووی: «دەبێت واز لەم کردەوەیە بهێنن، یان ئەوەتا بینینیان دەردەهێندرێت (چاویان لە دەستدەدەن -کوێر دەبن-)».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە عائیشە (دایکی ئیماندارانەوە) -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ئوم سەلەمە باسی کڵێسایەکی بە ناوی ماریا کرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە حەبەشە، وباسی ئەو وێنانەی کرد کە تیایدا بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوان قەومانێکن ئەگەر بەندە وپیاوی چاک لە ناویاندا بمردایە؛ لە سەر قەبرەکەی شوێنی پەرستنیان دروست دەکرد، وئەو وێنانەیان لەو شوێنانەدا دادەنا، ئەوانە خراپترین بوونەوەرن لەلای خوای گەورە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پەردەکەى (ماڵیانی) لادا وخەڵکی ڕیزیان بەستبوو لە پشتی ئەبوبەکرەوە، فەرمووی: «ئەی خەڵکینە، هیچ شتێکی موژدەدەر نەماوە لە پێغەمبەرایەتی مەگەر خەونی چاک نەبێت، مسوڵمان دەیبینێت، یان بۆی دەبینرێت، من نەهیم لێکراوە لەوەى قورئان بخوێنم لە کاتی ڕکوع بردن یان سوجدە بردندا، لە ڕکوع بردندا پەروەردگار -عز وجل- بەمەزن دابنێن، ولە سوجدە برندا کۆشش بکەن لە نزا کردن چونکە گونجاو وشایستەیە نزاکانتان وەڵامبدرێتەوە».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەلحەکەمەوە دەڵێت: پیاوێک کوفەى داگیر کرد -ووتی ناوى- زەمەنی کوڕی ئەشعەس بوو، فەرمانى کرد ئەبو عوبەیدەی کوڕی عبد الله پێشنوێژی بۆ خەڵکی بکات، ئەویش پێشنوێژی بۆ خەڵکی دەکرد، ئەگەر سەری لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە، ئەوەندە دەوەستا کە دەڵێم: (اللَّهُم ربَّنا لك الحَمد، مِلْءَ السَّماوات ومِلْءَ الأرض، ومِلْءَ ما شِئت من شَيء بعد، أهْل الثَّناء والمَجد، لا مانع لما أعْطَيت، ولا مُعْطِي لما مَنعت، ولا يَنفع ذَا الجَدِّ مِنْك الجَدِّ)*، ئەمەم بۆ عبد الرحمان کوڕی ئەبی لەیلا باسکرد، ووتی: گوێم لە بەرائی کوڕی عازیت بوو کە دەیووت: «(وەستانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆ -قورئان خوێندن-) لە نوێژدا وڕکوع بردنی، وئەگەر سەری لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە، وسوجدە بردنی، ونێوان دوو سوجدەکە، (ماوەیان) نزیک بوو لە یەکترەوە»، شوعبە ووتی: ئەمەم باسکرد بۆ عەمرو کوڕی مورە، ووتی: کوڕی ئەبی لەیلام بینی، نوێژکردنی بەم شێوەیە نەبوو. *(واتە: خودایه پەروەردگارمان سوپاس وحەمد وستایش بۆ تۆ، هێندەى پڕ بە ئاسمانەکان وهێندەى پڕ بە زەوی، وهێندەى پڕ بە ئەوەى تۆ بتەوێت لە پاش ئەمانە، هەموو ستایش وشکۆداریەک بۆ تۆیە، هیچ کەسێک ناتوانێت شتێک بگرێتەوە وڕێگری لێبکات ئەگەر تۆ بیبەخشیت، وهیچ کەسێک ناتوانێت شتێک ببەخشێت ئەگەر تۆ بیگریتەوە ونەیبەخشیت، خاوەن سامان ودەسەڵات لە پێش تۆدا دەسەڵات وسامانەکەى هیچ سوودی بۆی نابێت)موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزاى خوايان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «فەرمانم پێکراوە کە لە سەر حەوت ئێسک سوجدە بەرم: لەسەر نێوچەوان وبەدەستی ئاماژەی بۆ لووتی کرد (واتا نێوچاوان ولووت یەکەم ئەندامە)، وهەردوو دەستەكان، وهەردوو ئەژنۆكان، وسەرە پەنجەی پێیەكان، وجلەکان وقژم کۆنەکەمەوە (لەكاتی نوێژكردندا)».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری