حديث للعالم
الموضوع

بیروباوەڕ (عەقیدە)

135 حديث

135 حديث

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا دەفەرموێت: «لە کوێن ئەوانەى بەهۆی شکۆداری منەوە (لە پێناوی خودا) یەکتریان خۆشدەوێت؟ ئیمڕۆ لە ژێر سێبەری خۆم دایان دەنێم لە ڕۆژێکدا کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێبەری من نەبێت».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی بانگەشە بکات بۆ هیدایەت وچاکەکاریەک، ئەوا پاداشتی وەکو پاداشتی ئەوانە وایە کە شوێنی دەكەون -کردەوەی پێ دەکەن-، وئەمەیش هیچ لە پاداشتی ئەوان کەم ناکاتەوە، وئەوەی بانگەشە بکات بۆ گومڕاییەک، ئەوا تاوانی لە سەرە بە هێندەی تاوانی ئەوانەی کە شوێنی دەکەون، وئەمەیش هیچ لە تاوانی ئەوان کەم ناکاتەوە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە مەحمودی کوڕی لەبیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو شتەی (تاوانەی) کە زۆر لەسەرتان دەترسم بیكەن: شیرکی بچووکە»، ووتیان: شیركی بچووك چییە، ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ڕیا (ڕوپامایی)، لەڕۆژی قیامەتدا كاتێك خەڵكی لەسەر كردەوەكانیان پاداشت دەدرێنەوە ؛ خوای گەورە -عز وجل- پێیان دەفەرموێت: بڕۆن بۆ لای ئەوانەی ڕیابازیتان بۆیان دەكرد لە دونیادا، بڕوانن ئایا پاداشتتان دەستدەكەوێت لەلای ئەوان؟».(أحمد) ڕیوایەتی كردووە
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووە کە دەیفەرموو: «زیادەڕەوی مەکەن لە وەسفکردنی من هەروەکو چۆن گاورەکان زیادەڕەوییان کرد لە وەسفکردنی کوڕی مەریەم (عیسا)، من تەنها بەندەم، بۆیە بڵێن: بەندەی خودا (عبد الله) وپێغەمبەری خودا».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا کێ دڵخۆشترین کەسە بە شەفاعەتی تۆ؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پێم وابوو ئەی ئەبو هورەیرە کەس پێش تۆ پرسیاری ئەم فەرموودەیەم لێنەکات چونکە دەبینم زۆر بەپەرۆشیت لەسەر بەدەست هێنانی فەرموودە ، بەختەوەرترین کەس بە شەفاعەتی من لە ڕۆژی قیامەتدا ئەوەیە کە بڵێت (لا إله إلا الله)^ بەئەوپەڕی دڵسۆزی وئیخلاصی لە دڵ ونەفسیەوە». ^(واته: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله)(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
عبدالله کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک باوەڕبوونی بە شومیەتی وای لێبکات کارێک نەکات کە بڕیاری لە سەر دابوو پێشتر؛ ئەوا ئەم کەسە شیرکی ئەنجام داوە،». ووتیان: ئەی کەفارەتی ئەم کردەوەیە چییە؟ فەرمووی: بڵێت: «اللهم لا خير إلا خيرك، ولا طَيْرَ إِلَّا طَيْرُكَ ولا إله غيرك».واته: «خودایە هیچ خێرێک نییە جگە لەو خێرەی لە لایەن تۆوە دێت، وهیچ شومیەک نییە جگە لەوەی لە لایەن تۆوە دێت، وهیچ خودایەک شایەنی پەرستن نییە جگە لە تۆ».ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە عوبادەوە -ڕەزای خواى لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی شاهێدی بدات بە ( لا إله إلا الله - هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاست جگە لە الله) و الله تاكە وهیچ شەریك وهاوبەشێکی نییە، و-شاهێدی بدات- بە (محمد عبده ورسوله - موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- بەندە وپێغەمبەری خودایە)، و-شاهێدی بدات- بە (عیسی عبد الله ورسوله - وعیسا بەندە وپێغەمبەری خودایە)، وعیسا وشەی خودایە کە ناردی بۆ مەریەم وڕۆحێکە لە لایەن خوداوە، و-شاهێدی بدات- بەوەی کە بەهەشت هەق وڕاستییە ودۆزەخ هەق وڕاستییە، ئەوا خوای گەورە ئەم کەسە دەخاتە بەهەشتەوە ئەگەر هەر کردەوەیەکی ئەنجام دابێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللە کوڕی مەسعودەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شتێكی فەرموو ومن شتێكی تر، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەر کەسێک بمرێت لە سەر پاڕانەوە لە جگە لە الله ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە»، ومن ووتم: هەركەسێك بمرێت لەسەر نەپاڕانەوە لە جگە لە الله ؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە.(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعًا: «صلاة الرجل في جماعة تَضعُفُ على صلاته في بيته وفِي سُوقِه خمسا وعشرين ضِعفًا، وذلك: أَنَّه إِذَا تَوَضَّأ، فَأَحسَن الوُضُوء، ثمَّ خرج إلى المسجد لاَ يُخرِجُهُ إلاَّ الصلاة؛ لَم يَخْطُ خُطوَةً إِلاَّ رُفِعَت له بِها درجة، وَحُطَّ عَنهُ بها خطيئة، فإذا صلَّى لم تزل الملائكة تُصَلِّي عليه، ما دام في مُصَلاَّه: اللهُمَّ صَلِّ عليه، اللهم اغفِر له، اللهم ارْحَمه، ولا يزال في صلاة ما انتظر الصلاة».متفق عليه
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «پێنج شتم پێدراوە، بە هیچ یەكێك لە پێش من نەدراوە: پێم بەخشراوە چاندنی ترس (لە دڵی دوژمنەکان) پێش گەیشتن پێیان بە ماوەی مانگێک، وزەوی کراوە بە مزگەوت وهۆکاری پاککردنەوە بۆ من، بۆیە لە هەر شوێنێک پیاوێک لە ئومەتەکەم گەیشتە کاتی نوێژ کردن ئەوا با نوێژ بکات، وغەنیمە (دەستکەوتەکانی جەنگ) بۆ من حەڵاڵکراوە وبۆ هیچ كەسێك لە پێش من حەڵاڵ نەکرابوو، وشەفاعەت کردنم پێبەخشراوە، وپێغەمبەرانی تر دەنێردران بۆ قەومەکەی خۆیان بە تایبەتی، ومن نێردراوم بۆ هەموو خەڵکی بە گشتی».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە موعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: خواى گەورە دەفەرموێت: «ئەوانەى لە پێناو شکۆداری من یەکتریان خۆشدەوێت (لە پێناو خوا یەکتریان خۆشدەوێت)، چەند مینبەرێکیان هەیە لە نور وڕۆشنایی، وپێغەمبەران وشەهیدان هیوا (بە پلەوپایەی ئەوان) دەخوازن».تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «لە بەهەشتدا سەد پلە هەیە، خوای گەورە دایناوە بۆ موجاهیدان (تێکۆشەران) لە پێناوی خودا، نێوان دوو پلە وەکو نێوان ئاسمان وزەوییە».بوخاری گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەگێڕێتەوە: كە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: خواى گەورەی بەرز وشکۆدار دەفەرموێت: «من بە گوێرەی گومان بردنی بەندەکەمم بە من، من لەگەڵ بەندەکەمم كاتێك زیکر ویادی من دەکات، ئەگەر لە نەفسی خۆیدا یادی من بكات؛ منیش لە نەفسی خۆمدا یادی ئەو دەكەم، ئەگەر لە كۆڕ وكۆبوونەوەیەكدا یادی من بكات؛ ئەوا من لە كۆڕ وكۆبوونەوەیەكی خێرتر لە ئەوان یادی دەكەم، ئەگەر بستێک لە من نزیک ببێتەوە ئەوا من باڵێک لە ئەو نزیک دەبمەوە، ئەگەر باڵێک لە من نزیک ببێتەوە ئەوا من چوار باڵ (باعێك) لە ئەو نزیک دەبمەوە، ئەگەر بە ڕێكردنەوە بێت بۆ لام ئەوا من بە خێراییەوە دێم بۆ لای».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «خێرترین ڕۆژ کە خۆر تێیدا هەڵهاتبێت ڕۆژی هەینیە ؛ لەو ڕۆژەدا ئادەم خوڵقێنرا، ولەو ڕۆژەدا کرایە بەهەشتەوە، ولەو رۆژەدا لێی دەرکرا، وقیامەت لە هیچ ڕۆژێكدا بەرپا نابێت جگە لە ڕۆژی هەینی نەبێت».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «كان داود -عليه السلام- لا يأكلُ إلا من عمل يده». وعن المقدام بن معد يكرب رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «ما أكل أحد طعاما قط خيرا من أن يأكل من عمل يده، وإن نبي الله داود صلى الله عليه وسلم كان يأكل من عمل يده».حديث أبي هريرة رضي الله عنه: رواه البخاري. حديث المقداد رضي الله عنه: رواه البخاري
لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کە دەیفەرموو: «هەر کەسێک پێویستیەکی زۆر وناڕەحەتی هاتە سەر وسکاڵای بردە لای خەڵکی بۆ ئەوەی ئەو ناڕەحەتیەی لەسەر لابەرن؛ ئەوا پێداویستیەکەی جێبەجێ نابێت، ئەوەی پشت وپەنا بە خوای گەورە ببەستێت (داوا لە ئەو بکات بۆ ئەوەی ناڕەحەتیەکەی لەسەر لابەرێت)؛ ئەوا نزیکە لەوەی کە خوای گەورە ڕزقێکی بە پەلەی پێ ببەخشێت (لە دونیادا) یان بۆی دوا دەخات (بۆ ئاخیرەت)».تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى دەرفەت بدات بەکەسێک کە ناڕەحەتی لەسەرە (بەهۆی قەرزەوە)، یان شتێک لە قەرزەکەی لەسەر کەم بکاتەوە؛ ئەوا اللە دەیخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆی لە رۆژی قیامەتدا لە رۆژێکدا کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێبەری ئەو نەبێت».(الترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: «الله بە هۆی منەوە لە ئومەتەکەم خۆش بووە لە سەر هەڵەکردن ولە بیرکردن ولەو شتانەی كە ناچار کراون لە سەر ئەنجامدانی».رواه ابن ماجه والبيهقي وغيرهما
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە دەیفەرموو: «خوای گەورە ڕەحمەتی کردووە بە سەد بەشەوە، لای خۆی نەوەد ونۆ بەشی گرتۆتەوە، ولە سەر زەوی یەک دانەی دابەزاندووە، وتەنها بە هۆی ئەم بەشەوە بوونەوەرەکان ڕەحم وبەزەییان بەرامبەر بە یەکتر هەیە، هەتا ئاژەڵێک پێیەکانی لا دەبات لە سەر بێچووەکەی لە ترسی ئەوەی کە ئازاری بدات». ولە ریوایەتێکدا: «خودای گەورە سەد ڕەحمەتی هەیە، یەک دانەیانی دابەزاند بۆ نێو جنۆکەکان ومرۆڤەکان وئاژەڵەکان ومێرووەکان، وبە هۆی ئەم تاکە ڕەحمەتەوەیە سۆز وڕەحمەتیان هەیە بەرامبەر بە یەکتر، وبە هۆی ئەم تاکە ڕەحمەتەوە ئاژەڵە دڕندەکان ڕەحمەت وسۆزیان هەیە بەرامبەر بە بێچووەکانیان، وخودای گەورە نەوەد ونۆ ڕەحمەتی داناوە کە بە هۆیانەوە ڕەحمی وبەزەیی دێتەوە بەرامبەر بە بەندەکانی لە ڕۆژی قیامەتدا». ولە سەلمانی فارسیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە سەد ڕەحمەتی هەیە، بە هۆی یەک ڕەحمەت لەوانەوە؛ بوونەوەرەکان ڕەحمەت وسۆز وبەزەییان هەیە بەرامبەر یەکتر، ونەوەد ونۆ ڕەحمەتی داناوە بۆ ڕۆژی قیامەت». ولە ریوایەتێکدا: «خوای گەورە ئەو ڕۆژەی کە ئاسمانەکان وزەوی دروستکرد؛ سەد ڕەحمەتی دروستکرد، هەر ڕەحمەتێک بە گوێرەی نێوان ئاسمان وزەوییە، یەک ڕەحمەتی دابەزاندە سەر زەوی بە هۆی ئەو تاکە ڕەحمەتەوە دایک ڕەحم وبەزەیی هەیە بەرامبەر ڕۆڵەکەی، وئاژەڵە دڕندەکان وباڵندەکان ڕەحم وبەزەییان هەیە بەرامبەر بە یەکتر، ئەگەر ڕۆژی قیامەت بەرپا بێت ئەوا خوای گەورە هەموو ڕەحمەتەکان تەواو وکامڵ دەکات لەگەڵ ئەم ڕەحمەتەی دونیاش (بۆ ئەوەی بە هۆیانەوە ڕەحم وبەزەیی بێتەوە بە بەندەکانی، وبەندەکانیش ڕەحمەت وبەزەییان بە یەکتر بێتەوە)».موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە سەیری شێوە و سەروەت وسامانتان ناکات، بەڵکو سەیری دڵ وکردەوەکانتان دەکات».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
له ئەبو زەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگارییەوە دەیگێڕێتەوە کە پەروەردگار -سبحانه وتعالی- دەفەرموێت : «ئەی بەندەکانم، من ستەمم لە سەر نەفسی خۆم حەرامکردووە، ولەنێوان ئێوەشدا بەحەڕامم داناوە، بۆیە ستەم لە یەکتری مەکەن، ئەی بەندەکانم، هەمووتان گومڕان جگە لە ئەوانە نەبێت کە من هیدایەتم داون بۆیە داوای هیدایەت لە من بکەن؛ هیدایەتتان دەدەم. ئەی بەندەكانم، هەمووتان برسین جگه لە ئەوانەی من تێرم كردوون، بۆیه داوای ڕزق له من بكەن؛ ڕزقتان دەدەم، ئەی بەندەكانم، هەمووتان ڕووتن وعەیبە وکەموکورتیتان دیارە جگه له ئەوانه نەبێت كه من پۆشیومن، بۆیه داوای پۆشین له من بكەن؛ دەتان پۆشم. ئەی بەندەكانم، ئێوه به شەو وڕۆژ گوناهـ وتاوان دەکەن، ومن له هەموو تاوانەکان خۆش دەبم، بۆیه داوای لێخۆشبوون له من بكەن؛ لێتان خۆش دەبم. ئەی بەندەکانم، ئەگەر له یەکەم کەسەوە بۆ دواین كەس له ئێوه به مرۆڤ وجنۆكەوه له سەر دڵی تەقوادارترین كەسی ئێوه بن، ئەوا ئەمە هیچ له موڵكی من زیاد ناكات. ئەی بەندەكانم، ئەگەر له یەکەم کەسەوە بۆ دواین كەس له ئێوه بە مرۆڤ وجنۆكەوه له سەر دڵی خراپەكارترین كەسی ئێوه بن، ئەوا ئەمه هیچ له موڵکی من كەم ناكات، ئەی بەندەكانم، ئەگەر له یەكەم كەسەوه بۆ دواین كەس له ئێوه بە مرۆڤ وجنۆكەوه به هەمووتانەوه له یەك شوێن بووەستن و داوا له من بكەن، ئەوا من داواكاری هەمووی جێبەجێ دەكەم ئەوەنده له موڵكی من كەم دەكات هەروەكو چۆن دەرزییەک لە ئاوی دەریا كەم دەكاتەوه كاتێك دەخرێته ناو دەریاکە ودەهێندرێتە دەرەوه، ئەی بەندەكانم، ئەوە تەنها کردەوەکانتانە من بۆتان دەبژێرم، وپاشان پاداشتتان دەدەمەوە (به چاكه وخراپه)، جا بۆیه ئەوەی خێر وخۆشی بینی؛ ئەوا با سوپاس وحەمدی خودا بكات، وئەوەش جگه له ئەوەی بینی؛ ئەوا با تەنها لۆمەی نەفسی خۆی بكات».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
له ئیبن عەباسەوه -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: من ڕۆژێكيان بە سواری وڵاخێک له پشتی پێغەمبەرى خوا بووم -صلى اللە علیە وسلم- و بە منی فەرموو : «ئەی کوڕ (ئەی غوڵام)، هەندێک وشەت فێر دەکەم، سنوورەکانی شەریعەتی خودا بپارێزە؛ ئەوا خودا دەتپارێزێت، سنوورەکانی شەریعەتی خودا بپارێزە؛ ئەوا دەبینیت خودا لە پێشەوە لە گەڵ تۆدا دەبێت، ئەگەر داوات کرد؛ ئەوا تەنها داوا لە خودا بکە، وئەگەر داواى يارمەتی وپشتیوانیت كرد؛ ئەوا تەنها داواى يارمەتى وپشتیوانی له خودا بكه، وبزانه بەڕاستى ئەگەر هەموو ئوممەت كۆببنەوه بۆ ئەوەى به شتێك سوودت پێ بگەيەنن؛ ئەوا سوودت پێ ناگەيەنن تەنها بەو شته نەبێت كه خودا بۆتى نووسيووه، وئەگەر كۆببنەوه بۆ ئەوەى به شتێك زەرەر وزيانت پێ بگەيەنن؛ ئەوا زەرەر و زيانت پێ ناگەيەنن تەنها بەو شته نەبێت كه خودا لە سەرتى نووسيووه، قەڵەمەكانى نووسينى قەدەر هەڵگيراون وپەڕەكانيش وشك بوونەتەوه».(الترمذي) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆشەویستترین شوێن لە لای الله مزگەوتەکانن، وڕقاویترین شوێن لە لای الله بازاڕەکانن».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو ئومەتەکەم دەچنە بەهەشتەوە جگە لەو کەسەی سەرپێچی بکات ونەیەوێت». ووتیان: کێ هەیە سەرپێچی بکات ونەیەوێت؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوەی گوێڕایەڵی من بکات دەچێتە بەهەشتەوە، ئەوەی پێچەوانەی فەرمانەکانی من کردەوە بکات؛ ئەوا سەرپێچی کردووە ونایەوێت بچێتە بەهەشتەوە».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە