حديث للعالم

كل الأحاديث

مجموعة البطاقات كاملة، رتّبها بحسب الباب

655 حديث

لە ئوم دەردائـ وئەبی دەردائەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نزا ودۆعای مسوڵمان بۆ برای مسوڵمانی لە کاتی ئامادە نەبوونی براکەى؛ وەرگیراوە، لە لای سەری فریشتەیەک وەستاوە وسپاردەکراوە هەر نزا ودۆعایەکی خێر بۆ براکەى بکات، ئەو فریشتە دەڵێت: ئامین، هەمان داوایش بۆ تۆیش بێت».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئوم عەتیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «نەهیمان لێکراوە لە شوێنکەوتنی جەنازە، وزۆر جەختیشمان لەسەر نەکراوەتەوە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «نزا لە سەر نەفسی خۆتان مەکەن، ونزا لە سەر منداڵەکانتان مەکەن، ونزا لە سەر ماڵ وپارەتان مەکەن، چونکە لەوەیە لەو کاتە بێت کە خوای گەورە نزاکان وداواکان وەڵام دەداتەوە؛ ونزاکانی ئێوەش وەڵام دەدرێتەوە».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «وەڵامی یەکێک لە ئێوە دەدرێتەوە ئەگەر پەلە نەکات، دەڵێت: داوام لە پەروەردگارم کرد، بەڵام وەڵامم نەدرایەوە». ولە ریواتەکەی (مسلم)دا، دەفەرموێت: «وەڵامی بەندە دەرێتەوە ئەگەر نزا نەکات بە نزایەک کە تاوانی تێدا بێت، یان پچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی تێدا بێت، یان پەلە بکات لە وەڵامدانەوەدای نزاکانی». ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا پەلە کردن چییە؟ فەرمووی: «دەڵێت: نزام کرد، ونزام کرد، نەمبینی وەڵامم بدرێتەوە، بۆیە بێزار دەبێت بە هۆی ئەوەوە و واز لە نزا کردن دەهێنێت».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی ئومامەوە دەڵێت: عەمرو ئیبن عەبسە -ڕەزای خوای لێبێت- پێمی ووت كە گوێی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووە كە فەرموویەتی: «(ئەو كاتەی) پەروەردگار نزیكترینە لە بەندەوە ؛ لە سێیەكی کۆتایی شەو، ئەگەر توانیت لەو كەسانە بە كە یادی الله دەكەن لەو ماوەیەدا».(أبو داود والترمذي والنسائي) ڕیوایەتیان كردووە
لە ثەوبانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «باشترین پارە کە کەسێک خەرجی بکات ؛ پارەیەکە بۆ منداڵەکانی خەرجی بکات، وپارەیەک لە سەر ئاژەڵەکەی خەرجی بکات لە پێناو الله (لە جیهاددا)، وپارەیەک خەرجی بکات بۆ هاوڕێکانی لە پێناو الله». ئەبو قیلابە ووتی: سەرەتا بە منداڵەكان دەستیپێكرد، چی پیاوێك پاداشتی گەورەترە لەو پیاوەی خەرجی دەكات بۆ منداڵەكانی، دووریان دەخاتەوە (لە داواكردن لە خەڵك) یان سوودیان پێدەگەیەنێت وبێ پێویستیان دەکات لە خەڵکی.(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سوێند بە ئەوەی کە نەفسی موحەممەدى بە دەستە، هیچ کەسێک نییە لەم ئومەتە لە جولەکەیەک یان نەسڕانیەک سەبارەت بە من ببیسێت، پاشان بمرێت لە سەر باوەڕ نەهێنان بەو پەیامەی کە من پێی نێردراوم؛ ئەوا لە ئەهلی دۆزەخە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «الإيمانُ بِضْعٌ وَسَبْعُونَ أو بِضْعٌ وسِتُّونَ شُعْبَةً: فَأَفْضَلُهَا قَوْلُ: لا إله إلا الله، وَأَدْنَاهَا إِمَاطَةُ الأَذَى عَنِ الطَّرِيقِ، وَالحَيَاءُ شُعْبَةٌ مِنَ الإِيمَانِ».متفق عليه
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر بەندەى مسوڵمان -یان ئیماندار- دەستنوێژ بگرێت ودەموچاوی بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە چاوی سەیری کردووە لەگەڵ ئاوەکەدا لە دەموچاویەوە دەردەچن -یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا-، وئەگەر دەستەکانى بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە دەستەکانى (بە دەستلێدان) کردوویەتی لە دەستیەوە دەردەچن لەگەڵ ئاوەکەدا -یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا-، وئەگەر پێیەکانى بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە پێیەکانى (بە ڕۆیشتن بۆ شوێنی خراپ) کردوویەتی لە پێیەکانیەوە دەردەچن لەگەڵ ئاوەکەدا -یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا-، کاتێک تەواو دەبێت (لە دەستنوێژگرتن) ئەوا پاکبووەتەوە لە هەموو گوناهەکان».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە موعازی کوڕی ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک توڕەیی خۆی بخواتەوە، لە کاتێکدا کە توانای هەبێت دەریببڕێت؛ ئەوا خواى گەورە لە پێش هەموو بوونەوەرەکان بانگی دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئەوەى بە ویستی خۆی لە (حۆریەکان:حور العین) هەڵبژێرێت».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزایان خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فێری ئیستیخارەی دەکردین لە هەموو کاروبارێکماندا هەروەکو فێرکردنی سورەتێک لە قورئان»، ودەیفەرموو: «ئەگەر هەریەکێکتان نیازی ئەنجامدانى کارێکی هەبوو، ئەوا با دوو ڕکات جگە لە فەرز -دوو ڕکاتی سونەت- ئەنجام بدات، وپاشان بڵێت: (اللهم إني أَسْتَخِيرُكَ بِعِلْمِكَ، وأَسْتَقْدِرُكَ بِقُدْرَتِكَ، وأَسْأَلُكَ من فَضلك العظيم، فإنك تَقْدِرُ ولا أَقْدِرُ، وتعلمُ ولا أعلمُ، وأنت عَلَّامُ الغُيُوبِ. اللهم إن كنتَ تعلم أن هذا الأمر خيرٌ لي في ديني ومَعَاشِي وعَاقِبَةِ أَمْرِي)^، یان فەرمووی: (عَاجِلِ أَمْرِي وآجِلِهِ، فاقْدُرْهُ لي ويَسِّرْهُ لي، ثم بَارِكْ لي فيه. وإن كنت تعلمُ أن هذا الأمر شرٌّ لي في ديني ومَعَاشِي وعَاقِبَةِ أَمْرِي)^^، یان فەرمووی: (عَاجِلِ أَمْرِي وآجِلِهِ؛ فاصْرِفْهُ عَنِّي، واصْرِفْنِي عنه، واقْدُرْ لِيَ الخيرَ حيث كان، ثم أَرْضِنِي به)~، و فەرمووی: «پاشان ناوی پێویستیەکەى دەڵێت». ^(خودایە من داواى ڕێنیشاندانت لێدەكەم -بۆ خێر وچاكە- بە زانستى خۆت، و داواى هێز وتوانات لێدەكەم بە هێز وتواناى خۆت، وداوات لێ دەكەم لە فەزڵى هەرە گەورەى خۆت، چونكە تۆ توانات بەسەر هەموو شتێكدا هەیە ومن توانام بەسەریدا نییە، وتۆ زانستى ڕەها وبێ سنورت لە لایە كە من لام نییە ونازانم، وتۆ زانا وشارەزاى بە پەنهانی ونهێنیەكان، پەروەردگارا ئەگەر دەزانیت ئەم كارە خێرى تێدایە بۆ دین وژین ودواڕۆژم)، ^^(وبۆ ئێستا وداهاتووم؛ ئەوا بیسازێنە وئاسانى بكە بۆم وپاشان فەڕ وبەرەكەتى تێبكە بۆم، وئەگەر ئەم كارە شەڕ وخراپەیە بۆ دین وژین وگوزەران ودواڕۆژم)، ~(وبۆ ئێستا وداهاتووم؛ ئەوا دوورى بخەرەوە لێم ومنیش لەو دووربخەرەوە وخێرم بۆ بڕیار بدە لە هەرشوێنێكدا بێت، پاشان ڕازیم بكە پێی)(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای ئافرەتێکدا تێپەڕی کە لەلای گۆڕێکدا دەگریا، ئەویش پێی فەرموو: «تەقوای خودا بکە، وئارام بگرە»، ئافرەتەکە ووتی: وازم لێبێنە؛ تۆ وەکو من تووشی کارەسات نەبوویت، پێی ووترا: ئەوە پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-؛ بۆیە هات بۆ لای دەرگای ماڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وکەس لە پێش دەرگاى ماڵەکەدا نەبوو، ئافرەتەکە ووتی: نەمزانی کە تۆیت، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بەڕاستی ئارامگرتن لە کاتى یەکەم کارەساتدایە». ولە گێڕانەوەیەکدا: «دەگریا بەهۆی (مردنی) کوڕەکەى».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە سوهەیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «حاڵ وکاروباری ئیماندار جێی سەرسوڕمانە، هەموو حاڵێکی هەر مایەی خێرە بۆی؛ وئەمە بۆ هیچ کەسێک نابێت جگە لە ئیماندار، ئەگەر تووشی خۆشگوزەرانی بێت؛ سوپاسی خودا دەکات وئەمە دەبێتە مایەی خێر بۆی، وئەگەر تووشی زیان بێت؛ ئارام دەگرێت وئەمەش هەر دەبێتە مایەی خێر بۆی».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «قسەکانی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پوخت وڕەوان بوون هەر کەسێک گوێی لێ بوایە لێی تێدەگەیشت».تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خراپترین کەس لای خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ئەو پیاوەیە کە دەچێـتە لای خێزانەکەى (جیماعی لەگەڵدا دەکات) پاشان نهێنیەکانى بڵاو دەکاتەوە».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆتان بپارێزن لە حەوت تاوانە وێرانکەرەکە^». ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەوانە چین؟ فەرمووی: «خۆتان بپارێزن لە حەوت تاوانە وێرانکەر و لەناوبەرەکە، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەوانە چین؟ فەرمووی: شیرک وهاوبەشدانان بۆ خوای گەورە، وسیحرکردن، وکوشتنی نەفسێک کە خوای گەورە حەرامی کردووە بکوژرێت مەگەر بە هەق ومافی خۆی نەبێت، وخواردنی ڕیبا (سوو)، خواردنی ماڵی هەتیوان، وڕاکردن لە ڕۆژی جیهاددا (پشتکردنە گۆڕەپانی جەنگ وڕاکردن)، وتۆمەتی زینا هەڵواسین بۆ ئافرەتە داوێن پاکە بێئاگاکان (بێ ئاگا وبەریئن لە زیناکردن)». ^(ناونراون بە حەوت تاوانە وێرانکەر ولەناوبەرەکە -الموبقات- چونکە دەبنە هۆی لەناوبردنی بکەرەکانیان لە دونیا وقیامەتدا)(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خودایە گۆڕەکەم نەکرێت بە بتێک -کە بپەرسترێت-، خوای گەورە نەفرەتی کردووە لە کەسانێک گۆڕی پێغەمبەرەکانیان کرد بە مزگەوت».(أحمد) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «گەورەیی پاداشت لە گەڵ گەورەیی بەڵایە (تاقیکردنەوەیە)، وخوای گەورە ئەگەر کەسانێکی خۆش بوێت تاقییان دەکاتەوە ئەوەی ڕازی بێت ئەوا ڕازی بوون هەیە لە سەری (لە لایەن خوداوە)، وئەوەی توڕە بێت وناڕازی بێت ئەوا توڕە بوون وناڕازی بوون هەیە لە سەری (لە لایەن خوداوە)».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: الله فەرموویەتی:من لە هەموو هاوبەش دانانێک بێ پێویستم ، ئەگەر هەر کەسێک کردەوەیەک ئەنجام بدات وکەسێک بکاتە هاوبەشی من ئەوا من واز لەو کەسە وکردەوەکەی دێنم بە هۆی ئەو هاوبەشدانانەوە کە بۆ من بڕیاری داوە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «باسی ئەو شتانە بکەن بۆ خەڵکی کە ئەقڵیان درکی پێدەکات ولێی تێدەگەن، ئایا دەتانەوێت خوای گەورە وپێغەمبەرەکەی بە درۆ بخرێنەوە؟».بوخاری گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان، وگۆڕەکەم مەکەن بە شوێنی سەردانیکردن (شوێنی کۆبوونەوە وئاهەنگ گێڕان)، وسڵاوات بدەن لەسەرم سڵاواتەکانتان پێم دەگات ئەگەر لە هەر شوێنێک بوون».(أبو داود) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە غیرەت دەکات، وئیماندار غیرەت دەكات، غیرەتی خوای گەورە ئەوەیە کە ئیماندار کردەوەیەك بكات کە خودا حەرامی کردووە لە سەری».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر جلتان پۆشی، وئەگەر دەستنوێژتان گرت، ئەوا بە لای ڕاست دەست پێبکەن».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەر کەسێک دوو کچ بەخێو بکات، هەتاوەكو پێدەگەن؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا من وئەو (وەکو ئەم دووانەين)». وهەردوو پەنجەکەی بەیەکەوە لکاند، وئاماژەی بۆکرد.(مسلم) ڕیوایەتی كردووە